۲ آذر ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • حەسەن نەبۆ مافزانی کورد: بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نایاساییە

حەسەن نەبۆ مافزانی کورد: بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نایاساییە

  • ۱۵ آذر ۱۳۹۹
  • ۳۰۹ بازدید
  • ۰

نووسەر و مافزانی کورد رایگەیاند کەبوونی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان نایاساییە و وتی کردەوە چەکداریە ۳۵ ساڵەکەی پەکەکە ئەنجامێکی نەبووە.

حەسەن نەبۆ وتی: پێم وانەبێت پەکەکە گوێ بە هیچ پێشنیازێک کە لەگەڵ هزر و هەڵسووکەوتی دا ناکۆک بێت بدات، بەرنامە و ئایدیۆلۆژیەک کە پەکەکە هەیەتی لەگەڵ بەرنامە و ئایدیۆلۆژی هەموو رەوت سیاسییەکانی کوردستان لەهەموو بەشەکان جیاوازە.

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەجاران داوای کردووە لە پەکەکە ناوچە سنووریەکان چۆڵ بکات چوونکە بوونی پەکەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوڵاتیانی ناوچە گوندنیشینەکان شوێنی دانیشتن و زەوی و باخەکانیان چۆڵ بکەن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گوندانە نەکرێت.

پێشتر ئیدریس هەرکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاندبوو کە بە هۆی شەڕ و بوردمانەکانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا ۳۰۰ گوندی دەوروبەری بەشەکان و شارەکانی پارێزگای دهۆک چۆڵ کراوە و بڕی سێ ملیار دینار زیان بەر ئەو ناوچانە کەوتووە.

تورکیا بە بیانووی بوونی بنکەکانی پەکەکە بەردەوام ناوچە سنووریەکان دەکاتە ئامانجی تۆپ هاوێژ و فڕۆکەکانی شەڕ کە لەئەنجامی ئەمەدا لەساڵی رابردوو دەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە دەورووبەری دهۆک کوژراون.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *