۸ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • بەیانییەی گرنگی ئەنجوومەنی بێتاوانی ئازەربایجانی رۆژئاو : تێرۆریزمی پەکەکە و پەژاک راگرن!

بەیانییەی گرنگی ئەنجوومەنی بێتاوانی ئازەربایجانی رۆژئاو : تێرۆریزمی پەکەکە و پەژاک راگرن!

  • ۳۰ مهر ۱۳۹۹
  • ۵۰۲ بازدید
  • ۰

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی راگەیاندنەکانی سەر بە پەکەکە و پەژاک سێ کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی پەژاک لە پێکدادان لەگەڵ ‌هێزە چەکدارەکانی ئێران و لەنێو خاکی کۆماری ئیسلام کوژراون.

پەژاک رایگەیان ئەم کەسانە رۆژی ۱۵ی سێپتەمبەری ۲۰۲۰ / ۲۵ی خەرمانی ۱۳۹۹ لەناوچەی مەهاباد کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی ئەرکە وەک دەگوترێت شۆڕشگێڕی و رێکخستنیان بوون(ئێوە نێوی لێ بنێن کردەوە تێرۆریستی و توندوتیژی) کەوتنە بۆسە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و کوژران. ئەم کەسانە بە ناوەکانی جەنگاوەر باهۆز و ئارام ئاویەر و خدر بایزیدین.

بەگوێرەی ئەم بەیانییە کە بەفەرمی پەژاک پشتڕاستی کردۆتەوە کە لەنێو خاکی ئێران چالاکی چەکداری و شاراوەی هەیە ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای ئاگربەست نێوان پەژاک و ئێران لەدوای پێکدادانەکانی ساڵی ۱۳۹۰ پەژاک بەڵێنی دا کە جووڵەی لە لێواری سنوور نەبێت. بەگوێرەی لێدوای یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژاک کە ئەم دوایانە لەگەڵ پەیامنێری ئەنجوومەن ئەنجامی داوە حاجی ئەحمەدی کە ئەو کات بەرپرسیاری پەژاک بوو ئەم بابەتەی بۆ ئەندامەکان راگەیاند و هەر ئەو کاتە هەندێک لە کادیرەکان دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە و ئەوەیان وەک شکستێک ناودێر کرد بەڵام سەرکردەکانی پەژاک و دوو کەس کە لەلایەن جەمیل بایکەوە هاتبوون وتیان ئەمە بڕیاری ئەنجوومەنی فەرماندەیی قەندیلە.

لەلایەکی دیکەوە ئێڕانیش زۆر جار رایگەیاند کە پەژاک لەنێوخۆی خاکی ئێران بوونی نییە کە لەوانەیە مەبەستی بوونی هەمیشەییە هەرچەند دەبیسترێت و لەهەواڵە نافەرمییەکانی بڕێک لە پەیامنێرانی ئەنجوومەنەکە بەجاران رادەگەیندرێت ئەوەیە کە هاتوچۆی تێرۆریست و ملیشیاکانی پەژاک لەگوندە سنووریەکان زۆرە.

بەڵام دوای راگەیاندی ئەم هەواڵە و هەر لەو کاژێر سەرەتایانەدا پەیوەندی زۆر بە ئەنجوومەنی بێتاوانەوە کرا و سەرەڕای دەربڕینی روانگە و ویست خۆیان خوازیاری گواستنەوەیان لەڕێگەی ئەنجوومەنەکەوە بوون. لەپەیامە هەنێردراوەکاندا لەگەڵ نارزایەتی هاوڵاتیان بەڵگەش بۆ پشتڕاست کردنەوە هەنێردراوە کە لە نووسینگەی ئەنجوومەنەکە پارێزراون و لەکاتی راگەیاندن دا سەرچاوە و بەڵگەکان ئاشکرا دەکرێت.

ئەو خاڵانەی کە ویستی خەڵکی کورد و گشتی هاوڵاتیانی پارێزگاکا بووە بە شێوی خوارەوە کۆکراوەتە کە بە هۆی لەبەرچاو گرتنی ئەمانەت داری هەوڵمان داوە هەموو داخوازەکانیان کۆمکریت بێت و چاوەڕوانی دەکرێت دەزگا و بەرپرسان لەمبارەوە هەوڵ بدەن و داخویانی بۆ زەلال کردنەوە بدەن.

  • پەژاک بەشێکە لە رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە و ماڵباتی زۆر بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن ئەم رێکخراوەوە تاوانبار و نامرۆیانەوە زیانیان بەر کەوتووە. زۆرێک لە هاوڵاتیانی پارێزگا گەنجەکانیان لەدەست داوە و نازانن لەکوێش لەژێر خاک کراون. ژمارەیەکی زۆر ساڵانێکە کە بێ سەروشوێنن و نیگەرانی باوکان و دایکان دژوار بووە، هەندێک لە ئەندامان کەتوانیویانە لەدەست ئەم رێکخراوە تێرۆریستییەوە هەڵبێن ئایندەیان فەوتاوە و زۆرێک لە هاوڵاتیانی سڤیل و ئاسایی خۆشیان لە گوشار هێنانەکانی جارناجاری ئەم تاوانبار و جاشانە نایەت و یا لەبارەی باجگرتنەکانیان و یا ئارمانجی تێرۆر بۆیە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران بەرپرسیارن چارەنووسی ئەم کەشە ترسناکە لەلایەن ئەم رێکخراوە تاوانبارەوە دیار بکات. ئەم رەوتە بۆتە هۆی ئەوەی کە کەشی ئیش و کار و ئابووری و ژیانی خەڵک لەژێر کاریگەری نەبوونی ئاسایشدا بێت. پەیامی زۆر هەیە کە راشکاوانە دیاریان کردووە کە ئەو ناوەندانەی کە ئەوان ئیشی تێدا دەکەن لەترس و ئازارەکانی پەژاک و باجگرتنیان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە پشوویان پێدراوە و گواستراونەتەوە بۆ شاری دیکە و گەنجان بێکار بوون و روویان لە کۆڵبەری کردووە. ئەمە ویستێکی زۆر نییە کە ئەگەر گرووپێکی چەکدار ئاسایشی خەڵکی کورد دەخاتە مەترسییەوە لەلایەن بەرپرسانەوە بەرەنگاری لەگەڵ بکرێت. زۆرێک لە گەنجانی تەمەن خوار کە زۆربەیان هەژارن دەکەونە ژێر کاریگەری بانگەشەی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە و بەڵێنی کار و شتی دیکەیان پێ دەدەن و رایاندەکێشن بۆ نێو ئەو گرووپە و چیتر دیار نییە چیان بە سەر دێت. لەکاتێکدا کە ئەم تێرۆریستانە ئاشکرا و ئازاد بە پشتیوانی یەکێتی لەهەرێمی کوردستان چالاکن و ئەمە ویستێکی زۆر نییە کە بەرپرسانی سیاسەتی دەرەکی داوا لە بەرپرسانی یەکێتی بکەن چالاکی ئەم رێکخراوە تێرۆریستی سنووردار بکاتەوە.
  • لەلایەن میدیا خۆجێیەکان و هەندێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردی ناوخۆی وڵات و پارێزگا بەردەوام و راشکاوانە باس و پەسنی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە و باڵەکانی وەک پەکەکە و پەژاک و یەپەگە و … دەکرێت و بۆیە بە رواڵەت بانگەشەی تێرۆریزم و توندوتیژی لەلایەن ئەم بەڕێزانەوە بۆتە رەوتێکی ئاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیداریش گوایا لەگەڵیان راهاتوون کە کاریگەری لەسەر رۆشنبیران نابینن. خەڵکی پارێزگا بە هەناردنی بەڵگەی زۆر لەم بەڕێزانە دەپرسن بۆ؟!!

زۆرێک لەم بەرێزانە بە هەناردنی وێنەی منداڵەکانیان وتوویانە منداڵان و گەنجان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری بانگەشەی ئەو کەسانەی کە لایەنگری و باسی ئەم سیستمە تێرۆریستییەی پەکەکە و پەژاک دەکەن و تەڤلی بوون. بەدواداچوونەکان پیشان دەدات کە ئەم کەسانە رۆژانە خەریکی بانگەشەن بۆ ئەم تێرۆریستانە و تەنانەت بۆ ئازادی سەرکردە تاوانبارەکەیان ئۆجلان نامەشیان بڵاو کردووتەوە بەڵام لەبەرانبەر تاوان و تێرۆری هاوڵاتیان بەڕێز و بێ تاواوان، کۆڵبەران، ‌هێزەکانی چەکداری و دیسیپلینی و تەنانەت خاچی سوور بێدەنگیان هەڵبژاردووە. زانیاریە گەیشتووەکان و  بەڵگەکان کە بەدەستمان گەیشتووە هەریەک لە دەزگا بەرپرسەکان داوای بکەن دەیاندەینێ.

بۆیە داخوازی رژد  و بە پەلەی هاوڵاتیانی پارێزگا ئەمەیە کە پێش لە پەرەدان بەم هزرەی ئەم رێکخراوە پیسە کە ئاسایشی خەڵکی کوردی و گشتی هاوڵاتیانی تێکداوە بگرن.

  • هەندێک لەپەیامەکان دەڵێن پەژاک لەئێران ئازادانە چالاکی دەکات و بەزانا بوون بەڵگەکەیان بۆ ئەم جۆرە کەسانە کە خۆیان بە رۆشنبیر دادەنێتن ئاشکرا دەکەن و بۆیە بەگوێرەی بەدواداچوونەکان ئێمە ناتوانین ئەوە پەسەند بکەین بۆ ئەم سێ کەسەی ئەم دوایە کە کوژران و یا شەهید بوونی رۆژانەی پاسەوانانی سنوور و تێرۆری کۆڵبەران وەک سۆران ئەختەر سەمەر و تێرۆری شەهید کۆسار فاتحی فەرمانبەری خاچی سوری کامیاران و بابەتی زۆری دیکە بەڵگەی قایمن کە دەوڵەتی ئێران بەرەنگاریان دەبێتەوە بەڵام خەڵک دەڵێن بەس نییە. خەڵکی کورد لەئێڕان پێویستیان بە ئاسایشە و پەژاک ئەوەی لێ ستاندوون بۆیە خەڵک ماندوون لەم دۆخە و داخواز دەکەن چالاکی و کردەوەکانیان کۆتایی پێ بهێندرێت. تێرۆریزم لە هەموو دونیا هێڵی سوری دەوڵەتانە و خواستی گشتی خەڵکی ئەم پارێزگایە کە تێرۆریزمی پەکەکە و پەژاک و… رابگیردرێت.
  • ئێمە پێمان وایە کە تێرۆریزمی پەکەکە تێرۆریزمێکی هاوردەکراوە لەلایەن تورکیاوە و پەژاک لەدایکبووی ئەم رێکخراوەیە و دەوڵەتی تورکیا ئەگەر بە شێوازی رژد دەیەوێت بەرەنگاری ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە ببێتەوە نابێت ئەندامە هەڵاتووەکانی پەکەکە و پەژاک کە لەئێران سزایان بەسەردا سەپێنراو پەنایان بدات. ئەم دوایانە هەواڵێک بڵاو بووەوە کە ئەندامێک هەڵاتووی پەژاک بە ناوی فەرزانە جەلالی لەیەکێک لە زانکۆکەانی تورکیا خەریکی خوێندنە. بەڵام پرسیاری رژد لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەمەیە کە ئەگەر پرسی پشت پەردەیە زەلالی بکەنەوە بۆ کەسێک بە تاوانی  ئەندامبوون لە گرووپێکی تێرۆریستی لەوڵاتی تورکیایە و سزا نادرێت. راستییەکە ئەمەیە کە باجگرتن لەسەرچاوە ئابوورییەکان، کۆڵبەران، تێرۆری هاوڵاتیان و تەنانەت کۆڵبەران، سەندنەوەوی ئاسایش لەناوچەکە و … ژیانی خەڵک و چینی هەژاری کۆمەڵگای راستەوخۆ کردۆتە ئارمانج کە بەم مەرجە دژوارەی ئابووری وڵات هۆکارێکە لەسەر هۆکارەکان. بۆیە دەپاڕێنەوە بەرەنگاری تێرۆریزم ببنەوە و توندوتیژی و پەرەپێدان بە جیاخوازی لەلایەن رەوت و گرووپەکانەوە رابگرن.

 

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین