۷ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • گوشاری بەربڵاوی ئەمریکا بۆ هەسەدە بەمەبەستی پێشگرتن لە وێناکردنی وێنە و ئاڵاکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەناوچەکەیان

گوشاری بەربڵاوی ئەمریکا بۆ هەسەدە بەمەبەستی پێشگرتن لە وێناکردنی وێنە و ئاڵاکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەناوچەکەیان

  • ۱۵ آذر ۱۳۹۹
  • ۳۵۳ بازدید
  • ۰

میدیا خۆجێێەکان لەراپۆرتەکانیاندا باسیان لە گوشارەکانی ئەم دوایەی ئەمریکا بۆ سەر تێرۆریستانی هەسەدە کردووە بە مەبەستی ئەوەی کە ئاڵا و وێناکانی پەکەکە نمایش نەدات.

لەم راپۆرتەدا ئارمانج زیادکردنی گوشاری ئەمریکا نێزیکترکردنی روانگەی نێوان هەسەدە و تورکیا لەلایەک و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەلایەکی دیکەیە.

بەپێی ئەم راپۆرتە هەسەدە بەگوشارەکانی ئەمریکا لەرێگای فەرمانێکەوە پێشی لەهەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا گرتووە.

مەحموود نۆح چالاکی سیاسی جەختی کردەوە کە ئەمریکا بەجاران ویستوویە پەیوەندیەکانی نێوان هەسەدە و پەکەکە بپچڕێنێت و پێش لە هەڵکردنی ئاڵای ئەم گرووپە لەناوچەکانی جێگیربوونی هەسەدە بکات.

ناوبراو وتی کە بەرپرسانی ئەمریکی هۆشداریان داوە بە تێرۆریستانی هەسەدە لەمەڕ هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە و راشکاوانە پێیان وتوون کە ئەم کردەوانە دەبنە هۆی لەدەست دانی ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکەیان.

نۆح لەبارەی ئاستی پێبەندبوونی هەسەدە بەم بابەتوە دەڵێت: ئەم گرووپە لە ناکۆکی و درزی ناوخۆیی نێوان رەوتی سەر بە پەکەکە و رەوتی سەر بە مەزڵووم عەبدی ئازار دەبینێت و بەم پێیە پێبەندی فەرمانەکان نابێت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین