۷ اردیبهشت ۱۴۰۳

پەژاک درۆزنێک کە لەبیر دەکات

  • ۲۷ تیر ۱۴۰۰
  • ۳۵۰ بازدید
  • ۰

بەداخەوە زۆرێک لە گەنجانی کورد لەم هزرەدان کە ئەم گرووپە بە ناو رزگارکەری کوردن کە دەتوانرێت ئەم هزر سەرچاوەگرتوو لە نەخوێندەواری یا شۆردنەوەی تەواوی مێشکی بزانرێت.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە بەشێک لە تاوانەکانی گرووپی تێرۆریستی پەژاک دەدرێت تا ناوەڕۆکی پشت پەردەی ئەم فرقەیە ئاشکرا بێت.

وشەی پەژاک – کورتکراوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە – ناوێکی بێ واتایە، چوونکە پارتی: پارتێکی رامیاری پێناسەکراو و دیارە بەڵام ئەوەی کە لەپەژاکدا دەبیندرێت لەگەڵ هیچ یەک لەپێوانەکاندا ناخوێنێتەوە نە هاوئاهەنگی لەگەڵ کلتووری خەڵکی کورد و ویستەکانی هەیە نە ئایدیۆلۆژیەکی پێناسەکراوی هەیە.

ریشەی تێوریەکەی قسەکانی ئۆجالانن (دزی وێژەوانی قسەی پیاوە گەورەکان کە زۆربەی ئەندامانی، نەخوێندەوار کوێرکوێرانە پەژراندوویانە). و بە پێی رەوتی ئەم فرقەیە، ئۆجالانیان تا ئاستی خودایی گەورە کردۆتەوە. فرقەی ئۆجالان پەرەست، هیچ خاڵێکی هاوبەشیان لەگەڵ پارتێکی سیاسی نییە چوونکە حزب نییە.

نێوی فرقەی تێرۆریستی پەژاک بێ بنەمایە

پەژاک هەردەم هەوڵ دەدا تا خۆی وەک روخسارێکی بێ تاوان و دێمۆکرات بناسێنێت، بەڵام هەڵسووکەوت و کرداری ئەم فرقەیە کە منداڵی پەکەکەیە زۆرتر هێمای تێرۆریست بوونیانە تا دێمکراتیک بوونیان. ئەم فرقە، قەت بایەخێک بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ دانانێت هەر بزاڤێکی ئازادی خواز تایبەتمەندی و فاکتەری دیاری هەیە بەڵام لە چوارچێوەی هزر و چالاکی ئەم فرقەیەدا ئەم پرسە جێگای نییە. بۆ وێناکردن و ورووژاندنی هەندێک بابەت لەبارەی پەژاک کە هزری گشتی کوردستان بوونی هەیە، دەتوانرێت – بێ سەلماندنی راستی و دروستی – وەبیر بهێنرێتەوە؛ ئێستا کاریگەریەکانی دەسەڵات و یا بانگەشەی دژبەرانی پەژاکە یا نا، هەر جۆرێک بێت لەرای گشتی کورداندا ئەم پرسە باس دەکرێت کە بتەوێ یا نا ۷-۸ ملیۆن کەسن و یەک لەسەر دەی حەشیمەتی ئێران پێک دێنن.

هەڵخەڵەتاندنی کچان و ژنان، ئەندامانی فرقە – کە بە پێی نەریتی کۆمەڵگای کلاسیک و دواکەوتوو – لەترس و شەرم هەرگیز نەیانتوانیوە بگڕینە سەر ژیانی ئاسایی و لەبارەی دەستدرێژیەکان بۆ سەریان لەلایەن ئەم گرووپە دژە مرۆیەوە، قسەیەک بکەن، تا بتوانرێت راستیەکان ئاشکرا بن. ئەم فرقە توانیویە هەندێک کەسی نەخوێندەوار و کەم خوێندەوار هەڵبخەڵەتێنێت و دوای شۆردنەوەی مێشکی، ئیش بکات کە کەسانێت نەتوانن بە ئاسانی جیا ببنەوە، واتە رێگای گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگا داخراوە. پەژاک کە تائێستا کەسانی سڤیلی زۆری تێرۆر کردووە. بە قسەی بریقەدار کچانی سادەی گوندی فریو داوە [نموونەی نێوی کچانی پەژاک کە بە هۆی دەستدرێژی رەگەزیەوە خۆکۆژیان کردووە: دۆڵە نۆدیدە (زیلان)، شیرین ئامود (ئایتین)، رەحیمە یاشار (رێحان)، سەحەر فیلیز (سۆزدار)، هەدیە زەنگین (بێریڤان)، سۆنگۆل سالمان (رۆزەرین)، فاتمان یایسال (ژیندا)، ئامێنە ئۆسمان (ئاهین)، و،….]

ئۆجالان لەبارەی “نرخ و ڕێزەوە” ژنانی راوێژ کردووە لەکاتێکدا کە لەفرقەشدا ژنان و کچان هیچ پێگەیەکیان نییە و لەزۆربەی بابەتەکاندا دەستدرێژیان لەسەر کراوە. پێشتر راپۆرتمان لەبارەی گەندەڵی ئاکاری سەرکردەکانی پەکەکە و خراپ بەکارهێنانی کچانی پەکەکە بڵاو کراوەتەوە. لەسەرووی ئەمانەوە نێوی عەبدۆڵا ئۆجالان هەیە. و هەرگیز پەژاک و پەکەکە هەوڵیان نەداوە کە ئەم گۆمانە روون بکەنەوە و گەر قسەڵۆکێکی بێ بنەمایە بۆ خەڵک روونکردنەوە بدەن.

ناچارکردنی خەڵک بە هاوکاری، ئەوان بە زمانی گولە و هەڕەشە؛ کە گەر هاوکاری نەکەن لەڕێگای پیاوانیەوە دەوڵەت ئاگادار دەکەنەو کە ئەم کەسە هاوکاری پەژاکی کردووە و ئەو کەسەش دەکەوێتە کۆڵانی داخراوەوە و رێگایەک جگە لەپەژراندنی داواکاریەکانیانی نییە. لەکۆمەڵگادا کەسانی گەنج فریو دەدەن و تەڤلیان دەکەن، چوونکە لەروانگەی ئەوانەوە ئارمانج پاساو بۆ کەرەستە دێنێتەوە. ئێدعای یەکسانی، ماف دەکەن بەڵام پیاوانیان بە بۆنەی تٶڵەسەندنەوە راپۆرتیان داوە کە فڵانی هاوکاری دەوڵەتە و بۆیە بێ دادگایی کردن لەبەردەم ژن و منداڵەکانیەوە لەگوندەکانی ناوچە کوردنشینەکان تەقەیان لێکردووە.

قەدەخەی هاوسەرگیری لەنێو پەژاکدا، بەڵام بوونی پەیوەندی ناڕەوای شاراوە، شتێکی باوە. پەکەکە و پەژاک دەڵێن کە ئەندامەکانیان نابێت هاوسەرگیری بکەن و یەکێک لەدروشمە سەرەکییەکانی ئەم فرقەیە سەرنجی تایبەتە بە مافی ژنان و ڕێزگرتنە لێیان بەڵام لەکرداردا وەها نییە.

دیکتاتۆی ئۆجالان، خۆ بەسەرکردە کەر، سەرچاوە و سەرۆکی ئەم فرقە، کەسێکە کە بۆ خۆی خۆی داناوە و سەپاندووە کە بەرپرسیارتی تایبەت بۆ خۆی داناوە و دەیەوێت کە هەموو ڕێز و ستایشە تایبەتەکانی بۆ سەرکردەی بۆ دابنێن و ئەو ماف و راستی حاشاهەڵنەگرە و هەرچی ئەو بڵێت راستە و بێ ئەملاو ئەولایە.

وای پیشان دەدا کە یەکسانی و وەک هەڤی دەپارێزێت، بەڵام کڕنۆش بردن لەبەرانبەر ئۆجالان، واتە لەپەژاک و پەکەکە گەر کەسێک گوێڕایەڵی تەواوی سەرۆک نەبێت و یا دژی بۆچوونەکانی بێت دەبێت بەکردار لەگۆڕەپانەکە دەرکەوێت و هیچ ناڕزایەتییەک پەسەند ناکرێت. چوونکە لەلۆژیکیان، ناڕزایەتی دەربرێن بە واتای بچووک خستنەوە و خۆبەزل بینینە. لەپەژاکدا بابەتی پسپۆڕی، گرنگ نییە، پێوان بۆ ئەوەی ئەرک بەکەسێک بدرێت پەیوەندی بە ئاستی گرێدانی تەواو و گوێڕایەڵی بێ ئەملا و ئەولایە بە قسە و هەڵسووکەوتەکانی فەرماندەوە هەیە و جێبەجێ کردنیان بە بێ هیچ ڕادەربڕینێک.
پشتیوانی هەردەمی ئاژاوەگێڕیەکان و تێرۆرەکانە کە ئەوان خۆیان بە بزاڤی دێمۆکراتیکی نەتەوەکان ناودێر دەکەن. گەر پەژاک هەرجۆرە ئاژاوەگێڕیەک بە هێمای دێمۆکراتیک بوون دەزانێت بۆ خۆی رێگا بە هیچ شێوە هزراندن و هەڵسووکەوتێک جگە لەخۆی نادات و بە ترسناکترین شێوە سەرکووتیان دەکات؟ ئایا کەسێک لەفەرقەدا مافی هەیە تەنانەت رەخنەیەکی بچووک لەئۆجالان بگرێت؟ بەدڵنیایەوە نا. هەرکەس دەبێت هزری ئۆجالانی قبوڵ بێت و بێ ئەملا و ئەولا بیانخاتە بواری کردارەوە. هیچ کەس رێگای ڕادەربڕینی و بۆچوونی جیاوازی نییە. یاسای ( یا لەگەڵ من یا دژی من) زاڵە لەسەر ئەم فرقە. یا دەبێت هەرکەس هەرچی بەسەردا دەسەپێت بپەژرێنێت یا بێ مەرج بپەژرێنێت و بیخاتە کردارەوە یا ئەوەی کە وەک دژبەر و دوژمن دەناسرێت کە شانسی تۆبەکردنیشی نییە. ئەمانە سووچێک لە نموونەکانی پێشلکاری دێمۆکراسی و زاڵ بوونی سیستمی خۆناوەندگێڕ و دیکتاتۆری ئۆجالانە.

خەیاڵاوی بوون و درۆیەک بە نێوی گیراوی رامیاری، ئەویش لەبەڕێوەبردنی کەمپەینی واژۆی “پاراستنی مافی گیراوانی رامیاری” و دژایەتی لەگەڵ “سەرکۆتی ئۆپۆزسیۆن”. بەڵام گیراویرامیاری لەیاسای هەروڵاتێکدا پێناسەیەکی دیاریهەیە وکەسانێک کە لەم گرووپانەدا، وەک گیراوی رامیاری دەناسرێن، لەڕاستیدا ئەوانەن کە لەکاتی کردەوەی تێرۆریستی چەکدارانەدا دەستگیر کراون. ئایا تێرۆریستێکی چەکدار دەتوانێت گیراوی سیاسی بێت؟ گەر کەسێک دەستگیر نەبێت و کەسانی بێ تاوان تێرۆر بکات ئایا هەر ئەم گرووپانەی لایەنگری مافی گیراوە رامیاریەکان دەیاندەنە دەست دادگاوە کە دادگایی بکرێن؟ یا هاندان بۆ تێرۆر زۆرتر دەبێتەوە؟ لەوانەیە گەر رۆژێک دادگایەکی دادوەر بۆ دادگایی کردن دابنرێت دەبێت سەرکردەکانی ئەم فرقە تێرۆریستیە تێدا دادگایی بکرێن کە بە فریوی گرووپێک لەگەنجانی نەخوێندەوار و گەمژە ناچاریان دەکەن کە کەسانی بێ تاوان تێرۆر بکەن و کاتی دەستگیریان ناویان لێدەنێن گیراوی رامیاری.

هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی و شەهید سازی لەفرقەی پەژاکدا نەخۆشیەکە کە کەوتووتە گیانی گەنجانی ئێرانی، شتێک کە باوە چوونکە هیچ ترسێکیان لەدرۆ داین نییە. یەکێک لەرامیاریە بەردەوامەکان و بەکارهاتووەکانی پەژاک، پرۆژەی شەهید دروست کردنە. بەدەستی خۆی گەنجانی خاو و نەزانی ئەم خاک و وڵاتە بەکوشت دەدەن و دواتر ناویان لێدەکەن شەهید. کاتێک کە یەکێک لەگەنجە گەمژە هەڵدەخەڵەتێ و مێشکی دەشۆردرێتەوە، بۆ چالاکی تێرۆریستی دەنێردرێت بۆ ئێران و دەکوژرێت، پەژاک بە هەموو توان و هێزیەوە گەورەی دەکات، کەسەکە دەکاتە پاڵەوان و بۆتێکی لێدروست دەکات و دەیسەپێنێت بە سەر خەڵکدا کە ستایشی بکەن.

شەپۆل نانەوە و لۆرە هەستیارەکان، ئیشێکی باوە کە پەژاک بۆ رەسەنایەتی ناڕاستی، لەماڵپەڕێ خۆیدا، وێنە و شووناسی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە، بەم ئیدعایە کە کوژراوی ئەم گرووپەن؛ بەڵام هەندێکیان قەت ئێرانی نەبوون، یا هەندێکیان پێش دامەزراندنی پەژاک کوژراون، یا هەندێکیان لەئێران نەکوژراون بەڵکوو لەپێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا کوژراون. بۆ نموونە کەسێک وەک فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکێڵێ و عەلی حەیدەریان کە – راگەیاندنە دەوڵەتییەکان رایانگەیاندبوو کە لەساڵی ۸۵ بۆ ئەنجامی چالاکی بۆمب داندان لەلایەن پەژاکەوە ئەرکیان پێ سپێدرابوو؛ دێنە تاران و نێزیکەی ۱۰ کیلۆ تی ئن تیان پێ بووە کە دەستگیر کراون – و دواتر لەسێدارە دەدرێن، کە لەسێدارەدان چارەسەر نەبووە و نییە، بەڵام (شیرین عەلەم هۆلی – دێتە تاران و دوای تەقاندنەوەی بۆمبێک لەسەرەتیا جۆزەردانی ۸۷، دەستگیر و دواتر لەسێدارە دەدرێت). خاڵی گرنگە ئەوەیە کە پەژاک بەرپرسیارتی بۆمب دانانەکەی لەئەستۆ گرت و لەماڵپەڕەکەیدا نووسی و تەنانەت حاجی ئەحمەدی بە شانازیەوە لەدیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیتالی وتی: ئێمە ماوەیەک پێش لەتاران کردەوەی بۆمب دانانمان سەرکەوتوو بوو.

بەکارهێنانی داردەستی منداڵان، هێمایەکی دیکەیە لەوەی کە پەژاک بۆ ئارمانجەکانی خۆی، سنوور ناناسێت و تەنانەت بەزەیی بە منداڵانیشدا نایەتەوە. لەپەیڕەی پەژاکدا بابەتی فریودەری ۱۸ ساڵ تەمەنی تەواو، دەیەوێت تەنانەت تێرۆریزمی خۆی لە چوارچێوەی مافدا پیشان بدات بەڵام منداڵەکان چ دەکەن؟ فرقەیەک کە تەنانەت پەیڕەوەکەشی پێی وا نییە چۆن دەتوانێت ئیدعای “تێکۆشان” بۆ کورد بکات؟ چەند نموونە لە پێشلکاریەکانی گرێدراو بە تەمەنی ئەندامان کاتێک کە تەڤلی بوون و خوار ۱۸ ساڵ بوونیان پیشان دەدەین و هەندێکیاین تەنانەت کاتی کوژرانیان کەمتر لە ۱۸ ساڵیان بووە.

پەکەکە و پەژاک، یەکن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین