۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • ئاشکراکردنی دەستدرێژی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ سەر ژنان و کچان لەلایەن ژنێکی ئەندامی ئەم گرووپەوە

ئاشکراکردنی دەستدرێژی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ سەر ژنان و کچان لەلایەن ژنێکی ئەندامی ئەم گرووپەوە

  • ۱۵ آذر ۱۳۹۹
  • ۵۰۴ بازدید
  • ۰

ژنێک  لەئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە کە لەئەنجامی هەوڵی هیزەکانی ئاسایشی تورکیا توانی هەڵبێت لەدانپێدانانەکانیدا لەبارەی ستەم، توندوتیژی، دەستدرێژی و ئازاری رەگەزی لەنێو ئەم گرووپەدا باس دەکات.

ئەم ژنە لەساڵی ۲۰۰۸ بۆ ۲۰۱۶ لەباکووری ئێڕاق و لەساڵی ۲۰۱۶ بۆ ۲۰۲۰ لەسوریا بۆ گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە چالاکی ئەنجام داوە.

روونکردنەوەکانی ئەم ژنە روخساتی پیس و شاراوەی گرووپی تێرۆرستی پەکەکە پیشان دەدات.

ئەم ژنە دەڵێت: یەکەمین شوێنێک کە منیان برد باڵەخانەی پارتی دێمۆکراتی گەلان لەوان بوو. لەوێ دوای قسەکردن لەگەڵ دوو ژن دامیانە دەست پیاوێکەوە. ئەوان بەدرۆ و فرێو هەڵیانخەڵەتاندم. ماڵباتێکی توندوتۆڵم هەبوو و ئەوان بەڵێنی ئازادکردنیان دام.

ئەو دەڵێت: لەسەرەتاوە هەموو شت ئاسایی و باش دیارە تا ئەوەی کە رۆشتمە ئۆردوگا و لەوێ تازە راستییەکانم بینی. زۆرجار چاوم لەدەستدری لەسەر ژنان و پیاوان بووم. ژنێک کە دەیویست هەڵبێت دایانە دەستی فەرماندەی ناوچەکە و ئەویش زۆرجار دەستدرێژی لەسەر کرد.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *