۸ بهمن ۱۳۹۹

دێمۆکراسی لەقەندیل

  • ۵ آذر ۱۳۹۹
  • ۱۰۰ بازدید
  • ۰

یەکێک لە دەستەواژەکان کەزۆرتر لەنێو پەژاکدا بەکار دەهێندرێت دێمۆکراسییە. گرووپی تێرۆریستی هەمیشە باس لەوە دەکات کە بنەمای و کۆڵکەی دێمۆکراسی بەباشی کرداری کردووە و دێمۆکرات ترین فیرقەی جیهانە. ئایا بە دروشمی دێمۆکراسی و یەدەک کێشانی ئەم دەستەواژەیە دەکرێت دێمۆکرات بوو؟

چی دەڵێن و چ درۆشمێک هەڵدەدەن گرنگ نییە، گرنگ پێناسەی ئەم فیرقەیەیە لە دێمۆکراسی کە لەبەراورد لەگەڵ پێناسەی گشتی ئایا هاوئاهەنگ و هاوتەریبە یا نە؟ ئەندامانی پەژاک لەنێوخۆی ئەم فیرقە لەچوارچێوەی ئایدیۆلۆژیکدان کە لەلایەن سەرۆکی بەندکراویان لەدوورگەی ئمرالی (عەبدۆڵا ئۆجالان)دایە و جگە لەو چوارچێوەیە ئەم هزر و رێبازە، هیچ لێدوان، کردار و هەڵسەوکەوتی دەرەوی بنەمای فیرقە هەژمار دەکرێت و بەتوندی بەرانبەری دەوەوستن. ئەم هەڵسووکەوتە هەندێک جار تا گولەبارانیش درێژەی هەیە.
هەموو هزرەکان، بۆچوونەکان، شرۆڤەکان و… لەپەژاکدا دەبێت لەپێناو و هاوتەریب لەگەڵ چوارچێوەی دیاریکراوی فیرقەدا بێت و هیچ کەسێک بۆی نییە لەبچووکترین بەشی ئەم قەوارەیە رەخنە بگرێت و یا جێگرەوەیەکی بۆ دەستنیشان بکات. چوونکە پەیکەری فیرقەکە لەلایەن مێشکی کاریزماتیکی مۆمیایی کراو و وەک دەگوترێت هێڵی سووری بۆ دیاری کراوە و بێ ئەملا و ئەولان و کەس بۆی نییە و ناوێرێت نێزیکی ئەم هێڵە سوورە ببێتەوە چ بگا بەوەی کە باس و یا رەخنەی لێ بگرێت.

لەپەژاکدا پێداهەڵچنین و پەسن دانی ئۆجالان و هزرەکەی، هیچ سنوورەێکی نییە و بۆ خۆی ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەنە پلە و کورسی ئەم تاکتیکە لەپێش دەگرن. هەندێکیش مورید و کوێلەی راستەقینەی ئۆجالان و هزرەکەی ئەون. بۆ نموونە ئەگەر لەنێو پەژاکدا کەسێک بیەوێت لە هۆکاری هاوسەرگیری نەکردنی ئەندامان بپرسێت، بە چەند رەستەی بێ سەر و بن و ناژیرانە وڵام دەدرێتەوە. ئێستا ئەگەر ئەم کەسە بیەوێت دووبارە درێژە پێبدات و یا بەشێک لە پرسەکە بباتە ژێر ‌هێمای پرسیارەوە؛ گورزی ئایدیۆلۆژیک دەستبەجێ لەسەری دەدات. گورزە یەک لەدوای یەکەکان پەیوەندی بەوە هەیە کە کەسەکە پێداگرە یا خۆی رادەست دەکات. لەهەر حاڵەتێکدا و بە هەر شێوازێک، دەبێت ئەم جۆرە دەنگانە سەرکووت بکرێن و بکوژێنەوە و ئەگەر پێداگری لەسەر دەربڕینی بێت ئەوە لەبەرانبەردا هەڵوێستی توند و کۆتایی سەرکردەکانی فیرقە کە هەر ئەو دەستەواژە بەناوبانگەیە (هەناردن بۆ پاریس) و بۆهەتا هەتایە لەژێر تەختە بەردەکانی شاخ دەشاردرێتەوە و لەوانەی ببێتە خۆراکی ئاژەڵە هۆڤ و لەشخۆرەکان.

ئەم دێمۆکراسی، ئازادی بەیان و … لەپەژاکدایە. هەرکەس رێگە پێدراوە کە لەخولەکانی پەروەردە بەشداری بکات کە ئەوانی دەستنیشانی دەکەن و بەرنامەی بۆ دادەڕژێن. هەرکەس دەتوانێت بەکاژێران قسە بکات؛ بەڵام تەنیا لەپێناو و چوارچێوی دیاریکراودا. پەژاک خۆی نێوی ئەم مکانیزمەی ناوە دێمۆکراسی ناوەندگەرا، بەڵام لەنێوان دێمۆکراسی و نێوەندگەرایی چ پەیوەندیەکا هەیە دیار نییە، بۆخۆیە ئەم دوو دەستەواژەیە ناکرێت وەک تەواوەکەری یەکدی بەکار بهێنرێن. بەڵام ئەم دەستەواژەیە بۆ پەژاک، تاکتیکێکە بۆ کوێلەکردنی مرۆڤەکان بە باشترین و مۆدێڕنترین شێواز. بەجۆرێک کە کەمتر کەسێک هەبێت کە نارزایەتی لەبەرانبەر ئەم خنکاندنی دەنگەوە دەرببڕیت چوونکە دڵنیایە کە هێشتا قسەکانی تەواو نەبووە بۆ خۆی دەرواتە پەراوێزی لاپەڕی مێژووی ئەم فیرقەیەوە.

نموونەی ئاشکرای دیکەی نەبوونی دەست لەکارکێشانەوە لەنێو ئەم گرووپەدایە. واتە هەرکەس کە دەرواتە نێو ئەو ژینگەیەوە گەڕانەوەی بۆ نییە مەگەر ئەوەی کە هەڵبێت و ئەگەریش لەکاتی هەڵاتندا بکەوێتە بەر گوولەی ئەندامانی پەژاک ئەوە دەکوژرێت و نێوی وەک خائین و دوژمنی پەژاک تۆمار دەکرێت. ئەمانە نموونەن لەدێمۆکراستی لەپەژاکدا کە لەوانەیە نەتوانرێت نموونەی لەجیهاندا ببیندرێتەوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *