۷ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • پەکەکە لەڕێگای ئەماراتەوە دەستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گەیشتووە

پەکەکە لەڕێگای ئەماراتەوە دەستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گەیشتووە

  • ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  • ۲۸۶ بازدید
  • ۰

رۆژنامەی “هابەر تورک” نووسی، گرووپی تێرۆریستی ۴۱ جۆرە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان هەیە و چاوەڕوانی وەرگرتنی ۱۲۰ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دیکەیە.

پەکەکە ئەمانەی لە ئەمارات وەرگرتووە و گواستوویەتەوە بۆ سلێمانی و دواتر بۆ ناوچەی مەخموور لەباکووری ئێراق. ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە ماوەیەک لەوێ بوون تا لەناوچەکانی مەخموور و رەقا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کۆ بکرێنەوە.

ئەم ڕٶژنامە نووسی، بۆ ئەوەی سەرنجی وڵاتانی دیکە رانەکێشت ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لەرێگای وڵاتێکی دیکەوە رادەست دەکرێن.

پەکەکە یەکەمین جار لەنۆڤەمبەری ۲۰۱۸ لەهێرش بۆ شرناخی تورکیا کەڵکی لەم فڕۆکانە وەرگرت و دواتر دەوڵەتی ئەم وڵاتە ژێرخانەکانی لەزۆربەی لەبنکە سەربازیەکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە دانا.

رۆژنامەی تورکیەیی نووسی: فەرماندەیی بنکەی هەشتی جێت لەئامەد دوو جار لەلایەن ئەم فڕۆکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە مەودایەکی زەمنی بنکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بتمەن و فەرماندەیی تیپی ژاندەرمەی ۲۳ لەشڕنەخیش کراوتە ئامانجی هێرشی هاوشێوە و لەم سێ هێرشەدا ئارمانجی ستراتژیک کراونەتە ئامانج.

ئەم ڕۆژنامە لەدرێژەدا نووسی، چۆن ئەم هێزە گەیشتۆتە دەست ئەم ڕیکخراوە؟ لەکاتێکدا کە لەشاخەکان هێرشی لەسەر دەکرێت چۆن دەستی بەم تەکنۆلۆژیایە گەیشتووە؟ کێ چاودێری ئەم ئۆپراسیۆنە دەکات؟ بۆ وەها تەکنۆلۆژیایەکی هاوردە کردووە؟ لەکاتێکدا کە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە و کردنیان بە مەکینەیەک بۆهەڵگرتنی بۆمب رەوتێکە کە سێ قۆناخی جیاوازی پێویستە و هەر قۆناخ پێویستی بە پەروەردەی تایبەت هەیە.

پەکەکە ئاکادمی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەکەمپی رۆستەم جودی لەنیزیکی مەخموور داناوە کە رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری دەکات.

رۆژنامەی هابەر تورک نووسی، کەسانێک لەهۆلەند و ئەمریکا بۆ چاودێری پەروەردەکان لەنێو پەکەکەدا دەکەن و شێوەی بۆمب بەستن پێیانەوە فێری ئەم حزبە دەکەن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین