۸ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • گزارشگر
  • >
  • پەکەکە خەڵکی ناچار دەکات مادەی هۆشبەر بەرهەم بێنن

پەکەکە خەڵکی ناچار دەکات مادەی هۆشبەر بەرهەم بێنن

  • ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  • ۲۵۱ بازدید
  • ۰

یەکینەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لەراپۆرتێکدا لەژێر ناوەی “بەرەنگاربوونەوە تورکیا لەگەڵ قاچاخی مادە هۆشبەرەکان” لێکدانەوە و بەدواداچوونی بۆ هەموو رەهەندەکانی کێشەکانی مادە هۆشبەرەکان لەبەرهەمهێنان تا گواستنەوە و فرۆش وەک کێشەیەکی جیهانی کردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە خەڵکی ناوچەی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆلی ناچار دەکەن کە تۆی حەشیش بکێڵن و مافی کمیسیۆنیشیان لێوەردەگرن.

بە پێی ئەم راپۆرتە “تاوانە نێودەوڵەتییەکان و جیهان لەکاتی پەرەسەندان” کە لەساڵی ۲۰۱۷ بڵاو بۆتەوە، نرخی بەرهەمهێنان و بازرگانی مادەهۆشبەرەکانی لەساڵی ۲۰۱۴ لەجیهاندا لە ۴۲۶ تا ۶۵۲ ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.

هەروەها لەڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوەی “بازاری مادە هۆشبەرەکان لەساڵی ۲۰۱۹ لەئەورووپا” پێش بینی دەکرێت کە ئاستی بازاری وردە فرۆشانی مادەهۆشبەرەکان بە پێی دەیتاکانی ساڵی ۲۰۱۷ لەئەورووپا ۳۰ ملیار یۆرۆیە.

لەراپۆرتەکەی یەکینەی بەرەنگاربوونە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکانی هێزەکانی ئاسایشی تورکیا هاتووە کە بازاری مادە هۆشبەرەکان بەم ئاستە گەورە نەتەنیا سەرنجی گرووپە رێکخراوکراوەکان بەڵکوو سەرنجی بەربڵاوی گرووپە تێرۆریستیەکانیش بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

گرووپە تێرۆریستیەکانیش بەتەنیا و هەمیش بەهاوکاری لەگەڵ گرووپەکانی تاوانە رێکخستن کراوەکان و گرووپە تێرۆریستیەکانی دیکە لەبازاردا دەورێکی بەرچاویان هەیە.

لەم راپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە پەیوەندی نیزیکی لەنێوان گرووپە تێرۆریستی و باندە قاچاخەکانی مادە هۆشبەرەکان زۆر جێگای نیگەرانییە.

ئەم راپۆرتە لەڕێگای لێکدانەوەی ڕێکی هێزەکانی ئاسایش لەڕێگای بەکارهێنانی زانیاری لەسەر دۆسیەکانی گرێدراوەی ئەم تاوانانە، لێدوانی گۆمانلێکراوان، شایەتحاڵان، تاوانباران و سکاڵا تۆمارکەرەکان و هەروەها خوێندنەوەی زانکۆیی ئامادە کراوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین