۵ اردیبهشت ۱۴۰۳

ناسینی رەوتی هزری و سیاسی گرووپی تێرۆریستی پەژاک

  • ۱۱ اردیبهشت ۱۴۰۰
  • ۳۰۹ بازدید
  • ۰

هزری یەکێتی کوردان و پێکهاتنی دەوڵەتی کورد:

پێشینەی هزری پان کوردی کاریگەر بوو لە هزری ناسیۆنالیستی لەناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بۆ زیاتر لە چەندین دەیە دەگەڕێتەوە. لەرۆژی دوای شەڕی جیهانی یەکەم هزری یەکێتی کوردان لەژێر ناوی یەک ئاڵا و یەک دەوڵەت هەندێک لە رۆشنبیران و چالاکانی کورد لە ئمپراتۆری تێکچووی ئۆسمانی سەری هەڵدا. پەژاک وەک پێشووانی خۆی پەکەکە هزری یەکێتی کوردان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لەرۆژهەڵاتی ناوین لەمێشکدایە. ئەندامانی پەکەکە لەناکۆکی بەرچاو لەلایەک دەڵێن کە ئامادەن ئەم دەوڵەتە لەگەڵ ئۆتۆنۆمی لەجۆری خۆدمۆختاری کە دراوە بە کوردستانی ئێراق یا کاتالۆنیا بگۆڕنەوە، بەڵام هاوکات رایانگەیاندووە کە تا بەدی هاتنی کوردستانی گەورە درێژەی دەبێت.

کمونیسم شێوەیەک بۆ تێکۆشان:

دوای شەڕی جیهانیدووەم، سۆڤیەت لەڕێگای پشتیوانی کردن لە گرووپە چەپەکان بەمەبەستی بەدی هێنانی هاوسەنگی لەناوچەکەدا هەوڵێکی زۆری دا. هەژموونی چەپی شۆڕشگێڕی لە جووڵانەوە خێڵەکییەکان وەک روانگەی رادیکاڵ، شێوەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و چەکداری و تێکۆشان بۆ بەدەسەڵات گەیشتنی کرێکاران راکێشانی تایبەت لەلێکردن لەگەڵ جۆگرافیای سرووشتی و مرۆیی کوردستانی تورکیا سەریه هەڵدابوو. ئێستاش ئەم هزرە بۆتە کاوێژی هزری گرووپە تێرۆریستەکانی وەک پەکەکە و پەژاکە.

رەت کردنەوەی بڕوابوون بە دەوڵەت:

هەرچەندە هێزە چالاکەکان لەناوچە بەدوای پێکەولکاندن و دامەزراندنی دەسەڵاتی سەربەخۆن، بەڵام جێگای ئەوە لەسەر پێوانەکانی دژە دەوڵەتی سوسیالیستی و جێگرەوەی ئەنجوومەنە نەتەوەیەکان جەخت دەکەنەوە. ئەم بابەتە لەژێرخانی هزری و سیاسی پەژاکداش خۆی پیشان دەدات. بەگشتی رەت کردنەوەی دەوڵەت و بڕوا بە کۆمەڵگای نەتەوەیی لەنێوان چالاکانی دا دەبێت لە هزری مارکسیستی زاڵ لەسەر جووڵانەوەی ئەم رەوتە و هەروەها ناوەڕۆکی هۆزایەتی و چەند بەش بوونی کۆمەڵگای کوردی تورکیا بزانرێت.

پشتیوانی لە هزری کۆنفدرالیزمی کورد:

ئەمە هی عەبدۆڵا ئۆجالانە کە دوای دەستگیری لەگرتووخانە خستیە ڕوو. مەبەستی لە شێوی کۆنفدرالیزم یەکێتی کوردانی ناوچەکەیە لەژێر ناوی دەوڵەتی نەتەوەیی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێێ وەک ئێران و تورکیا و ئێراق و سوریا بو شێوەی کۆنفدرالیزم دەبێت، دەوڵەتی لەم شێوەیەدا سەربەخۆیی ناوخۆیی خۆی دەپارێزێت و هێزی سەربازی هەیە و بۆ سیاسەتی دەرەکیش بڕیاردەرە. بەڵام سیاسەتی دەرەکی دەوڵەتی کوردی نابێت لەدژی چوار وڵاتی دراوسێ بێت، بەمەرجێک کە دەوڵەتە دراوسێیەکان لەدژی هەنگاو نەنێن. لەگەڵ ئەمەش دەوڵەتی کورد دەتوانێت لەئەنجامدا بە پێی بەرژەوەندی لەم رەستەیە دەرکەوێت و سەربەخۆیی رابگەینێت. دەبێت سەرنج بدرێت کە هزری ئۆجالان بۆ کنفدراسیۆن و وڵاتە دراوسێیەکان شتێکی کەمتر لە سەربەخۆیی نییە. بەڵام ئەو بۆ قوتارکردنی خۆی لە تۆمەتی جیاخوازی وەها جێگرەوەیەکی بە جێگای هزری کوردستانی گەورە دانا کە ئەوڕۆکە شێوەی سەرەتایی لە ئێراق دەبیندرێت کە دەسەڵاتەکەی زیاتر لەفیدرالیە، بۆیە دەکرێت ناوی لەفدرالی زیاتری بۆ دابنرێت، پەژاکیش وەک باڵێکی پەکەکە بەدای ئەم هزر و پرۆژەدایە.

لاوازکردنی کمۆنیزم و جووڵە بەرەو سوسیالیزمی دێمۆکراتیک

سەرگرتنی شۆڕشی بەلشڤیکی لەرووسیا و سەردانی سۆڤیەتی زلهێز و جەمسەری رۆژهەڵات، بوو بە هەوێنی زۆرێک لە رەوتە سیاسییەکانی ناوچەکە. دوای لاواز بوون و لێکترازانی سۆڤیەت ئەم روانگەیەش دزەی سەرەتایی خۆی لەدەست دا بەڵام نەگۆڕینی کەسە بەکاریگەرەکان لەگرووپ و رەوتە سیاسییەکان کە پێشتر ئایدیۆلۆژی مارکسیستی پەژراندبوو پێشی لە ناوچوونی تەواوەتی ئەم روانگەیە گرت. گرنگترینی ئەمکەسانە عەبدۆڵا ئۆجالان بوو. لەبواری هزریەوە سەرۆکەکانی پەکەکە لەپێگەی تیوریسیەن جووڵەیەن بەرەو ئاپدێت کردن هزرەکەیان کرد و روویان لە هزری نوێ لەگەڵ پاراستنی پێوانەکانی سوسیالیزم کرد کە لەئەنجامدا تێزی کۆمەڵگای ئەکۆلۆژیکی دێمۆکراتیکە. پەژاکیش ئێستا ئەم هزرەی وەک ئارمانجێکی فیرقەکەی راگەیاندووە. بۆیە ئەم گرووپە خۆی لە جیلی فیرقە سوسیالیستە دێمۆکراتەکان دەزانێت. هەڵبەت نابێت لەبیر بکرێت کە لەم نێوەندەدا هزرە کۆنە مارکسیستیەکانی ئۆجالانیش کاریگەری تایبەتی لەشێوەی بەیانیە و وتاری سەرکردەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە بە ڕوونی دەرخستووە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین