۹ بهمن ۱۳۹۹

چۆنیەتی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی گرووپە تێرۆریستییەکان

  • ۲۳ آذر ۱۳۹۹
  • ۹۹ بازدید
  • ۰

لەرۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقیا هیچ گرووپێکی تێرۆریستی نییە کە ئەمریکا راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ لەدامەزراندنی دا دەوری نەبێت. لەئەلقاعێدە تا بووکوحرام و لەداعش تا بەرەی نۆسرە هەر هەموویان بەجۆرێک گرێدراوی ئەمریکان و یارمەتی دارایی و چەک و تەقەمەنی لەم وڵاتە وەردەگرن.

ئەم گرێدانە تا ئاستێکە کە ئەمریکا بۆ رزگار کردنی تێرۆریستەکانی گرێدراوی خۆی کە لە ئابڵۆقەدا بوون کەڵکی لە هێزی ئاسمانی وەرگرت. لەوانەی هەر ئەم پەیوەندی نێوان باوک و منداڵە کە ئەمریکا و گرووپە تێرۆریستەکان ئەوەندە حەزیان لە نەوتە. لەسوریا و ئێڕاق یەکێک لەسەرەکیترین ئارمانجەکانی گرووپە تێرۆریستییەکان دەست راگرتن بە سەر بیرە نەوتەکانی و فرۆشتنی بە شێوازی قاچاخە بۆ تورکیا و هەرێمی کوردستان. بە شکست هێنانی داعش لەسوریا و زاڵبوونی ملیشیا کوردە تێرۆریستەکان بەسەر بیرە نەوەتەکانی ئەم ناوچەیە، ئەمریکا پێی بۆ سەرچاوە نەوتییەکانی باکووری سوریا کرایەوە.

سەرچاوەی داریی گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە تێکەڵاوتر لەپێشە و ئەم گرووپە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی خۆی ئامرازی جۆراوجۆر بەکاردێنێت.

مانگی رابردوو وەزارەتی بەرگری رووسیا وێنەی مانگی دەستکردی لەهەندێک ناوچەی سوریا بڵاو کردەوە کە پیشان دەدات هێزەکانی ئەمریکایی چەتەری ئاسایشیان بۆ قاچاخی نەوەتی سوریا هەڵداوە و سەرەڕای گەمارۆی نەوتی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە، بە رێگای چەتەگەری نێودەوڵەتی، مانگانە نێزیکی ۳۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە. ئەمریکا لەسوریا هەر ئەو کارەی دەکات کە گرووپە تێرۆریستییەکان سەردەمانێک کە زاڵ بوون بەسەر بیرە نەوتەکاندا دەیانکرد. ئەمریکاییەکان یەکێک لە هۆکاری بوونی خۆیان لەباکووری سوریا پاراستنی بیرە نەوتەکانی ئەم ناوچەیە رادەگەینن. بەشار ئەسەد هەنگاوی ئەمریکا وەک داعش و ئەلنۆسرە بە دزی نەوت ناودێر دەکات. ئەو رۆژی رابردوو لە دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی فۆنیکس چین لەبارەی بڕیاری ترەمپ لەبارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی لەسوریا و پاش گەز بوونەوە لە قسەکەی لەمبارەوە جەختی کردەوە: سیاسەتی ئەمریکا لەلابییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم وڵاتە بە بنەما بەڕێوە ناچێت، ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئیدارەکان بەڕێوە دەچێت. گەر بەرژەوەندیان لەداگیرکردنی بیرنەوتەکان و دزینی نەوت و فرۆشتنی بەهەر شێوازێک بێت ئەم وڵاتە و ئەم سیستمە بۆ بەدی هاتنی ویستی ئەم رێکخراوانە جیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت یاسایی ئەمریکایی لەم رێگایەدا هەنگاو هەڵدەگرێت.

ئەو لەبارەی پاراستنی بیرە نەوتەکان لەرۆژهەڵاتی فورات لەسوریا لەلایەن ئەمریکیەکانەوە وتی: پێش هاتنی ئەمریکییەکان بەرەی ئەلنۆسرە لەسەرەتاوە ئەم بیرانیانە بەکار دەهێنا و دواتر داعش هات و ئەلنۆسرەی وەدەرنا و دزینی نەوتەکە درێژەی هەبوو و لەرێگای تورکیاوە دەیانفرۆشت. تورکیا هاوکاری هەموو گرووپە تێرۆریستییەکانە. دزینی نەوت و داهاتی زۆر دیاردەیەکی نوێیە کە گرووپە تێرۆریستییەکان لەچەند ساڵی رابردوودا بەتایبەت لەئێڕاق و سوریا ئەنجامیان داوە. تا پێش لەوە گرووپە تێرۆریستییەکان بۆ درێژەی ژیانی خۆی پێویستیان بە سەرچاوەی داهاتی وڵاتانی رۆژئاوایی و وڵاتی پشتیوان بوو. ئەم راپۆرتە سەرچاوەی گرووپە تێرۆریستیەکان لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیا شیدەکاتەوە.

دابینکردنی تێچووەکانی دەوڵەتۆکێک

گرووپی تێرۆریستی سەرەتا بە دامەزراندنی ژێرخانی سەربازی بەدوای جیاکردنەوەی جوگرافیایەکی دەستنیشان کراو لەوڵاتانە کە لەگەڵ سیستمی جێگیر بکەوێتە پێکدادانەوە. ئەم جۆگرافیایە جیاواز لەیەک شارە و گوندە کە ناکۆکی لەسەرە. لەم قۆناخەدا دەبێت شارێک لەگەڵ ناوچەی دراوسێی دەبێت بۆ ئیدارەی ناوچە کراوەکانی خۆی ژێرخانی دەوڵەتۆک دابمەزرێنیت تا وێڕای بەڕێوەبردنی رۆژانەی ژیانی خەڵک لەناوچە داگیرکراوەکاندا بتوانێت دەزگای پێویست بۆ درێژەی ژیانی خۆی لەجۆگرافیای داگیرکراودا گەرەنتی بکات یا لانی کەم بۆ ماوەیەک درێژی بکاتەوە. دامەزراندنی دەزگای دەوڵەتۆک لەسەر بنەمای هزر و رامانی گروپە تێرۆریستییەکان ئەم دەرفەتە دەرەخسێنێت تا بە بەکارهێنانی دەزگای پەروەردە هەنگاوێک بۆ پەرەپێدانی هزری داپۆشراو بدەن و هێزی نوێ بۆ تەڤلی کردن لە ژێرخانی سەربازی خۆی زیاد بکات. لەم خاڵە بە دواوە بە زیادکردنی هێزی سەربازی و لەگەڵ ئەوەش تێچووی سەربازی گرووپە تێرۆریستییەکان پێویستی بە سەرچاوەی دارایی بەربڵاوتر بۆ دابین کردنی چەک و تەقەمەنی هەیە. ئەم گرووپە هەرچەند لەسەرەتای جووڵەی خۆی دەتوانن بەس پشت بە چەکا سووک و نیمە قورس ببەستن و بە بەکارهێنانی درزی ئائینزایی – نەتەوەیی و هەروەها بەکارهێنانی بنەمای سورپرایز ناوچەیەک داگیر بکەن بەڵام بۆ درێژەدان بەم رەوتە پێویستیان بە دابینکردنی چەکی زۆرتر هەیە تا بەو رێگایە پارێزوانی لەجۆگرافیای خۆیان بکەن. بۆ نموونە سەرەتای هێرشەکان بۆ داگیرکردنی شارێک پێویستی بە کەرەستە و ئامێری دژە فڕین نییە بەڵام بۆ پاراستنی ئەم ناوچەیە دەبێت لەهزری دابینکردنی کەرەستە و ئامێری دژە فڕین چ لەئاستی نزم دا وەک تۆپی دژە فڕینی ۲۳ میل و مووشەکی لەسەر کۆڵ هاوێژ هەیە. لەگەڵ داگیرکردنی جۆگرافیا، گرووپێکی تێرۆریستی دەبێتە ژێرخانی دەوڵەتۆکێک بە سنووری جۆگرافیەوە. ئەم دەوڵەتۆکانە بۆ درێژەی ژیانی خۆیان پێویستیان بە ژێرخانی دەوڵەتی پشتیوانی بواری دارایی، بازرگانی، کشت و کاڵ و خزمەتگوزاری و هەروەها سوپایەکی بچووک هەیە. پێکهێنانی ئەم دەزگایانە پێویستیان بە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی لەلایەن گرووپە تێرۆریستیەکانەوە هەیە. ئەم گرووپانە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی خۆ ئامرازی جۆراجۆر لەبەردەستیان دایە بەشێک لەم سەرچاوانە بریتین لە:

  • فرۆشتنی نەوت و مادە کانزایەکان: هەناردەکردنی نەوت لەبیرەکانی نەوتی خاو، فرۆشی مادەی پترۆ کیمیەوەی دەرهێنراو لە پاڵاوگەکان و هەروەها بەکارهێنانی لەکانزاکان لەناوچەکانی داگیرکراوەدا
  • سەرانە: وەرگرتنی سەرانە لە خەڵکی ناوچە ژێڕ چاوەدێریەکان لەوانە سەرانە لەسەر داهاتی هەر فەرمانبەرێک، ئیش و کار و کارخانە و کارگە وەبەرهێنەرەکان و بەرهەمەکانی کشت و کاڵ
  • بواری خزمەتگوزاری: داهات لەبواری خزمەتگوزاری لەشارە داگیرکراوەکان وەک کارەبا و دەرکردنی پەساپۆرت
  • باج و بەرمتە گرتن و دەست بەسەرداگرتنی داراییەکان: باجگرتن و دەست بە سەرداگرتنی درایی دژبەران، خەڵک و خێڵەکان و هەروەها بەدەست هێنانی پارە بۆ ئازادی هاوڵاتی دەرەکی دەستگیرکراو لەناوچە ژێر دەسەڵاتەکانیان
  • جەزیە: ئەمە بڕێکی پارەیە کە لەناموسڵمانەکان یا ئەهلی کتێب لەناوچە موسڵمانەکان وەردەگیردرێت
  • فرۆشی کوێلە: فرۆشی ژنانی خێڵە جیاوازەکان وەک کوێلە، گرووپە تێرۆریستییەکان ئەوانە وەک ناموسڵمان چاو لێدەکەن.
  • یارمەتیدانی لایەنگران: پێکهێنان تۆڕی دارایی بۆ کۆکردنەوەی و هەناردنی یارمەتییە داراییەکان لەلایەنگرانی ئەم گرووپە لەهەموو جیهان
  • یارمەتی دەرەکی: وەرگرتنی پارە، کەرەستە و چەک لە هاوپەیمانان: لەرۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا ئەم یارمەتییانە لەلایەن ئەمریکا عەرەبستان، قەتەر، تورکیا و ئەماراتەوە دابین دەکرێت.
  • سەرمایەی بانکەکان و دەزگا دەوڵەتییەکان: ئەم پارە نەختە دوای داگیرکردن دەبێتە ماڵی گرووپە تێرۆریستییەکان
  • شوێنەوارە مێژووی و ئەنتیکەکان: شت و مەکی مێژوویی بەگشتی لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەفەیسبووک یا بازاری رەش لەوڵاتی دیکە دەفرۆشرێت.
  • مادەی هۆشبەر: بۆ خۆی هەموو گرووپە تێرۆریستییەکان لەدابینکردنی سەرچاوە داراییەکانیان ئیشی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان دەکەن کە سوودێکی زۆری هەیە.

داعش

گرووپی داعش سەرەتا لەژێر سێبەری ئەلقاعیدە دەستی بە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی سوریا کرد بەڵام لەساڵی ۲۰۱۴ بەدواوە ناکۆکی لەنێوانیاندا روویدا و داعش سەری هەڵدا. ئەم گرووپە لەئەلقاعیدە جیا بووەوە. داعش بەجیاکردنەوەی بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان لەسەر دەستی ئەلقاعیدە و باڵی چەکداری (بەری یەلنۆسرە)توانی هێزی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا قایم بکات. ئەو ناوچانەی کە سەرچاوەی نەوت و گاز و ژێڕخانی پاوتنی سوریای تێدا بوو. لەساڵی ۱۳۹۴ داعش حەوت بیرە نەوت و دوو پاڵاوگەی لەئێڕاق خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و کۆنترۆڵی حەوت لە ۱۰ بیرە نەوتەکانی سوریاشی لەژێر کۆنترۆڵی خۆی گرت. ئەم گرووپە لەرێگای ئەمانەوە رۆژانە ۴۵ هەزار بەرمیل نەوتی بەتورکیا و هەرێمی کوردستان دەفرۆشت. نرخی نەوتی هەناردەکراوی ئەم گرووپانە لەکاتێکدا کە نرخی نەوت  زیاتر لە ۱۰۰ دۆلار بوو لەنێوان ۲۰ بۆ ۶۰ دۆلار دەفرۆشرا. داعش بەمجۆرە مانگانە ۴۰ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو. هەڵبەت هەندێک سەرچاوە ئەم داهاتە تا مانگانە ۹۰ ملیۆنیش مەزەندە دەکەن. بەم پێیە داعش تەنیا لەساڵی ۱۳۹۴ ساڵانە لانی کەم ۴۸۰ ملیۆن دۆلار و لانی زۆر یەک ملیار و ۸۰ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە. سەرچاوەیەکی دیکەی داعش کە تەنانەت هەندێک ئاستی لەمە زیاتر دەزانن کە بازرگانی مادە هۆشبەرەکانە. داعش لەپاڵ بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان لەئەفغانستان لەناوچەکانی وەک حەمام ئەلعەلیل و مەحلەبیە بەرهەم و کێڵانی تلیاک و حەشیشی هەبوو. ئەم گووپە بەدەست پێڕگەیشتن بە کارخانەکانی دەرمان لەوانە بۆ وەبەرهێنانی مادەهۆشبەرەکان کەڵکی وەردەگرت. جگە نەوت و مادە هۆشبەرەکان دزین لەبانکەکانی ناوچە داگیرکراوەکانیش سەرچاەیەکی باش بوو بۆ داعش. ئەوان دوای داگیرکردنی پارێزگای نەینەوا ۴۳۰ ملیۆن دۆلاریان لە بانکەکان دزی.

بازرگانی بە هەموو شت و هەموو کەسەوە

جگە ئەمانە داعش شوێنەوارەکۆنەکانی سوریای داگیر و دەستی بە هەڵکەندنیان کرد. تەنیا لەیەکێک لەوانەدا بەداگیرکردنی چەند ناوچە لە رۆژئاوای ئەلقەلەموون لەدەمیشق و بە هەڵکەندنەکانیان توانیان شت و مەکی کۆنی کەزیاتر لە هەشت هەزار ساڵ تەمەنیان بوو دەستیان بەسەرداگرت. کارناسان نرخی ئەم شتانە لەبازارە رەشەکان دەگاتە ۳۶ ملیۆن دۆلار مەزەندە کردووە. داعش لەگەڵ ئەم سەرچاوانە هەوڵ دەدات لەناوچەکانی داگیرکراویدا لەکەم نەوتەوەکانیش داهات بەدەست بێنێت. هەڕەشەکردن لەخەڵک و کەمینە ئائینزاییەکان بە کوشتن و وەرگرتنی پارە بەناوی فەدیە و خەراج و لەکۆنترۆڵگرتنی هەموو پارکینگەکانی شاری موسڵ و وەرگتنی ۷۵۰ تا ۱۰۰۰ دینار لە شۆفێران بۆ پارکی ئۆتۆمبێلەکانیان و سەرانەی ۳۵ لەسەدی لەسەر دەرمانی شاری موسڵ هەندێک لەو شتانەن.

وڵاتانی وەک ئەمریکا و عەرەبستان بە بەکارهێنانی پەیوەندی لەگەڵ گرووپە کافرەکان و مەرجی چالاکیان بۆ رەخساندن. لەسەرەتا ئەرکی دابینکردنی دارایی بۆ ئەم گرووپانە لەئەستۆیان بوو. بە پێی راپۆرتەکان یارمەتی دارایی عەرەبستان بۆ داعش سەرەتا لەحسێبی کۆمپانیا بازرگانییەکان لەلەندەن دەنێردرا و دواتر بۆ چەندین حسێب لەبانکەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازریەوە تا بگاتە دەستی داعش. داعش ئەم بڕە پارەی بۆ داین بە فەرمانبەر و چەکدرانی دەوڵەتەکانی سوریا و ئێڕاق و هەروەها داینی مووچەی هێزەکانی خۆی بەکاری دەهێنا.

بەرەی ئەلنۆسرە

بەرەی ئەلنۆسرە باڵی ئەلقاعیدەیە لەسوریا لەکۆتایەکانی ساڵی ۲۰۱۱ دامەزرا. رۆیترز لەبارەی ئەم گرووپەوە نووسی کە هۆکاری زۆرێک لە مین کێڵانەکان لەدەمیشق و حەلەبە بووە و تەنیا لەیەکێک لەرۆژەکانی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ۲۰۱۲ ئەم گرووپە ۴۵ هێرش و چالاکی سەربازی لەدەمیشق، حمس و دەرعا ئەنجام دا. تەنیا لەکردەوەیەکی خۆکۆژیدا ۶۰ کەسی کوشت. دوای پێکهاتنی لەسوریا سەورچاوەی دارایی لەلایەن کارناسانەوە جێگای پرسیار بوو. چەند ساڵ دواتر دەرکەوت یەکێک لە دابینکەرەکانی بەرەی ئەلنۆسرە خێرەکانی خەڵک لەکۆەیت بووە.

سەلەفییەکانی کۆەیت لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیاندا داوای کۆکردنەوەی خێر بۆ گرووپە چەکدارەکان لەسوریا کردووە. رۆژنامەی واشنگتۆن پۆوت لەراپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی خەزانەداری ئەمریکا ئاستی ئەم یارمەتییە نەختانە سەدان ملیۆن دۆلار مەزندە کردووە. بەڵام ئەمە تەنیا داهاتی ئەم گرووپە کە دواتر ناوی کرد بە تەحریرۆشام نەبوو. ساڵی ۲۰۱۷ محەمەد مەحموود مورتزا لەبابەتێکدا لە ئەلعەهد وردەکاری لەسەر سەرچاوەی ئەم گرووپە درکاند. بەو پێیە ئەلنۆسرە بەشێکی زۆر لەتێچووەکانی لەرێگای سەرانەوە بەدەست هێناوە. لەسەر رێگای بابۆلهەوا لەسنووری سوریا لەگەڵ تورکیا پارەی وردەگرت و ئەوانەی دەیانتوانی تێپەڕ بن کە پارە بدەن. جگە لەمە بۆ تێپەڕ بوونی ۲۰۰ بارهەڵگرە رۆژانە ۶هەزار لیرەی سوری وەردەگرت. جگە ئەم سەرچاوانە دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەباکووری سوریا کۆمپانیای وتد سەر بەم گرووپە بەرپرسی بازرگانی سووتەمەنی لەباکووری سوریای لەئەستۆ گرت و ئۆپراسیۆنە سەربازیەکە ببووە هۆی داخرانی جادەی نێوان عەفرین بۆ بازرگانی سووتەمەنی. ئەمە دەفەتێکی باش بوو بۆئەلنۆسرە تا کڕین و فرۆشتنی نەوت لەدەروازەی تورکیاوە بخاتە ژێر رکێفی خۆی. جگە لەمانە دوای واژۆی رێکەوتنی سووچی بەجێگای ئەوەیە کە دزەی تەحریرۆشام کەم ببێتەو هەنگاوی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی رزگری نا و وەک دەوڵەتە کلاسیکەکان یاسای دانا کە لەوانە یاسای داینی سەرانەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی ئدلب بوو. هاوشێوی هەموو گرووپە تێرۆریستییەکان ئەلنۆسرە خەڵکیشی دەرفاند بە ئارمانجی باج گرتن و داهات. ئەم گرووپە لەهەنگاوێکی پێشکەوتووانەتر لەداعش بانکێکی بەنێوی بانکی ئەلشام لەئدلب کردەوە.

جۆندۆلشەیتان

گرووپی تێرۆرستی سەربازانی خودا کە لەئێران بە هۆی تاوانەکانیان بە جەیشۆلشەیتان ناسراون یەکێک لەرێکخراوە تێرۆریستییەکانە کە لەساڵی ۱۳۸۲ لەسیستان و بەلووچستان دامەزرا. ئەم گرووپە لەکاتێکدا کە باسی بەدی هاتنی مافی بەلووچ و سۆنەکانی دەکرد چەندین جار بە چالاکی جیاواز بە کۆمەڵ خەڵکی ئەم ناوچەیە کوشت لەیەکێک لە تاوانەکانیاندا بە داخستنی جادەی زاهدان – زابۆل لەکارەساتێکدا بە ناوی تاسوکی زیاتر لە ۲۱ کەس لەبەلووچ و سۆنەکانیان کوشت. دوای دەستگیرکردنی عەبدۆلمالک ریگی سەرۆکی ئەم گرووپە لەساڵی ۱۳۸۸ و لەسێدارەدانی ئەندامانی جەیشۆ لشەیتان راگەیەندرا لەوە بەدواوە محەمەد زاهر بەلووچ بوو بە سەرۆکی. سەرەڕای ئەم هەنگاوە ناوزڕاندنی جەیشۆلشەیتان لەنێو خەڵکی بەلووچ بە هۆی کۆشتەنەکانی نێویان لە سەربازانی خوداوە بۆ جەیشۆلعەدل گۆڕی. ئەم گرووپە بە نازناوی سەلاحەدین فارووقی بە رێباز و ئارمانجی نوێ جەختی لەسەر ئاماج نەگرتنی خەڵکی سڤیل دامەزرا. بەڵام سەرەڕای ئەم بابەتەئەم گرووپە تێرۆریستییە تائێستا چەندین جار هێڕشی کردووتە سەر بنکە سنووریەکانی ئێران لەسنووری پاکستان و کوشتن ورفاندنی پارێزوانانی سنوور و بەسیجەکانی ئەنجام داوە. جەیشۆلعەدل هەروەها یەکێکلە گرووپە تێرۆریستییەکان لەسوریایە. سەرەکیترین سەرچاوەی دارایی ئەم گرووپە یارمەتییەکانی ئەمریکا، عەرەبستان و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسە. قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، سووتەمەنی و خەڵک رفاندن سەرچاوەکانی دیکەین.

بووکوحەرام

«جماعه اهل السنه للدعوه و الجهاد» یا «بوکوحەرام» لەسەرەتای دامەزراندنی لەساڵی ۲۰۰۲ ئاشتیانە لەچوارچێوی بزووتنەوەی بانگەشەیی چالاکی دەکرد، بەڵام لەساڵی ۲۰۰۹ دوای کوژرانی محەمەد یۆسف سەرۆکی ئەم گرووپە وردە وردە توندوتیژی خستە ئەجیندایەوە. لەدوای هەوڵ بۆ رووخاندنی سیستمی سکۆلار و بەڕێوەبردنی شەرێعەتی ئیسلام لەهەموو نیجریە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی و گۆڕینی سیستمی پەروەردە لەم وڵاتەدان. ئەم گرووپە تێرۆریستییە هەروەک گرووپە سەلەفییەکان هیەرارشی لەسەرەوە بۆ خوارەوە هەیە. گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی و رۆژنامەی ئابووری لزیکۆی پاریس داهاتی ساڵانەی ئەم گرووپە ۲۵ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکەن و لەرێزی دە رێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەمەندی جیهان دەیناسێنن. بووکوحەرام لەساڵی ۲۰۱۴ توانی بەشێکی زۆر لەناوچەکانی باکووری نێجریە ئەوەندەی پانتایی وڵاتی بلژیک زاڵ بێت بۆیە ئەبووبەکر شیکاو سەرۆکی ئەم گرووپە لەئووتی ئەو ساڵە دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەتی لەم وڵاتە راگەیاند. پێداگری سەرەکی هێرشە تێرۆریستییەکانی بووکوحەرام بۆ دوژمنی نێزیک واتە مەسێحیەکان و موسڵمانەکان بە تایبەت شێعەکانە. بووکوحەرام کە لایەنگری لە ۱۹ پارێزگای باکووری نیجریە، کۆمری نیجر، چاد، کامێرۆن و سوودان هەیە، ساڵی ۲۰۱۵ لەگەڵ داعش یەکیان گرت و ئەبووبەکر شیکاو سەرۆکی لەگەڵ ئەبووبەکر بەغدادی بوون بە هاوپەیمان و نێوی گرووپەکەی نا ویلایەتی رۆژئاوای ئەفریقیای دەوڵەتی ئیسلامی. بەڵام ئەم هاوکاریە زۆر درێژەی نەبوو چوونکە چەند مانگ دوای داعش، کەسێکی دیکە بووە بە سەرۆکی بووکوحەرام و ئەمە بووە هۆی دووبەرەکی ئەم گرووپە. بەپێچەوانەی داعش، ئەم گرووپە دەستی بە بیرە نەوتەکان نەدەگەیشت و لە سەرچاوەی دیکەی دارایی پێداویستی خۆی دابین دەکرد. بە پێی بەڵگە بڵاوکراوەکان لەلایەن ویکیلیکسەوە یەکێک لە پاڵپشتانی سەرەکی ئەم گرووپە باڵوێزخانەی ئەمریکا بووە لە نێجریە.

بەڵگەی ویکیلیکس دەڵێت: باڵوێزی ئەمریکا لە نێجریە پشتیوانی دارایی لەم گرووپە کردووە تا ئەم وڵاتە نەبێتە رەقیبێکی بەهێز لەئەفریقیا و لەهەمان کاتدا باڵوێزی ئەمریکا بە بەرپرسە باڵاکانی نێجریە لەپێناو ئیش کردن بۆ ئەمریکا مافی هاوڵاتی بوون دەدات. ویکیلیکس ئاشکرای کردووە کە لەدێسەمبەری ۲۰۱۱ نووسینگەی سیا لەئەلجەزایر نێزیکی ۴۰ ملیۆن نایرا (پارەی باوی نێجریە)ی بەمەبەستی هاوکاری درێژخایەن داوەتە ئەم رێکخراوە. گۆڤاری فارن پاڵسی لەراپۆرتێکدا نووسی کە بووکوحەرام داهاتی لە ماسی فرۆشەکانی نێجری کە بەرهەمەکانیان بۆ نێجریە هەناردە دەکەن هەیە جگە لەمە بووکوحەرام زۆرتر سەرانە لەو کاڵانەی کە بازرگانیان پێوە دەکرێت، دزی لە بانکەکان و تاڵانی گوندەکان و بارمتە گرتن کەسانی خۆجێی و هاوڵاتیانی رۆژئاوایی داهات کۆ دەکاتەوە. لەئەفریقیا دەگوترێت بازرگانی بە عاجی فیلەوە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی دارایی بووکوحەرامە. عاج لەوڵاتی دەستپێکەوە کیلۆیەک بە ۱۰۰ دۆلار دەفرۆشرێتە دەڵالەکان بەڵام کاتێک دەگاتە چین یا تایلەند دەگاتە کیلۆیەک ۲۱۰۰ دۆلار.

ئەلقاعیدە

هێرشی سۆڤیەت لەساڵی ۱۹۷۹ بۆ ئەفغانستان بوو هۆی ئەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی وەک عەرەبستان و ئەمارات بۆ راگرتنی مەکینەی شەڕی مسکۆ دەست بدەنە هەرکارێک . ئیشی سەرەکی دامەزراندنی گرووپی ئەلقاعیدە بوو لەنێوان موسڵمانە ئەفغانییەکان بۆ شەڕکردن لەگەڵ داگیرکارانی رووس. لەم دۆخەدا گرووپی ئەلقاعیدە بە رێنموونی ئەمریکا و پشتیوانی هزری و دارایی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی ئۆسامە بن لادەن هاوڵاتی سەعوودی لەپیشاوەری پاکستان دامەزرا. ئەندامی ئەم گروپە زۆربەیان لەنێوان موسڵمانە توندڕەوەکاندا بوون کە لەلایەن قوتابخانەی زانستی وەهابی لەوڵاتانی عەرەبی وەک عەرەبستان دەنێردران بۆ ئەفغانستان. ئەندامانی ئەم گرووپە کە پێشینەیان لە پاکستان بوو بۆ راکێشانی هێز لە قوتابخانە وەهابییەکان کەڵکیان وەردەگرت و مووچەی هێزەکانیان و تێچووی چەک و تەقەمەنیان راستەوخۆ لە عەرەبستانەوە وەردەگرت. جگە لە وەرگرتنی یارمەتی دەوڵەتی عەرەبستان ئەم گرووپە پارەی لە دەڵەمەند و بازرگانەکانی سەعوودیش کۆکردەوە چ بگات بەوەی کە بن لادن خۆی کۆمپانیای گەورە و زۆریان لەبواری خزمەتگوزاریەوە هەبوو. دوای پێکدادانی ئەم گرووپە لەگەڵ ئەمریکا و تاوانبار ناساندنی ئەم گرووپە لە هێرشەکانی بۆ سەر بۆرجە لفەدووانەکەی رێکخراوی بازرگانی جیهانی و هەروەها باڵەخانەی پنتاگۆن، پەیوەندی نێوان دوو لایەن بوو بە کێشەی بێ وێنە.

ئەمریکا دوای ئەم هێرشە و بۆ سزادانی تاڵبان کە پەنای بە ئەلقاعیدە دابوو هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و دەسەڵاتی تاڵبانی لە کابۆل رووخاند. لەم قۆناخە بەرواڵەت هەردوو هاوپەیامن و سەرچاوەی دارایی ئەلقاعیدە بوونە دوژمنی ئەم گرووپە و شەڕێکی نەبڕاوە و بەربڵاویان بۆ بن بڕکردنی دەست پێکرد. ئەم تێکۆشانە لەعەرەبستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە زۆر بە توندی گیرایە بەر و کەسانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە دەستبەسەر کران. ئەلقاعیدە دوای ئەمە ناچار بوو بۆ دابینکردنی داهاتی رێگای دیکە بگرێتە پێش. یەکێک لەباشترین رێگاکان پەڕوپۆ داین بە باڵەکانی لەرۆژهەڵاتی ناوین و بەکارهێنانی بارمتە گرتن بوو. بە قسەی سەرچاوی زانا لەدو ساڵی ۲۰۱۲ ، ۲۰۱۳ زیاتر لە ۲۰ ملیۆن دۆلار داهات لە بارمتە گرتنەوە دابین دەبووە. تەنیا یەک نموونە حامد کەرزای سەرۆک کۆماری پێشویی ئەفغانستان بوو لەساڵی ۲۰۱۰ کە بڕی ۵ ملیۆن دۆلار لەسەرچاوەی دارایی ژێر چاودێری سیا بۆ ئازادی عەبدۆلخالق فەرحی ژەنراڵی پێشووی کۆنسولگەری ئەم ولاتە کەلەلایەن ئەلقاعیدەوە رفێندرابوو درا.

بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان بواری دیکەیە کە ئەلقاعیدە دابینکردنی ئاسایشی لەرێگەی بەرهەمهێنان واتە ئەفغانستان تا شوێنی بەکارهێنان و دابەشکردنی لەرۆژئاو لەئەستۆیە. گرووپەکانی سەر بە ئەلقاعیدەلەوڵاتانی مەغریبی عەرەبی وەک ئەلجەزایر و مەراکێش ئەرکی دابینکردنی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانیان لەئەستۆیە و بۆ هەرکیلۆیەک مادەی هۆشبەر دووهەزاردۆلار دەستێنن. بە پێی راپۆرتی ئابزرور ئەندامانی ئەلقاعیدە لەم وڵاتانە لەبواری قاچاخی جگەرەش ئیش دەکەن و بەبەکارهێنانی هێزە چەکدارەکانی خۆیان و دزە لە نێو دەزگا دەوڵەتی و خێڵەکیەکانی سەرسنوور، قاچاخی جگەرەش دەکەن. بە پێی راپۆرتی دەزگاکانی زانیاری رۆژئاوایی یەکێک لەکەسایەتییە سەرەکییەکانی قاچاخی جگەری ئەلقاعیدە لەئەلجەزایر کەسێکە بە نێوی مۆختاربلموختار کە لەسەرەتای دەیەی ۹۰ی زائینیەوە یەکێک لەسەرکردەکانی ئەلقاعیدە لە مەغریبی عەرەبی بووە و لەرێگای قاچاخی جگەر لەم ناوچە سەروەتێکی یەک ملیارد دۆلاری پێکەوە ناوە و ئێستا بە بەڕێز مالبرۆ دەناسرێت.

ئەلئەحوازیە

گرووپی تێرۆریستی ئەلئەحوازیە لەساڵی ۱۳۷۵ دامەزرا. بۆمب دانان لەقایم مەقامی ئەهواز، رێکخراوی بەڕێوەبەری و بەرنامەداڕشتن، رێکخراوی خانو وبەرەو شارسازی و تەقینەوەی دوو بۆمب لەرۆژی ۲۳ ی رەزبەری ۱۳۸۳ لەشەقامی نادری و کوژرانی ۶ هاوڵاتی ئەهوازی بەشێک لەکردەوەکانیە. گەورەترین تاوانی ئەم گرووپە بەرەبەیانی ۳۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷بوو کە لەڕێوڕەسمی رژەی هێزە چەکدارەکان لەئەهواز رووی دا شوێنێک کە ئەندامانی چەکداری ئەلئەحوازیە بە هێرش بۆ ڕێوڕەسمەکە دەسڕێژی گولەیان کرد. ژمارەی ۲۵ کەسیان کوشت و ۶۵ بۆ ۷۰ کەسیشیان زامار کرد. ئەلئەحوازیە لەئەنجامی ئەم کردەوەیەدا لەگەڵ داعش هاوکاری دەکرد. ئارمانجی سەرەکی ئەم گرووپە جیاخوازیە و تەنیا سەرچاوەی دارایی یارمەتییەکانی عەرەبستان و ئەماراتە. ئەم دوو وڵاتە بۆ ناسەقامگیرکردن و نانەوەی قەیران لەناوچە نەوتییەکان بە حەشیمەتی زۆر و سنوورنشینی پارێزگای خوزستان یارمەتی زۆری داراییان دەداتێ. ئەم گرووپە بە بەکارهێنانی ئەم یارمەتیانە لەخوزستان گەنجان رادەکیشێت بۆ لای وەهابیەت و هانیان دەدا بۆ جیابوونەوەی خوزستان.

پەژاک باڵی ئێرانی پەکەکە

پەژاک لە۴ی ئاڤرێلی ۲۰۰۳ رۆژی لەدایکبوونی عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە دامەزرا. ئەم گرووپە ئارمانجی خۆی دامەزراندنی دەسەڵاتی دێمۆکراتیک لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران و تەنانەت دابەشکردنی راگەیاندووە سێ هەزار هێزی لەناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان و وڵاتانی ئێراق و تورکیا هەیە. پەژاک سەرەڕای دروشمی نەتەوەگەرایانە کەبەرواڵەت باسی دەکات لەناوەوە ئامێرێکە لەدەستی هەندێک سەرکردەکانی تا سواری شەپۆلی هەستی نەتەوەپەرەستی هەندێک لەکوردەکان بن و داهاتی باش بەدەست بێنن. بوونی پەژاک لەناوچە سنووریەکانی سێ وڵات بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە دۆخی گونجاوی بۆ قاچاخ هەبێت. قاچاخی کاڵا مادەهۆشبەرەکان، جگەرە و خواردنەوەی ئەلکۆلییەکان لەگرنگترین کردەوەکانی پەژاکن لەسنوور. پەژاک یەکێک لە زنجیرەکانی قاچاخی مادەی هۆشبەرە بۆ ئەورووپا و بە یارمەتی کوردەکانی لەئەورووپا ئیشی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان لەئەورووپا دەکەن. دەگوترێت ۸۰ لەسەدی بازاری مادەهۆشبەرەکانی ئەڵمانی لەدەستی ئەم گرووپە و پەکەکەدایە. جگە لەمانە پەژاک هەوڵ دەدات کەڵک لەیارمەتیە سەربازی و تەقەمانییەکانی ئەمریکا و عەرەبستان و ئیسرائیل وەربگرێت. ئەم گرووپە لەمەڕ وەرگرتنی پارەی زۆر لەم سەرچاوانە دەست دەداتە ناسەقامگیرکردنی ناوچە سنووریەکانی ئێران و بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لەئەمریکا و سەعوودیا پارە دەستێنێت. پەژاک هەڵبەت لەبەر ئەوەی کە هێزی چەکداری هەیە باج لەگوندنشینەکانی سەر سنووریش دەستێنێت. جگە لە پەژاک گرووپی رێرۆریستی حزبی دێمۆکراتی کوردستانیش لەم ناوچەیە چالاکە. ئەم گرووپەش جگە لە سەرچاوەی دارایی، لەهەرێمی کورستان لەرێگای کونسولگەری سەعوودیە و ئەمریکا تێر دەکریت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *