۴ خرداد ۱۴۰۱
  • خانه
  • >
  • گزارشگر
  • >
  • هەندێک راستی لەهۆکاری پەرەسەندوویی بوونی پەکەکە لەسوریا

هەندێک راستی لەهۆکاری پەرەسەندوویی بوونی پەکەکە لەسوریا

  • ۶ تیر ۱۴۰۰
  • ۱۲۸ بازدید
  • ۰

دانانی سەرەکی ئەوەیە کە کۆڵەکەی سەرەکی بیرۆکەی راستی لەشرۆڤەی هەڵسووکەوتی دەوڵەتەکان، بەتایبەت لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین، راست و ئەوەی کە پشتی پێ ببەسترێت، بەڵام لەهەندێک حاڵەتدا ناتەواوە. کۆڵەکەی سەرەکی راستی، سورگێتا بەشێوازی سیستماتیک هێناویەتە سەر زمان. بەبۆچوونی ئەو، دەوڵەت یاریزانێکی سەرەکی پەیوەندی نێودەوڵەتی بووە و بۆیە، چیتر یاریزانان و ئەوانەی لەئاست نێودەوڵەتیدا هەن، رەنگدانەوەیەک لەبەرژەوەندی دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکانن. لەگەشی ئانارشی نێودەوڵەتیدا، بەرژەوەندی دەوڵەتەکان لەسەر هەموو رێکەوتن، گرێبەست، ئاکارەکان و … لەپێشترە. هەموو دەوڵەتەکان بەدوای زۆر کردنی دەسەڵاتی خۆیانن. لەم پێناوەدا و بە مەبەستی بەدەست خستنی دەسەڵات و پاراستنی ئاسایشی خۆیان، سیاسەت دەکەن و بۆیە، لەسەر بنەمای چوارچێوی ژیرانە، واتە لە چوارچێوەی لۆژیکی تێچوو – سوود، هەنگاو دەنێن. واتە، دەوڵەتەکان هەرچی کە لەبەرژەوەندیان و بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان پێویست بێت، دەیکەن تەنانەت گەر دژی پێوان و یاسا نێودەوڵەتی یا لێککردن و کنوانسیۆنەکان بێت.

بۆ خۆی گەر پێشلکاری لێککردنە باس کراوەکان، زیانێک زیاتر لە سوودە شیمانە کراوەکانی بەدواوە بێت. دەوڵەتەکان لەسەر بنەمانی حسێب کردن خۆیان لێ دوور دەگرن، بەڵام رەهەندی ناتەواوی رئالی لەوەدایە کە بەرژەوەندی و دەسەڵاتی وڵاتەکان بەردەوام و بەس سەربازی و ئابووری نییە، بەڵکوو بەرژەوەندی مەعنەوی لەگەڵ ئەوەی کە لەم دەیانەدا هێزی نەرم ناوی لێ نراوەش لایەنی دیکەی دەسەڵات هەژمار دەکرێت. ئەم هێزە مەعنەویە دەتوانێت پەسەندبوونی ئایدیۆلۆژیک، هەڵسووکەوت بە پێی مافە نێودەوڵەتی و کرداری ئاکاری و دەسەڵاتەکان و پرستیژی دەوڵەتەکان و نەتەوەکانیش لەخۆ بگرێت. لێکۆڵەران نموونەی کلاسیکی لەبە باشتر بینینی ئەم رەهەندەی دەسەڵات کە هەندێک جار وەک پاراستنی ئاسایشی بوون ناسی باسی لێوە دەکرێت، لە رەهەندی هاردوردی دەسەڵات و ئاسایش ناویان هێناوە. هەر دەوڵەتێک لەهەوڵدایە لەرێگای دەرخستنی گێڕانەوەی واتاداری ژیان و شووناسی خۆی، جۆرێک هەستی ئارامی، بەردەوامی و ئاسایشی دەروونی بڕەخسێنێت. هەرکات دەوڵەتەکان هەست بکەن کە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ شووناسیان یەک ناگرێتەوە یا بە واتایەکی دیکە، کردار و دروشمەکانیان یەکسان نین، هەست بە نەبوونی ئاسایش دەکەن.

وەها دەوڵەتێک و دەسەڵاتێک هەوڵ دەدات پاساو بۆ هەڵسووکەوتەکەی بێنێتەوە تا ئایدیۆلۆژی و وێنەیەک لەخۆی بۆ جیهان وێنا بکات، کە پەسەند کراو بێت. بۆیە دەوڵەتە رەقیبەکان، بە چالاکی راگەیاندنی و بانگەشەییان هەوڵ دەدەن دوژمنان یا “رەقیبەکانی تاوانبار بکەن بەو کردارانەی کە لەروانگەی رای گشتیەوە رەت کراو و سەرکۆنە کراوە. تاوانی پاڵپشتی لەتێرۆریزم لەرێگای تێرۆریزمەوە، یەکێک لەتاوانە باوەکانە لەمبارەوە. بەڵگە و هێمای زۆر هەن لەسەر ئەوەی کە لەبارەی پێناسەی تێرۆریزم و یەکگرتنی لەگەڵ راستی یەکگرتن و هاوڕابوونێک بوونی نییە. بۆ نموونە، لەکاتێکدا کە حەماس و حزبۆڵا لەنێو وڵاتانی ئیسلامیدا حەزکراون و وەک بزاڤی رزگاریخواز هەژمار دەکرێن، هەموو وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی ئەم رێکخراوانە لەناو پێرستی گرووپە تێرۆریستیەکاندا دادەنێن. نموونەی دیکەی تاڵبانە. ئەم گرووپە لەچاو هەموو وڵاتانی جیهان، تێرۆریستی هەژمار دەکرێت، بەڵام راپۆرتی زۆر هەن کە پیشان دەدەن ئەمریکا و هەندێک لەوڵاتانی دیکە بەدزیەوە لەگەڵیان دانوستاندن دەکەن.

ئاسانکاری ئەمریکا لەمەڕ رێکخراوی موجاهدین کەتا ساڵی ۲۰۱۲ لەناو پێرسیت رێکخراوە تێرۆریستیەکاندا بوو، نموونەی ئاشکرای دیکەیە لەمبارەوە، تەنانەت سیمور هرش دەڵێت کە هەندێک گرووپ لەموجاهدین لە نەڤادای ئەمریکا پەروەردەی هەواڵگریان بینیوە. جگە لەمانە، دەیان بەرپرسی پێشووی ئەمریکا لەدانیشتنەکانیاندا لە رێکخراوی نێودەڵەتی کە بەشدار بوون و بە هۆی پێشکەش کردنی وتار لەبەرژەوەندی ئەوان، پارەی زۆریان وەرگرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هیچ یەک لەو کەسانە بەدواداچوونی دادوەریان بۆ نەکراوە. ئەم جۆرە سیاسەتەی بانێک و دوو ئاسمانە کە بۆتە هۆی ئەوەی چاودێرانی وەک گلن گرین والدە رۆژنامەنووسی بەریتانی، ئەمریکا وەک دژی تێرۆر، بەڵکوو لایەنگری ناودێر بکات و ترۆریزم وەک بەکاریگەرتین و دەسکاری بووترین دەستەواژەی سیاسی ناو لێبکات”.

یەکێک لەنوێترین نموونەکانی ئەم دووفاقیە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم، هەوڵی هەندێک گرووپ و رێکخراوەیە لەرۆژئاوا بۆ سڕینەوەی پەکەکە لەپێرستی گرووپە تێرۆریستیەکان.

پاساویان ئەمەیە کە پەکەکە هێزێکی گونجا و بەهێزە بۆ شەڕ لەگەڵ داعش لەسوریا و ئێراق. لەم پێگەیەوە، ئەم پرسیارە سەرەکییە دێتە کایەوە کە ئایا شەڕکردنی گرووپی تێرۆریستی لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی دیکە، رەوا بوون دەداتە یەکێیان و لەنازناوی تێرۆریست دووری بەری دەکات؟ پرسەکە ئەمەیە کە چاوەڕوان ناکرێت وڵاتێک گرووپ یا رێکخراوێک بە تێرۆریزم ناودێر بکات و لەهەمان کات دا هاوکاری بکات. بۆیە، دەوڵەتەکان، سەرەتا هەوڵ دەدەن گرووپ/رێکخراوێک کە دەیانەوێت رەوا و ئاسایی پیشان بدەن لەقۆناخی دواتردا لەگەڵی هاوکاری دەکەن، ئەوەی کە ئەمریکا لەگەڵ پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک (پەیەدە)ی کرد لەم جۆرەیە.

پەیەدە لەساڵی ۲۰۰۳ دامەزرا. دوای ئەوەی کە حافز ئەسەد لەساڵی ۱۹۹۸ لەژێر گوشری تورکیا، عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکەی لەدەمیشق دەکرد و زۆربەی کادیرانی پەکەکە لەسوریای رادەستی تورکیا کردەوە، لایەنگرانی پەکەکە لەسوریاش دەستگیر کران و لەگرتووخانە سزای درێژیان بەسەردا سەپێنرا. پەیەدە لەو ساڵەدا لەسەر بنەمای ئارمانجی پاراستنی دەروونی لایەنگرانی پەکەکە و پێشگرتن لە پچڕانی پەیوەندی لەنێوان ئەم کەسانەدا دامەزرا. بۆیە، لەکاتی دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لەساڵی ۲۰۱۱، پەیەدە هێزێکی گەورە نەبوو و ئەرکی پاراستنی پەیوەندیەکان بوو. بەڵام کە کەشەکە گونجا بوو و بە هۆی پێشینەی بوونی ئەندامانی پەکەکە لەناوچەکە و هەروەها بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەکوردانی سوریا لەرێزی پەکەکەدا، ئەم پارتە توانی خێرا هێزەکانی کۆ بکاتەوە. پەیەدە دووری کرد لەدەستێوەردان لەبەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆنی سوری و ستراتژی دان بە خۆدا نان و چاوەڕوانی گرتە پێش.

لەلایەکی دیکەوە، دەسەلاتی سوریا کە لەبەرە جیاوازەکانی پێکدادان تێکۆشانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا هەبوو، حەزیان نەدەکرد و نەیاندەتوانی بەرەیەکی نوێ بکەنەوە. بۆیە، بەڕواڵەت و نەنوسراو لەگەڵ ئەم گرووپەدا یەکیان گرت. لەم نێوەندەدا، ستراتژی بەشار ئەسەد بۆ گوشار هێنان بۆ تورکیا ناکرێت لەبەرچاو نەگیردرێت؛ چوونکە بێگۆمان تورکیا لەوەی کە گرووپێک پەیوەندیدار لەگەڵ پەکەکە کۆنترۆڵی سنوورەکانی باشووری بەدەستەوەیە، ناڕازی و نیگەران دەبوو و لەوانەی بە سەرەنج دان بەم بابەتە، لەئاستی دەستێوەردانەکانی تورکیا لەقەیرانی سوریا کەم دەبووەوە. داگیرکردنی شارەکان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا و بەشێکی زۆر لەپارێزگای حەسەکێ بێ پێکدادانی سەربازی روویدا، ئەمە پیشاندەری رێکەوتنی نافەرمی یا فەرمی بوو. پەیەدە بەپشت بەستن بە ئەزموونی پێشووی پەکەکە لەرێکخستنی هێزەکان و بەدەستخستنی داهاتی دارایی لەڕیگای دۆخی سەرانە و دانانی گومرک و هەروەها زاڵ بوون بە سەر کێڵگە نەوتییەکان وەک رەمێلان و دەرخستن و فرۆشتنی نەوت توانی ببێتە باڵێکی دەوڵەمەندی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە. پەکەکەش بەئەزموونترین و چالاکترین ئەندامانی دەهەنارد بۆ سوریا. تەنانەت دەگوترێت بنکە سەرەکییەکانی پارتی لەباکووری ئێراق گوزراونەتەوە بۆ سوریا. کارناسان لەبوونی چەندین کەمپی پەروەردەی پەکەکە لەژێر فەرمانی فەهمان حسێن ناسراو بە باهۆز ئەرداڵ یەکێک لەکادیرە پلەبەرزەکان و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی گرووپ کە بۆ خۆی سوریا باسیان کردووە. ئەم بنکانە تەنانەت بۆتە ناوەندێک بۆ پەروەدەی سەربازی گرووپە رادیکاڵە چەپەکانی تورکیا، کە هەندێکیان بەهۆی وەک هەڤی ئایدیۆلۆژی (سوسیالیزم) لەنێو ریزەکان پەیەدە دا شەڕ دەکەن.

تورکیا لەسەرەتای بەهێزبوونی پەیەدە دژایەتی کرد. کاتێک کە ساڵح موسلم سکێرتێری گشتی پەیەدە لەساڵانی ۲۰۱۲ و ۲۰۱۳ رۆشت بۆ تورکیا، بەرپرسانی تورکیا یارمەتیدانی ئەم گرووپە (گرووپیان بەستەوە بەوەی کە لەگەڵ ئەسەد و تەڤلیبوونی ئۆپۆزسیۆنی سوری دژ بە ئەسەد کرد). شتێک کە پەیەدە و ساڵح موسلم نەیانپەژراند، چوونکە ئەجێندای پارتەکە لەبارەی سوریاوە نەبوو. لەوەها کەشێکدا، دەوڵەتی تورکیا پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ گرووپە کوردیەکان و پەکەکەی دەستپێکرد. پرۆسەیەک کە وێنا دەکرێت لانی کەم لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە وێنا دەکرا کە بە هۆی پێگەی باشی هەنووکەیی گرووپە چەکدارە کوردەکان، دەوڵەت ناچار پەژراندی.

ئەم پرۆسەیە لەرێگای ئاگربەسی رووکەشی لەسەرەتای ۲۰۱۳ەوە دەستی پێکرد و لەناو سێ سووچی ئێمرالی(گرتووخانەی ئۆجالان)، (ئەنکەرە و قەندیل) بنکەی سەرکردەکانی پەکەکە و بە نێوەندگەری نوێنەرانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان درێژە هەبوو. بە هۆی هەندێک هۆکار کە باسکردنیان لێرە ناگونجێت” رەوتی ئاشتی تووشتی وەستان و کێشەی زۆر بووەوە.

لەراستیدا، نابێت ئەم خاڵە نەبیندرێت کە پرسی کورد لەتورکیا، بەس لایەنی ناوخۆیی نییە و رەهەندی نێودەوڵەتی و ناوچەیی زۆر گرنگی هەیە. سەرکەوتنەکان و بەهێزبوونی پەیەدە لای لایەنگرانی پەکەکە لەتورکیا، هیوا و ئۆمێدی زۆری ورووژاند. پەکەکە هەستی بە هێز دەکرد و رەوتی ئاشتی بۆ سەرکەوتن لەبەرانبەر رەقیبەکان و دژبەران، پەروەردە و راکێشانی هێزی نوێی و کادیرە گەنج و شاریەکان و هەروەها هەڵکشانی ئاستی چەک و تەقەمەنی کەڵکی وەردەگرت. دەوڵەتی تورکیا بەڕواڵەت نیگەرانی کۆتایی هاتنی رەوتی ئاشتی و ناساندنی دەوڵەت وەک پێشەنگی کۆتایی هێنان بە دانوستاندن و پرۆسەی ئاشتی، ئەم هەنگاوانەی دەبینی. بە بۆچوونی مەحموود بۆزئەرسەلان، رۆژنامەنووسی ئامەدی، چیرۆکی کۆبانێ خاڵێکی گرنگ و بەکاریگەر بوو بۆ رەوتی ئاشتی.

شەڕی بە هات و هاواری یەپەگە (یەکینەکانی پاراستنی گەل) و داعش لەشاری سنووری کۆبانێ، لەهاوینی ۲۰۱۴ تا سەرەتای ۲۰۱۵ درێژەی بوو و نەشکانی شار بە هۆی پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا و هاتنی هەندێک ‌هێز لەسوپای ئازادی سوریا و چەند گرووپ لە پێشمەرگە کوردەکان لەهەرێمی کوردستانەوە و پاراستنی هێزە ئامادە بووەکان لەناوخۆی شار، لەچاو پەکەکە و لایەنگرانیەوە قارەمانیەتیەکی گەورە بوو. لایەنگرانی پەکەکە پێیان وایە و وەها بانگەشەیان دەکرد کە تورکیا لایەنگری داعشە لەم شەڕەدا و رێگا نادات شەڕڤانانی کورد لەتورکیاوە بڕۆنە کۆبانێ و لەگەڵ ئەم گرووپە تێرۆریستیە شەڕ بکەن. رای گشتی رۆژئاوا و ئەمریکییەکانیش چاوەڕی بوون دەوڵەتی تورکیا لەبەرژەوەندی گرووپە کوردیەکان کە ئابڵۆقە درابوون هەنگاو بنێت و یا لانی کەم یارمەتی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بدات، بەڵام بەرپرسانی تورکیا پێیان وابوو ئەم شەڕە لەنێوان دوو گرووپی تێرۆریستیدایە و لۆژیکی نییە تورکیا لەبەرژەوەندی یەکیان خۆی تێبخات. تورکیا بەئەرکی خۆی دەزانی تا یارمەتی خەڵکی سڤیل بدات کە زۆربەیان خەڵکی کۆبانێ بوون و لەو کاتەدا رۆشتبوونە نێو خاکی تورکیاوە و لەوێ نیشتەجێ ببوون.

گۆمانی تێدا نییە کە بەرپرسانی تورکیا لەوەی کە کۆبانێ بکەوێتە دەستی داعش کەمتر پێیان ناخۆش بوو، چوونکە ئەم شارە و پەراوێزی وەک بنکەی پەکەکە هەژمار دەکرا. وای پێدەچوو و لەئێستادا وای پێدەچێت کە داعش گرووپێک نییە کە لەوێ بمێنێتەوە، بەڵام پەیەدە هەر درێژە دەدات، چوونکە بنکەی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی هەیە. ناچالاک بوونی لەپرسی کۆبانێدا، لەروانگەی سیاسەتڤانانی تورکیاوە، دەرئەنجامی نەبوونی بژارەی گونجاو بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لەسوریا بووو؛ چوونکە ئەم وڵاتە نەیدەتوانی لەبەرژەوەندی پەیەدە خۆی تێبخات و چەک و تەقەمەنی بدات بەم گرووپە؛ چوونکە ئەم گرووپەی وەک باڵی پەکەکە دەزانی، واتە رێکخراوێک کە سی ساڵە لەگەڵ تورکیا شەڕ دەکات و بەرنامەی جییایی خوازی بۆ هەمووان ئاشکرایە. لەبارەی پەیوەندی ئۆرگانیکی پەیەدە و پەکەکە هیچ گۆمانێک نییە. ئەوەی کە پەیەدە سەرۆکایەتی ئۆجالانی پێی قبوڵە و لەسەرتاسەری شارەکانو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان، کێڵگە و فەرمانگەکان و قوتابخانەکان و تەنانەت کارنامەی خوێندنی مندالان وێنەی ئەوی لەسەرە؛ ئەوەی کە بەردەوام لەبەیانییەکانیدا دەگەڕێتەوە بۆ تێکۆشانی پەکەکە و ئاماژەی پێدادا و پاڵپشتی دەکات؛ ئەوەی کە ” پەیەدە یەکێک لە ئەندامانی یەکێتی کۆمەڵگای کوردستانە لەژێر چاودێری پەکەکە و بەسەرۆکایەتی عەبدۆڵا ئۆجالانە”یە؛ و لەکۆتایدا بوونی کادیرە هاوبەشە زۆرەکانی لەنێوان هەردوو گرووپدا و دەوری فەرماندەکانی پەکەکە لەرێنموونی و داڕشتنی بەرنامەی پەیەدە، هەر هەمووی پشتڕاستکەرەوەی ئەم ئیدعایەن.

فرانسیس ریکاردونە، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لەئەنکەرەش بوونی پەیوەندی ئۆرگانیک لەنێوان دوو گرووپ حاشا هەڵنەگر دەزانێ و پێی وایە کە پەیەدە و پەکەکە بە خۆ نێزیک کردنەوە لە رووسیا دەیەوێت درزێک لەنێوان پەیوەندی دوو هاوپەیمانی ئەندامی ناتۆ بکاتەوە. پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا لەم گرووپە و هەناردنی چەک و تەقەمەنی زۆر و راوێژکاری سەربازی و هەواڵگری بەمەبەستی پەروەردە و دامەزراندنی بنکە و فڕۆکەخانەی سەربازی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە لەلایەن ئەمریکاوە، بۆتە ململانێی و ناکۆکی نوێی لەپەیوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیا؛ کە ئاسەوار و کاریگەریەکانی درێژەیان هەیە.

درێژەی هەیە…

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.