۱ بهمن ۱۳۹۹
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • هاوژینی مەترسیداری راگەیاندن و تیرۆریزم و کاریگەری لەسەر قوربانیانی تێرۆریزم

هاوژینی مەترسیداری راگەیاندن و تیرۆریزم و کاریگەری لەسەر قوربانیانی تێرۆریزم

  • ۸ آذر ۱۳۹۹
  • ۶۶ بازدید
  • ۰

لەم شرۆڤەدا ئەوەی کە چۆن و بۆ تێرۆریستیەکان لە ئامێری راگەیاندن کەڵک وەردەگرن و بۆ و چۆن رووماڵی رووداوە تێرۆریستییەکان دەکەن و لەئەنجامدا چۆن ئەم جۆرە بەکارهێنانە و رووماڵە هەواڵییە لەلایەن تێڕۆریزم و راگەیاندنەکانییەوە کاریگەری لەسەر قوربانیانی تێرۆریزم دەکات دەخەینە بەر باس.

بەکارهێنانی تێرۆر خۆی بە تەنیا بەواتەی تێرۆریزم نییە. تێرۆر دەبێت وەک کردەوەیەکی سێمبۆلیک و بە ئارمانجی کاریگەری لەسەر هەڵسووکەوتی سیاسی لەرێگەی شێوازە نابەجێیەکانەوە بەکار بهێنرێت. بەکارهێنانی زۆر یا هەڕەشە بەمەبەستی توندوتیژی لەلایەن گرووپ یا کەسێکەوە، چ لەڕێگای هێزی دەسەڵات یا لەدژی ئەو. ئەم کردەو بە ئارمانجی نانەوەی ترس و هاندنی زۆر و بەکاریگەر کردنی سەپادنی ترس لە گرووپیکدا دەستنیشان دەکریت تا ئەوەی کە قوربانی لێدەکەوێتەوە، ئەوەش بە ئارمانجی ناچار کردنی لایەنێکی تایبەت لەسەر بنەمای وەرگرتنی خواستە سیاسیەکان یا مافی بکەرەکانی.

لێکدانەوەی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی سەرەتاییە. ئەگەر خەڵک قوربانیەکانیان ناسیەوە و سەرەنجیان خستە سەریان تێرۆریستەکان بە ئارمانجی خۆیان ناگەن وشکست دەخۆن. لەکاتێکدا ئەگەر خەڵک بکەرەکان نەناسن و سەرنجیان نەخەنە سەر یا لانی کەم بێ لایەن بن لەمەڕ کردەوەکانیان ئەوە سەردەکەون. تێرۆریزم لەهەر حاڵەتێکدا سوود لە توندوتیژی و هەڕەشە دەبات کە قوربانییەکانیش لایەنی سێیەم پێک دێنن تا ئەوەی کە لایەنی سەرەکی بابەتەکە، و سەرکەوتنەکەشی بە لێکدانەوەی بینەران لە هۆکاری تێرۆریستەکانەوە پەیوەندی هەیە تا بێ تاوان بوونی قوربانییەکان.

ئەم شرۆڤە هەروەها روخساری کێبەرکێ لەپەراوێزی دەوری خراپی راگەیاندنەکان لەکاتی رووماڵ کردنی رووداوە تێرۆریستییەکان لێکدەداتەوە و ئەوەی کە ویستی تێرۆریستەکان و دەوڵەتەکان لەکاتی رووماڵی رووداوێکی تێرۆریستی دا چ دەبێت. لەنێوان هەموو ئەم دەنگانەدا، جۆش و خرۆش و خراپخوازییەکانی ئەم شرۆڤەدا دەبینین کە چۆن رێگا پیشان دەری قوربانیانی تێرۆریزم وەرزێکی نوێ لەهاوکاری و پێکەوژیانی هەر سێ کاراکتری راگەیاندن  وتێرۆریزم و قوربانیان تێرۆریزم بۆ گەیشتن بە راستییەکانی ناوەڕۆکی فیرقە تێرۆریستەکانە.

ویستی تێرۆریستەکان لەراگەیاندنەکان:

تێرۆرستەکان بەدوای بەناوبانگ بوون خۆ دەنوێنن، بۆیە ناوبانگێکی بێ تێچوویەک کە گرووپێک بەشێوازی ئاسایی توانای گەیشتن و بەرهەمهێنانی نییە. هەرجۆرە ناوبانگێک لەبارەی کردەوەیەکی تێرۆریستیەوە هۆشداریە بە جیهان کە کێشەیەک هەیە کە نابێت لەپشت گوێ بخریت و دەبێت سەرنج بخرێتە سەری.

بە لەبەرچاوگرتنی قوربانیان باوکی نان هێنەری ماڵ و دایکێک کە لەنێو خوێندا خڵپاوە لەرێگای هەناردنی منداڵانیان بۆ قوتابخانە یا وردەواڵە فرۆشێکی پەرێشان لەتەنیشت شەقامەکانەوە نییە بەڵکوو نەتەوە، نەژاد و زاراوەی تێڕۆریستەکانە. لەچاوی تێرۆریستێکدا دیمانەیەک دەستکاری و سانسۆر نەکراو لەگەڵ کەسایەتییەکی گرنگ خەڵاتێکی گرنگ و سەرکەوتنە وەک دیمانەی کەناڵی سی ئن ئن لەمانی مەی ساڵی ۱۹۹۷ لەگەڵ نارازییەکی تێرۆریستی سەعوودی و پشتیوانی ئەلقاعدە، ئۆسامە بن لادن. بۆ کەناڵەکانی هەواڵ، دەستڕگەیشتن بەتێرۆرستەکان چیرۆکێکی دژوار هەژمار دەکرێت کە زۆرتریش بەدوایدا دەگەڕێن.

ئەوان بەدوای تێگەیاندنی گونجاو لەبارەی هۆکاری کردەوە تێرۆریستییەکەی خۆیانن هەرچەند لەبارەی کردەوەکانیان لەوانەی کەسێک لەگەڵیان نەبێت بەڵام پێویستە ئەمە ببێتە هۆکاری هاودەردی دەربڕین لەمەڕ رەنج و هۆکاری کردەوەکەیان نابێت. تێرۆریستەکان پێیان وایە کە خەڵک نیازی هەیە بە یارمەتی لەتێگەیشتنی ئەوەی کە هۆکاری ئەوان بە مافە و توندوتیژی تێرۆریستەکان تەنیا کردەوەیەکە لەوانەیە لەدژی هێزەکان و رێکخسنتەکانی دەوڵەت بە قسەی ئەوان دوژمنانە بێت.

رێکخراوە تێرۆریستییەکان هەروها دەتوانن سەردانی دادگاکان، شوێن و بکەر دڵسۆز و چالاکەکان لەدۆخە میدیایەکاندا بکەن بە تایبەت دەزگا هەواڵگرییەکان و لەهەندێک بابەتیشدا تەنانەت لەوانەیە لەڕێگای دابینکردنی بوودجەی کۆنترۆڵ کردنی دەزگا بچووکەکانی هەواڵ لەئەستۆ بگرن.

هۆکار و بیانووی تێرۆریستەکان لەسەر ئەم بنەمایەیە کە میدیا رەوابوونی شتێک کە زۆرتر وەک دوژمنی کۆنی ئایدیۆلۆژی و کەسایەتی یا جیایی لەنێوان گرووپە سەربازی و باڵە سیاسییەکانی خۆ دەنوێنت خۆی پیشان بدات. بۆ فێڵە سەربازییەکان شەڕ لەهەرحاڵەتێکدا درێژەی سیاسەتە بۆ تێرۆریستە پسپۆڕەکان سیاسەت بەدڵنیاییەوە درێژەی تێرۆرە.

ویست و هۆکاری تێرۆریستەکان زۆرتر بە ئارمانجی یارمەتی بە خەڵک بەبۆنەی تەڤلی بوون بە رێزی تێرۆریستەکان یا پشتیوانی کردنی دارایی رێکخراوە تێرۆریستییەکانە و دوورکردنەوە کافر پیشان دانی قوربانیانی تێرۆریزمە و ئەمە سەرکەوتن لە بابەتی ئێراق و سوریا بە باشی بە هۆی سیاسەتەکانی میدیایی رۆژئاوا و ناوچەکە بەدی هات.

ویستی سەرکردەکانی دەوڵەتەکان لەمیدیاکان:

دەوڵەتەکان خوازیاری لێکتێگەیشتن، هاوکاری، پارێز کردن و وەفاداری لەلایەن میدیاکان بە ئارمانجی سنووردارکردنی زیانی تێرۆریستەکان لەمەڕ کۆمەڵگا و هەروەها بۆ تیرە و تەشەر لێدان لە بکەرەکانی کردەوە تێرۆریستییەکان.

ئەوان خوازیاری رووماڵی بەرنامەکانیانی خۆیانن نەک تێرۆریستەکان. لەچاو ئەوانەوە راگەیاندنەکان دەبێت لەکردەوەکانی دەوڵەت کاتێک ئۆپراسیۆن دەکرێت پشتیوانی بکەن و زانیارییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە بڵاو بکەنەوە و گەر پێویست بوو بکەونە بواری کردارەوە.

ئارمانجێکی گرنگی جیاکردنەوەی دابەشکردنی تێرۆریستەکان لەمیدیاکان پێشگرتنی تێرۆریستەکانە لە دەست پێڕگەیشتن بە گۆڕەپانی خۆنواندن و دەرکەوتن، یا خود ئەوەی کە ئەنجامی ئەم کارە ببێتە هۆی شکستی دەستبەجێیان.

ئارمانجێکی دیکەی تێرۆریستەکان وەک تاوانبارانە و بۆ پێش گرتن لە خۆنوێنیانە. هەروەها بەهێزکردنی ئەم روانگەیە کە بارمتەگرتن و کوشتنی ناپیاوانەیان، تەقاندنەوەی ژێرخانەکان و مێژوویەکان، و تەنانەت رفاندنی فڕۆکە بێ ئەوەی هۆکاری ئەم کردەوە تاوانبارانە لەبەر چاو بگیردرێت کردەوەیەکی تاوانبارانەی بکوژە. وەک چۆن کە ئەم کردەوانە ئێستا بەشێوازی پسپۆڕانە و بەرنامە بۆ داڕژراو لەلایەن داعشەوە ئەنجام دەدرێت.

دوای هەر رووداوێک ئەوان داوا لەمیدیاکان دەکەن تا تەکنیکە تایبەت و شاراوەکانی دەوڵەت، دەستکەوتە تەکنۆلۆژییەکان و شێوازەکانی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو و سەرنەکەوتووی تێرۆریستەکان و ئەوەی کە چۆن ئۆپراسیۆنەکە سەرکەوتوو ئەنجام درا ئاشکرا ناکەن بۆ رای گشتی مەبادا تێرۆریستەکان و لایەنگرەکانیان چاویان لێبکەن و بەکاری بێنن.

ویستی میدیاکان لەرووماڵی رووداوە تێرۆریستییەکان

نموونەی زۆری کردەوە تێرۆریستییەکان لەدەیەی کۆتاییدا رووی لەزیاد بوونە و ژمارەی قوربانیان بەو رێژەیەش زیادی کردووە. بۆیە ئەم جۆرە هەڵکردنە بەرەو هێرشە هۆڤانەکان لەدژی خەڵکی سڤیل هەر درێژەی هەیە. هەڕەشەی تێرۆریستەکان لەبەکارهێنانی کەرەستەکانی خراپکردنی بەربڵاو جێگای نێگەرانییە. ئەگەر وەک ئەوەی کە تێرۆریزم توندوتیژتر دەبێت، ئەمەی کە میدیاکان تائاستێک وڵامدەرەوەی ئاسانکارین بۆ تێرۆریزم و زیادکردنی کاریگەریەکانی، زیاد دەکات. ئەو کۆمەڵگانەی کە لەژێر هەڕەشە، ئامادەی مەترسی کردنن لەپێناو کاریگەریەکانی خەساری بەربڵاودان دەتوانن متمانەی کەمتر بە میدیاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی خۆیان بن. هۆکارەکانی خوارەوە گرنگایەتی تایبەتی بۆ میدیاکان هەیە.

میدیا رووماڵی سەرەتایی رووداوەکەیە. گوشار بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵە راستی و خێراکان هەمیشە لەدۆخی رکابەرێتی تەکنۆلۆژیدا سەرکەوتن هی ئەوەی کە پێگەیەکی گرنگ و گەورەی هەبووبێت.

میدیاکان هەوڵ دەدەن هەواڵی نوێ و خێرا بڵاو بکەنەوە تەنانەت بۆیان بکرێت وەک دیمانەی راستەوخۆ یا نمایشی رووداوە راستییەکانی تێرۆریستی وەک زیندووسوتاندن، سەربڕین، خنکاندن یا گولەبارانی قوربانیانی تێرۆریزم.

زۆرێک لەچالاکانی میدیایی دەیانەوێت کە پسپۆڕ و دروست بن و پشت بە زانیاری هەڵە نەبەستن تەناتە ئەگەر نرخی هەواڵی زۆریشی هەبێت. ئەمە بە ئاسانی ناکرێت بەتایبەت کاتێک کە هەوڵە بەربڵاوەکان بۆ چەواشەکردنیان لەلایەن گرووپەکانی خاوەن بەرژەوەندیەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوان لەهەوڵ دان بۆ ئاگاکردنەوەی کۆمەڵگا، و ئەمە بە رێگای رووماڵێ گشتی و چالاک دەڵێن بۆ ورووژاندن و کاردانەوەی قوربانیان و ماڵباتەکانیان، ئامادەبووان، خەڵک لەشەقامەکان و هەروەها زانیاری کە لەلایەن هێزەکانی کارگێڕی یاساوە، هێزەکانی ئاسایش و دەزگاکانی دیکەی دەوڵەتی پێشی لێگیراوە.

پاراستنی مافی قوربانیانی تێرۆریزم بەڵێنێکی وڵاتەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە لەپێناو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزمدا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یارمەتی دەوڵەتەکان بۆ کۆکردنەوە و شرۆڤەی بەڵگەکان بۆ گەرەنتی کردن و بەدی هاتنی مافی قوربانیانی تێرۆر، رەوابوون و گرنگایەتی دروست کردنی کەناڵێکی راگەیاندنی جیهانی بۆ پاریزوانی لە قوربانیانی تێرۆریزم بەهێزتردەکات.

تێرۆریزم لەمیدیاکاندا زۆرتر رووی لە بکەران و ئەنجامی ناکۆکییە نەتەوەیی – سیاسییەکان بووە. یەکبوونی نێودەوڵەتی چڕ بۆ لەناوبردنی ئەم مەترسییەی ئێستایە. کەسانێک کە راستەوخۆ زیانی لەتێرۆریزم بینیوە کەسانێکن کە دەبێت دەوری سەرەکیان لەم جووڵەیەدا هەبێت تا رۆژێک دابێت هیچ جۆرە تێرۆریستێک نەتوانێت لەجیهاندا بوونی هەبێت و گرووپە تێرۆریستییەکان نەتوانن گیانی خەڵکی بێ تاوان بستێنن. دامەزراندنی کەناڵێکێک بۆ روونکردنەوە و ئاشکارکردنی راستییەکانی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعدە، بووکوحەرام، جەیشۆلعەدل، جۆندۆڵا، داعش ، ئەلنۆسرە و مۆجاهدینی خەلق و مەترسی ئەندامبوون لەم گرووپانەداش دەبێتە هۆی بێدەنگی ئەم فاکتەر هەڕەشەکەرە لەئاست نەتەوی و نێودەوڵەتیدا. پرۆژە یاسای پێشگیری لە داینی پەنابەری بە بکەرەکان و گۆمان لێکراوەکانی کردەوەی کوشتن و تێرۆریستی و هەروەها دانانی کۆمیتەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ راستییەکان لەمبارەوە دەکرێت سەرنجی بخرێتە سەر لەلایەن میدیاکانەوە.

توندوتیژیەک کە تێرۆریستەکان ئەنجامی دەدەن نەتەنیا بۆ راکیشانی سەرەنجە بۆ لای خۆیان و هۆکاری ئەوانە بەڵکوو بۆ ناچارکردن و نانەوەی کەشی ترس و هۆشداریە کە تێرۆریستەکان دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن. بەئامانج گرتنی کەسانی بێ تاوان بۆ خۆی دەوری گرنگی لەتوانایی تێرۆریستەکان بۆ نانەوەی ترس دەگێڕێت. بۆیە هەرچۆن رۆحی خۆێن مژی ئەفسانەکان پێویستیان بە خوێنمژین بۆ زیندوو ماین هەبوو ژیانی راستەقینەی تێرۆریستەکانیش پێویستی بە قوربانی لەجۆری بێتاوان هەیە. سەرەڕای ئەمەش هەرچەندیش ئەمە ئاشکرا بێت تا ئەوڕۆکە سەرنجی کەمی خراوتە سەر قوربانیانی هێرشە تێرۆریستییەکان، کەسو کار و هەڤالانیان. بابەتی بڵاوکراوەی کەم لەبارەی قوربانیانی تێرۆریزم و بەتایبەت لەبارەی هێرشەکانی فیرقەیە و تێڕۆریستی بۆ سەر خەلکی سڤیل. بۆیە ئەو گرووپانەی کە رێکخراون لەلایەن ماڵبات و دۆستانی قوربانیانەوە تا دەنگێکی بەهێز لەیاسا و سیاسەتەکانی دژە تێرۆریستی و راگەیاندنی لەجیهاندا بن.

دزەی زیاتری گرووپە دامەزراوەکان لەجیهاندا بەتایبەت لەئێڕاندا (ADVT) بەدرێژایی ۱۵ ساڵی رابردوو، لێک تێگەیشتنێکی هاوبەشی لەبارەی زیادبوونی هاوکاریەکان لەسەر بنەمای پرسەکانی مافی مرۆڤ دروست کردووە. ئەنجوومەنی قوربانیانی تێرۆریزمی ئێران پارێزوانی مافی ۱۲ هەزار قوربانی سڤیلی هێرشە تێرۆریستییەکانە کە توانیویە پێگە، دەنگ و کاردانەوەی نوێ لەگۆڕەپانی نیودەوڵەتی لەگەڵ خۆی بێنێت. ئەنجوومەنی پارێزوانی لەقوربانیان تێرۆریزم ئارمانجی تایبەتی هەیە کە نموومەی ئەوەیە کە خۆی لەنێو گرووپەکانی قوربانیان دەرەو باشتر رێکخستوە. ئەم ناوەندە لەویستەکانی لەسەر بنەمای ناوەڕۆک و کاپاسێتی دەرەوەی دەوڵەت، توانیویە دزە و پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

سەرکەوتنی گرووپەکانی قوربانیانی تێرۆریزم، میراتێکی بۆ قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکان لەئایندەدا بەجێ هێشتووە. ئەم گرووپانە دەتوانن تەنانەت شێوازی کاریگەری گوشاری دەرەوەی دەوڵەت و گفتگۆ بەمەبەستی شکست و دزە و کاناڵیزەکارنی خراپی میدیاکان لە گرنگ پیشان دان و رێزی قوربانیانی تێرۆریزم ئەنجام بدات. لەئەنجامدا گرووپەکانی قوربانیانی تێرۆریزمی ئایندە دەتوانن زەمینەی گوشار بۆ سەر رێکخراوە نادەوڵەتییەکان بۆ وڵام دانەوە بۆ ناتوانی خۆیان لەبەرەنگار بوونەوە، پێشگرتن و داخستنی ناوەندەکانی میدیایی لە بەهێزکردنی توانای ساختە و درۆی ئەندامانی تێرۆریستی درێژە پێ بدات. پرسی قوربانیانی تێرۆریزم، ئەوڕۆکە دەوری گرنگیان لەمیدیا و بڵاوکراوەکان دا لەبارەی دژە تێرۆریزمی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی گێڕاوە.

ماڵباتەکان و کەسوکاری قوربانیانی تێرۆر خوازیاری هاوکاری لەگەڵ هەموو ئاشتیخوازان، بەرنامە مرۆیەکان، دەزگا دژە تێرۆریزمەکان و لایەنگرانی دژە فیرقەگەرایی و هەروەها رێکخرای مافی مرۆڤ لە هەموو جیهان بۆ ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی فیرقەیی تێرۆریستەکانن.

رێکخراوی مافی مروڤ لەگەڵ میدیاکان دەبێت سەرنج بخاتە سەر ماڵبات و کەسوکاری قوربانیان و ویستیان لەسەربنەمای داد بگەیننە هەموو دادپەروەرانی و ئازادیخوازان.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *