۳۱ فروردین ۱۴۰۳

پێگەی ژن لەنێو پەکەکەدا

  • ۱۲ آذر ۱۳۹۹
  • ۳۴۸ بازدید
  • ۰

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەکاتی دامەزراندنییەوە لەساڵی ۱۹۷۸ لەبوارە جۆراجۆرەکاندا لەچالاکییەکانیدا لەژنان کەڵکی وەرگرتووە و ئەم میراتەی بۆ باڵەکانی وەک پەژاک گواستووتەوە. بەڵام ئەوەی لەتێوریدا لەبارەی پێگەی ژن لەنێو پەکەکەدا دەگوترێت و ئەوەی لەکرداردا دەبیندرێت پێویستی بە وردبوونەوەیە. لێڕەدا ئاماژە بە چەند نموونەی دەکەین:

– لەنێو پەکەکەدا هاوسەرگیری قەدەخەیە بەڵام عەبدۆڵا ئۆجالان سەرەڕای دژایەتی توندی ئەندامانی لەوانەی جەمیل بایک، لەگەڵ کەسیرە یڵدرم بە نازناوی فاتمە هاوسەرگیری کرد کە کچێکی بەدزە و دەوڵەەمەند لەتورکیا دا بوو. دوای ۱۰ ساڵ وازی لێهێنا. کەسیرە لەگۆشەگیر تەواودا لەسوید دەژیت. ئۆجالان زۆر جار راشکاواانە رایگەیاندووە کە ئارمانجی ئەم هاوسەرگیریە بەکارهێنانی کەرەستەیی بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسییە. ئەم بابەتە لەپەروەردەی مەکتەبی سیاسەی پەکەکەش دا دەگوترێتەوە.

– محەمەد شەنەر دەزگیرانی سەکینە جانسز دوای ئاشکراکردنی حەرمسەراکەی عەبدۆڵا ئۆجالان و مەلەوانگەکانی شیر لەبنکەکەیدا وازی لەپەکەکە هێنا و رێکخراوی وەژینی دامەزراند بەڵام دەستبەجێ بە فەرمانی پەکەکە کوژرا. سەکینە جانسز ئاشکرا نارەزایەتی دربڕی بۆ ئەم کوشتنە.

– ژمارەیەک لەژنان و کچانی دابڕاو لەپەکەکە کە دانیان بە بوونی دەستدرێژی، دووگیانی، لەناوبردنی کۆرپە و…. لەنیو پەکەکەدا کردووە زۆرن و تەنانەت نەجاتی ئاڵکان لەبارەی دەستدرێژی بۆ سەرژنان و کچان لەنێو پەکەکەدا ئەندامی پێشوو، ئەو پرتووکەی بە ناوی هێماکان، ئەکتەرەکان و ژنان لەپەکەکەدا نووسیوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین