۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • پەرەپێدانی کلتوری فمێنیستی داوی نوێی پەکەکە و پەژاک بۆ ژنان و کچانی کورد

پەرەپێدانی کلتوری فمێنیستی داوی نوێی پەکەکە و پەژاک بۆ ژنان و کچانی کورد

  • ۲۸ خرداد ۱۴۰۰
  • ۵۶۹ بازدید
  • ۰

گرووپی تێرۆریستی و کەمپ نشین بە مەبەستی گەیشتن بە پێگەی نێوەدەوڵیتی و هەروەها پاڵپشتی لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی و روادان بە فرقە، باسی وڵاتانی رۆژئاوایی لە نێو سیاسەتەکانی فرقەدا بەجێ کردوو. پەرەپێدانی دروشمی فمێنیستی تەڵەیەکی نوێیە کە سەرکردەکانی ئەرووپا نشینی پەکەکە و پەژاک بە مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی هێز لەنێوان ژنان و کچانی کورد دا خەریکن پەرەی پێ دەدەن.

وشەی فمێنیزم لەوشەی لاتینی Femina واتە رەگەزەو وەرگیراوە. لەسەدەی نۆزدەدا ئەم وشە بۆ پێناسەی ژنانە بوونی لەشی هەندێک لەپیاوان یا بۆ تایبەتمەندی ژنانەی پیاوان بەکار دەهێندرا بەڵام لەسەدی بیستم ئەم چەمکە گۆڕا چوونکە بووە بزاڤێکی هزری. فمینیزم بەگشتی لەکۆتایەکانی دەیەی ۱۸ پێک هات. کاتێک کە خەڵک بەربڵاو ئەمەیان پەژراند کە ژنان لەکۆمەڵگای پیاوساڵاردا سەرکوت دەکرێن.

بە پێی روانگەی فمێنیستی ژنان بەدرێژایی مێژوو تووشی جیایی خستن و کێشەی زۆر بوونەتوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ پیاوان لەبواری کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکسان بن. بۆیە فمێنیزم بزاڤێکی رێکخستن کراوە بۆ گەیشتن بەم مافە کز کراوە و بۆیە بە واتای بە فەرمی ناساندنی ژنانە. وشەی فێمیزم و فێمینیست بۆ یەکەم جار لەفرانسا و هۆلەند لەساڵی ۱۸۷۲ دەرکەوت، بریتانیا لەساڵی ۱۸۹۰ و ئەمریکا لەساڵی ۱۹۱۰ و قامووسی ئینگلیزی ئاکسفۆرد لیسستی ۱۸۹۴ی وەک ساڵی دەرکەوتن بۆ یەکەم جاری فێمینیست و ۱۸۹۵ی بۆ فێمێنیزم بەکار هێناوە.

“لێرنێر”، یەکێک لە لێکۆڵەرە بەناوبانگە فیمێنیستەکان پێی وایە فێمێنیزم بزاڤێکە بۆ بەدی هاتنی مافی یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. یەکێک لە بزاڤە بەناوبانگەکانی سەدەی نۆزدەیەم لەپێناو گەیشتن بەم مافە، سافرجتەکانن. لایەنگرانی ئەم بۆچوونە بڕوایان بە ئازادی لەبڕیاردان، ئازادی کۆمەڵایەتی، دارایی و شێوەی ژیان هەیە. بزاڤی هەندێک ژنانی رادیکاڵتر، تێگەیشتنیان لەفێمێنیزم لەناوبردنی سیستم باوک سالارانە و رووخاندنی دابەشکردنی ئیش لەسەر بنەمای رەگەز بەتایبەت لەماڵباتەکاندایە.

پێگەی ژن لەکۆمەڵگا بایەخی بەرزی هەیە چ لەرابردوو و چ لە سەردەمی ئێستادا وەک پردێک پەیوەندی بووە بۆ نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و ژن بەردەوام سێمبۆلی ئاشتی لەناوچە بووە و گرنگترین فاکتەر ئەمەیە کە ئەو هاوسەرگیریانەی کە لەنێوان خێڵ و خێڵە گەڕۆکەکان و نەژادەکاندا رووی داوە بۆ نموونە: هەرکات کە لەنێوان خێڵ و خێڵە گەڕۆکەکان و نەتەوەکانی ناوچەکە ناخۆشییەک و شەڕێک رووی دەدا بۆ کۆتایی هێنانی و ئەوەی کە بکرێت بە پەیوەندێکی خزمایەتی ژن دەورێکی گرنگی هەبووە و ئەوڕۆکەش بە هۆی هاوسەرگیری لەنێوان (کورد و ئازەری و فارس و… ) هەر رۆژ پەیوەندیەکانی بەهێزتر کردوە و هزری جیایی خوازی کز کردووە و نەتەوەکان تێکەڵاو بوون و هەڕۆژ هزری نێگەتیڤی نەژادپەرەستانە و چینایەتی و نەتەوەپەرەستی و رەق و قینەکان کەمتر دەبنەوە و ژن هۆکاری گرنگە لە پەیوەند داینی نەتەوەکاندا و هەڕۆژ پێشتر دەکەوێت و لەلایەکی دیکە لەرێگای هاوسەرگیری ژن و پیا رەوتی ژیان و بەردەوامی جیلی مرۆڤ روو دەدات و ژیانی مرۆڤ درێژەی دەبێت و ژیانی بە پیت دەبێت و بۆ خۆشی ماڵبات و یا ژن و پیاو گەر جیلیان درێژەی نەبێت بەو واتایەیە کە چیتر ناتوانن شووناسیان هەبێت.

ژن پێگەیەکی گرنگی لەنێو کۆمەڵگادا هەیە و سەرچاوەی ژیانە و هەروەها دەوری ژن ناوەندیە. بەڵام بابەتی باسەکەی ئێمە لەبارەی بەکارهێنانی ژنانە پرسیارێکی سەرەکی ئەوەی کە فرقەکان لەژنان وەک کەرەستەیەک کەڵک وەردەگرن و دەورێکی نێگەریڤی پێدەدەن و دەورێک دژی دەورەکە کە لەکۆمەڵگادا هەیەتی و ژنان لە سرووشتیترین مافەکانیان دوور دەخەنەوە و لەپێناو سیاسەتە پیسەکانی خۆیان دەیانکەن بە هاوبەش و لەوە گرنگتر چەواشە و گۆڕین و لەرێگا لادانی مێشی و سرووشتی ژنان و کچان گەورەترین پێشلکاری مافی مرۆڤە و ژمارەیەکی زۆریان ناچارن گوێ ڕایەڵی پیاوێک بن و پیاوێک ستایش بکەن.

قسەی ئۆجالان لەبارەی ژنان ” کاتێک ژمارەیەکی زۆر ژن لەچالاکیەکاندا بەشدار دەبن شتێک کە لەگەڵیان ژیام ئەوینی بەکۆمەڵ (یا کۆلەکتیڤ) بوو” و ” هزرکردن و رۆشتن بەرەوە ژیانی رابردوو پەژراندنی کۆێلایەتییە” و “ژن ژیانە” و یا ” لەچەکە هێمای کۆێلایەتییە”

قسەی مەسعوود رەجەوەی ” ژنانی رێکخراو هەموویان هاوسەرانی رەجەوین” و یا ” هزر نەکردن بە بابەتی وەک ژن و ژیان گەورەترین شەڕی”

واتەی رەستەی سەرەوە ئەمەیە کە هەموو دەبێت لەگەڵ من بن و لەگەڵ کەسانی دیکە قەت. و هەموو ژنان دەبێت ستایشی من بکەن و سەرکردەکانی فرقەکان چۆن کەڵک لەژنان وەردەگرن بۆ حەزی سێکسی و هزری نێگەتیڤیان و ئەمە بۆ خۆی لەسەردەمی ئێمەدا کۆێلایەتییە.

سیستمی گرووپە هێرمی و سەربازیەکانە و سەرکردە لەسەرەوەیە وەک” پەژاک رێکخراوێکی سەربازی و بە پێی فەلسفەی ئۆجالان دانراوە و دەکرێت کە کورتەیەک لەسەرچاوەی فەلسەفەی ئۆجالان لەبارەی “ئایدیۆلۆژی رزگاری ژنان” بخەینە بەر باس. ئۆجالان سەرەتای ئەم ئایدیۆلۆژیە “نێۆلۆتیک” سەردەمی نۆ بەردیە. ئۆجالان ئەم سەردە مێژوویە “ژیانی سرووشتی کۆمەڵگا” دەزانێت و بە پێی پێگەیشتنەکانی ئەو واتە ژنان بەڕێوەبەری کۆمەڵگایان لەئەستۆ بووە و پیاوان بەس خەریکی نێچیرکردن بوون و هیچ دەورێکیان لە کۆمەڵگا و ماڵباتدا نەبووە و ئەم سەردەمە مێژوویە سەرەتای فەلسەفەی ئایدیۆلۆژی ژنانە و لەم سەردەمە بەدواوە پیاوان دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن و ژنان تا سەردەمی ئێمە ژێردەستی پیاوانن و هۆکاری چەرمەسری ژنان پیاوانن.

و کاتێک کە سەرۆک هۆکاری ئازدی ژنان پەیوەند دەدا بە پیاوەوە و روانگەی دژ لەنێوان هەردوو رەگەز دادەنێت و سەرۆک خۆی خودای ژنان ناودێڕ دەکات و ژنان رازی دەکات و لەنێوان هەردوو رەگەزدا دژایەتی دەنێتەوە و خۆشی لەسەر ئەم دژایەتییە سیاسەت دەکات و ئێمە باسی هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ژنان لەنێو پەژاکدا دەکەین:

  • ژنان دوای رەوتی مێشک شۆردنەوە، دەبنە موریدی پلە یەکی سەرۆک و بۆ ستایشی خودای نوێی لەهەموو شتیکی خۆیان چاو دەپۆشن و کۆڵەکەی کۆنترۆڵ لەدەستی سەرۆکی گرووپە. ئەوەی تەڤلی بووە دەسەڵاتی بڕیارداین دەداتە دەستی کەسانی دیکە و بۆ خۆشی خۆی سەرکووت دەکات بۆ سەرۆک و کۆنترۆڵ دەکەوێتە دەستی سەرۆک و تاکێتی لەناو دەبردرێت و ئیرادەی ئازاد دەسڕدرێتەوە و دەستپێڕاگەیشتن بە هەرجۆرە زانیاریەکی جیاواز دەپچڕدرێت.
  • ژنان لەنێو گرووپدا بە جێگای حەزی دایکی، ناچار دەکرێن توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە هەڵبژێرن و هەموو ژیانی خۆیان لەنێۆ گرووپدا فیدای سەرۆک بکەن و کاتێک کە ناچار بە ئەنجامی ئەم ئیشە بن تەنیا بۆ رازی کردنی سەرۆکەکەی ئەنجامی دەدا.
  • بە هۆی رکابەرێتی لەنێوان ژنان دا کە بەمەبەستی خۆنێزیک کردنەوە لەسەرۆک پێک دێت و هەر ژنێک بۆ ئەوەی کە خۆی باشتر پیشان بدات هەرجۆرە تاوانێک ئەنجام دەدات.
  • روانگەی ژنان بۆ رابردوو و مێژوو و ماڵبات و دایک و باوک لەرەوتی پەروەردەکانی سەرۆکایەتی نێگەتیڤ دادەنرێن و لەنێو گرووپدا کۆنترۆڵی مێشک لەلایەن سەرۆک وەک راستییەکی حاشا هەڵنەگر و تەنیا بۆ وڵامی هەندێک لە کێشەکانی مرۆف دەناسردرێت و سەرۆک کادیرەکانی فێر دەکات تا بگەنە ئەم بڕوایە کە ” ئێمە تەنیا رێگای راست دەڕۆین و ئێمە تەنیا راستین حاشا هەڵنەگرین و هەرکەس کە لەنێو گرووپدا نییە رێ ون کەرەو و بەلاڕێدا رۆشتووە و کوێلەیە.
  • ژنان هەستی مرۆیی وەک بەزەیی و حەز و تاوان و ئەوینی هاوسەرگیری و منداڵداربوون وەک جۆرێک لەکۆێلایەتی دەزانن و گەر ژنێک ئەمانە بکات ئەوە سزا دەدرێت.
  • ژنان مافی هەڵبژاردنیان نییە بەڵکوو ناتوانن ئەویندار بن تەنیا دەبێت ئەوینداری سەرۆک بن و هەموو جیهانی ژنان لەوانە وێنەی سەرۆک و باسی سەرۆک و پێناسە و بەبالا هەڵچنینیدا، بینینی سەرۆک لەخەونی شەوانەدا، هەردەم دەبێت پرتووکەکانی سەرۆک بخوێنیتەوە و لەسەری باس بکەی و هەموو جیهانی ژنان دەبێتە سەرۆک و باسی دیکە قەدەخەیە.
  • گرووپەکان لەبوونی ژنان بەمەبەستی وروژاندنی پیاوان و بەتایبەت لەکاتی هێرشی سەربازی بەکار دێنن و بۆ خۆی گەر لەگرووپێکدا ژن نەبێت پیاوێک تەڤلی نابێت.
  • ژنان لەنێو گرووپدا لەمەڕ کەسانی دیکە هەستیار دەبنەوە گەر ژنان لەمەڕ پیاوان هەستیارتر دەبن و هەردەم پیاوان وەک دوژمن دەبینن و خۆیان لەپیاوان دوور رادەگرن و بە روانگەیەک کە لەلایەن سەرۆک کە وەک بڵێیت هۆکاری چەرمەسەری و ئازادیەکانی ئێوە لەلایەن پیاونەوە بووە و بۆیە ژنان هەڵسووکەوتی رازاوی لەخۆیانەوە پیشان دەدەن بۆ نموونە: لەساڵی ۲۰۰۲ لەکۆتایەکانی بەهار لەناوچەی قەندیل و نێزیکی گوندی مرەدو یەکێک لەکادیران بە ناوی گۆڵان خەڵکی بێتلیسی تورکیا بە هۆی ئەوەی کە نێزیک پیاوان بۆتەوە زۆر ترسناک و ناخۆش بێدەنگ کرد و تا ئەوڕۆکەش ئەم تاوانە ئاشکرا نەبووە.
  • ترسناکترین حاڵەتی ژن ئەمەیە کە چەک بدەیتە دەستیەوە و ببێتە بکوژ و ئەمە خۆی بە تەواوەتی دژی سرووشتی ژنە. بۆ خۆی لە هزری گرووپەکاندا هەردەم لێکدانەوە بۆ ژیان پێچەوانە بووە و بە مێشکێکی نێگەتیڤەوە دادوەری لەسەر کراوە.
  • ئەوەی کە ژنان ئیشی دژوار ئەنجام دەدەن و تێنەگەیشتن لە دروشمی “ژنان = پیاوان” بۆتە هۆی ئەوەی کە ژنان هەرئیشێک کە پیاوان ئەنجامی دەدەن ئەنجامی بدەن و وەک هەڵگرتنی بارە قورسەکان و رێگا چوونەکانی شەوانە لەشاخە دژوارەکان و بەشداری زۆرەملێ لەپەروەردەی سەربازی و کۆماندۆیی و نەبوونی خزمەتگوزاری ئاسایش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژنان تووشی نەخۆشی دیسکی پشت، گەورە نەبوونی لاشە و خوێن ڕشتنی زۆرخایەن بن.
  • نەبوونی تەندرووستی و دۆکتۆری پسپۆڕی ژنان و دەرمانی هەڵە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ژنان لەنێو گرووپدا تووشی لەناوچوونی کۆربە بن (زۆربەی ئەو ژنانەی کە جیا دەبنەوە لەگرووپە دوای ساڵان سکپڕ نابن و لەنێو خەڵکدا دەگوترێت کە لەلایەن گرووپەوە دەرزی منداڵ نەبوونیان لێدەدرێت) و هەروەها خەوتن لەسەر زەوین نمدار و نەبوونی قایمی و ئاوی گەرم و ژیانی بەکۆمەڵ لەنێو ئەشکەوتەکان و لەژێر زەویەکان نەخۆشی ڤایرۆسی و کەڕوویی لێ دەوەشێتەوە و ژنان لەچاو پیاوان زووتر زیانیان بەر دەکەوێت.
  • ژمارەیەک لەژنان ناتوانن هەڵبێن چوونکە دەزانن کە چیتر شانسی منداڵدار بوونیان لەدەست داوە و بۆ خۆی ژنێک کە سکپڕ نابێت بۆ خۆی تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت.
  • لەنێو پەژاکدا دەسەڵات لەدەستی ئەو ژنانەدایە کە ساڵانێک لەماڵی ئۆجالان لەشام بوون و ئەم ژنە بەئەزموونانە بوونەتە چینێکی باڵادەست و ئەمانە وێڕای ئەوەی کە لای سەرۆک پەروەردەیان بینیوە قسەی یەکەم هی خۆیانە و کچانی ئێرانی بەس لەژێردەستی ئەواندا ئیش دەکەن و بۆ خۆی لەپێش هەر فەرماندەیەک چەند کچی ئێرانی دەبیندرێت. ئیشی ئەمانە پاسەوانی و شۆردنی جل و بەرگی فەرماندەکان و ئامادەکردنی خۆراک و … بۆیان.
  • کچانی گەنج و منداڵ زۆرترین رەنج دەبینن چوونکە ناتوانن لەمەرجی دژواری کوێستاندا و بە بێ خزمەتگوزاری ئاسایشی بەرەنگاری بکەن و رێگای هەڵاتن نازانن و لەقەیرانی دەروونیدا دەمێننەوە و لەکۆتایدا ناچار دەبن خۆیان بکوژن.
  • بە هۆی ژینگەی کۆمەڵایەتی تەسک کراو لەنێو گرووپەکاندا و نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوان ژمارەیەک لەو ژنانە دەبنە هاوڕەگەز باز بۆ نموونە خەوتنی دە بۆ بیست کەس لەژینگەیەکی تەسک و ناستاندارد دا و یا ئەوەی کە دوو سێ ژن لەژێر بەتانییەکدا دەنوون….

هۆکاری جۆراوجۆر دەبنە هۆی ئەم شێوەی هزراندن و ئایدیۆلۆژی لەنێو فرقەدا، یەکێک لەو هۆکارانە کە مێشکی ژن هان دەدا بەرەو وەها هەڵسووکەوتێک، حەزی فمێنیستی ژنانە. پەکەکە، پەژاک لەسەر بنەمای ئەم ئایدیۆلۆژیە دەڵێت پێگەی کۆمەڵایەتی ژنانی بەرز کردۆتەوە و نایەکسانی رەگەزی لەناو بردووە. دروشمێک کە توانیوەی هەست و جۆش و خرۆشی ژنان بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

پەکەکە، پەژاک ژنان و کچانی فرقە بەم فاکتەر سووتاوانە مێشکیان دەشۆنەوە کە پیاوان مافی ئێوەیان پێشل کردووە و ئاستەنگن بۆ گەیشتن بە ئازادی و تەنانەت هەندێکیان دەڵێن کە ئێمە ناچار نین کە منداڵمان هەبێت و تەنانەتیش پیاوان بە هۆکاری دواکەوتوویی و قوڕبەسەری دەزانن و ژیانی هاوبەش لەگەڵ پیاوان رەت دەکەنەوە. ژنان لەنێو فرقەدا باسی ئەوە دەکەن کە دەکرێ بێ پیاویش بژیت.

ئەوەی کە ژنان لەپەژاک ئەنجامی دەدەن هەر ئەو مەیلە فمێنیستیە بووە و ئەم هەڵسوکەوتە نەناسراوەی نامرۆیانە و ئاژەڵیان ناو لێناوە ئازادی و هاوڕەگەز گەراییان وەک هزرێکی پێشکەوتوو ناودێر کردووە.

مەرجی ژیانی نێو ئەشکەو و چۆمەکان لەگەڵ ژینگەی داخراو و نەبوونی پێوانەکانی حەیا و شەرم لەبەرانبەر یەکدیەوە، و پێکهاتنی ژیانی بەکۆمەڵ لەلایەک، و نەبوونی پێوانی ئاکاری ئیسلامی بۆتە هۆیە ئەوەی کە مرۆڤەکان لەنێو گرووپەکاندا بڕوای پێشووی خۆیان واز لێبێنن و روو لە ئەڵترناتیڤی کلتووری رۆژئاوایی و هاوڕەگەزگەرایی و دەستدرێژی لەسەر یەکتر بکەن.

نەبوونی ژینگەی گونجا و ستانداری کۆمەڵایەتی وەک ژووری خەو، شۆرینگە… و خەوتنی بەکۆمەڵ و شۆردنی بەکۆمەڵ و پەیوەندی جەستەیی لەلایەک و نەبوونی کۆنترۆڵی حەز و ئارەزووەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەندامان بورووژێن.

کچانی جوان و خۆش بالا هەر لەسەرەتاوە لەلایەن فەرماندەکان دەناسرێن و دەکرێن بە کۆێلەی رەگەزی و کچانی دیکەی گرووپ لەنێو ئەشکەو و چۆم و یا دەستدرێژی ئەندامانی دیکەی فرقەیان لەسەرە و یا روو لە هاوڕەگەز گەرایی دەکەن.

نەخۆشی ژنانەش بە هۆی نەبوونی تەندرووستی لەفرقەدا لەلووتکەدایە، هەر کچ و یا ژنێک کە تووشی نەخۆشی بێت خێرا دەینێرن بۆ ناوچەی شەڕ و پێکدادن تا لەشەڕدا بکوژرێت و هەروەک پەڕۆی کاخەزی دوای بەکارهێنان فڕی دەدرێت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *