۶ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • تێچووی کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و باڵەکانی لەکوێیەوە دابین دەبێت؟

تێچووی کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و باڵەکانی لەکوێیەوە دابین دەبێت؟

  • ۵ آذر ۱۳۹۹
  • ۳۲۱ بازدید
  • ۰

لەوکاتەوە کە پەکەکە لەگەڵ باڵەکانی هاوکات لەچەند خاڵەوە کەوتوونەتە نێو ململانێ دەسەڵاتەوە یەکێک لە پرسەکان کە شرۆڤەکاران بۆتە جێ سەرنجیان ئەمەیە کە تێچووی ئەم کردەوانەی پەکەکە لەکوێیەوە دابین دەکرێت. ئەوەی کە لەلایەن زۆربەی شرۆڤەکارانەوە دەخریتە بەر باس و وێنای زاڵ ئەمە بوو کە ئەو وڵاتانەی دەورووبەر کە لەم ململانییەدا بە لەبەرچاوگرتنی داردەست بوونی پەکەکە و دەوری دابینکردنی نیازە ستراتژیەکانیان لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دابین دەکرێت. ئەمە وێنایەکی گشتییە کە بەردەوام بۆتە جێگای سەرنجی وڵاتانی ناوچە و زلهێزەکان و وادیارە هیچ کات ستراتژی خاوەن دزە و بەرژەوەندیەکان لەبیر ناکرێت لەمبارەوە.

مێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لە خیانەت کە لەچوارچێوەی دەوری جاشایەتی لەلایەن گرووپە سیاسییەکان و ملیشیاکانەوە دەکرێت و ئەم رەوتە لەهەموو جیهاندا و لەراستیدا لەو خاڵانەی کە بەرژەوەنی زلهێزەکانی تێدا کۆبووتەوە جێگای سەرنجە.

بەڵام بوونی بەردەوامی پەکەکە و باڵەکانی لەسەرەتاوە لەناوچە دژوارەکان و هێشتنەوەی کەسانێک کە ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت لەکەمینیان هەڵدێن تا بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاساییان بۆتە هۆی ئەوەی تا پەکەکە بۆ دابینکردنی تێچووەکانی بیر لە رێبازێکی دیکە بکاتەوە کە داهات و سوودی زۆر بەرچاوترە.

‌هەڵبەت پەکەکە و باڵەکانی رێبازی جیاوازیان بەردەوام بۆ دابینکردنی تێچووکانیان لەئەجیندایان دا هەیە کە لەوانە دەتوانرێت باسی باجگرتن لە گوندنشینان و ئاژەڵداران و هەروەها کۆڵبەران یا هەر ئەو کەسانەی کە کاڵای جۆراوجۆری قاچاخ لەسنوورە نافەرمییەکانەوە هاوردە ەدەکەن ئاماژە بدرێت. ئەم کەسانە توێژی بێبەش و هەژاری کورد زمانن کە دەکەوەنە بەر گورزی ستەمی پەکەکەوە.

ماوەیەک پێش ئێشتا لەو کەسانەی کە لەپەژاک باڵی ئێڕانی پەکەکە جیا بوونەتەوە و باشتر بڵێین هەڵاتوون لەدیمانەیەکی تەلەڤێزیۆنیدا وای دەگوت کە ئەوان کاتێک کە لەنێو پەژاک دا بوون دەڕۆشتنە گوندە سنووریەکان و لەماڵی گوندنشینان بە زۆر خۆراک و پارەیان وەردەگرت. ئەو لەو دیمانەیە کە لەکەناڵی پارێزگای کوردستان بڵاو کرایەوە بەمجۆرە دەگێڕێتەوە کە رۆشتینە یەکێک لە ماڵەکان لە گوندێکی سنوورنشین و فەرماندەی تیمەکە کوردێکی تورکیایی بوو بە باوکی خانوادەکەی وت کە چەند منداڵت هەیە ئەویش وڵامی دایەوە ۳، فەرماندەی تیمەکەی پەژاک وتی یەکێک لەکۆڕەکانت دەبێت لەگەڵ ئێمە بێت و کاتێک کە نارزایەتی باوکی خانەوادەکەی بینی کە ئەوان منداڵن و هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی فەرماندەکەی پەژاک پێی وت یەکێکیان دەبێت فیدای کوردستان بێت.

ئەم هەڵسووکەوتە کە بەردەوام لەلایەن پەکەکە و پەژاک و لەتاریکی شەو و لەناوچە سنووریەکان روودەدات چیتر تێچووی شەڕە خوێناویەکانی پەکەکە لەناوچە جۆراوجۆرەکان دەستی پێکردووە بەس نییە بۆیە پەکەکە رژدانەتر رووی لە بازرگانیێکی پرسوود کردووە کە بتوانێت تێچووی ئەم ململانێیە بێ ئەنجام و نەبڕاوەیە دابین بکات.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین