۳ مهر ۱۴۰۰
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • لەناوبردنی تۆڕە تێرۆریستیەکان: شرۆڤەی رێکخروای تێرۆریستی پەکەکە(PKK)

لەناوبردنی تۆڕە تێرۆریستیەکان: شرۆڤەی رێکخروای تێرۆریستی پەکەکە(PKK)

  • ۱۳ مرداد ۱۴۰۰
  • ۱۱۴ بازدید
  • ۰

ڕێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە بە فەرمی لەساڵی ۱۹۸۴ تێکۆشانی چەکداری لەدژی دەوڵەتی تورکیا دەست پێکرد. لەو کاتەوە زیاتر لە ۳۰۰۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەم ژمارە هەر لەهەڵکشاندایە. جگە لەژیانی لەکیس چوو، پێش بینیە بناژۆخوازیەکان وای دەبینن کە تێرۆری پەکەکە لە زیاتر لە ۳۰ ساڵ چالاکی تێرۆریستی ۲۰۰۰۰۰ کەسی کەمئەندام، بریندار یا سزا داوە.

لەم ماوەیەدا، تورکیا بە ملیاران دۆلار بۆ پەرەدانی تواناییەکانی لەبواری دارایی سەربازی خۆی پارەی سەرف کردووە بۆ هەوڵ دان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەکەکە و دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆی – پارەیەک کە دەیتوانی بۆ ئاسایش خەڵکی تورکیا و خانوو کردن سەرف بکرێت نەخۆشخانەکان، جادە و کارخانە زۆر پێویستەکان بە جێگای ئەو بۆمبەی کە دەکەوێتە نێو خاکی تورکیاوە.

تێکۆشانی تێرۆریستی پەکەکە جگە لەزیانی گیانی و گاریگەری ئابووری، لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا کاریگەری خراپی بۆ تورکیا هەبووە. پەکەکە بە سەرکەوتن لەپاڵ زۆرێک لەوڵاتان وەستاوە کە کێشەیان هەیە لەگەڵ تورکیا. هەندێک لەوڵاتان پەکەکە بەمەبەستی پەرەدانی بژاردەی رامیاری لەدژی تورکیا بەکار دێنن. لەئەنجامدا، پەکەکە پاڵپشتی بەرچاوی دەرەکی لێدەکرێت لەئاسمانە ئارامەکان تا پەروەرەی پسپۆڕانەی سەربازی.

هۆکاری زۆر هەن کە بوونی درێژخایەنی پەکەکە باس دەکەن، لە پشتیوانیە دەرەکییەکان تا بوودجەی دەست کەوتوو لەچالاکییە نایاسایەکان کە سوودیان هەیە. ئەم بوونە بەردەوامە بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕاستیە کە تورکیا بۆ ماوەی ۳۰ ساڵ بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کاریگەریەکانی ئەم مەرجە تێکۆشانێکی چڕو پڕی لەدژی تێرۆریزم ئەنجام داوە، جێگای نیگەرانی نییە. ستراتژیەکانی تورکیا بریتین لە کەمپەینێکی درێژخایەن و سەرکەوتووی سەربازی، کردەوە ئابووریەکان بۆ هەڵکشانی ئاستی ئاسایش و چۆنیەتی ژیانی گشتی لە بەشە حەشیمەتیەەکان کە زۆرتر لەژێڕ کاریگەری پەکەکەدان، و هەنگاو رامیاریەکان لەپێناو چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

تورکیا هێشتا عەبدۆڵا ئۆجالانی، دامەزرێنەر و سەرۆکی فرقەی پەکەکە کە لەساڵی ۱۹۹۹ دەستگیر و لەگرتووخانەی راگرتووە. زۆر سەیرە، تەنانەت بوونی سەرکردەی سەرەکی خۆی لەگرتووخانە، پاڵپشتیەکانی دارایی دەوڵەت لە نزمترین ئاستی خۆی و کێشە ئاسایشیەکان لەئاستێکی بەرزدا چارەسەر بوون، کەچی پەکەکە درێژە بە گەورەبوونی خۆی دەدات.

پەکەکە زۆرتر بابەتی خوێندنەوەی زانستی نەبووە، تەنانەت گەر یەکێک لەگەورەترین و گرنگترین رێکخراوە تێرۆریستیەکان بێت لەجیهاندا.

ئەم لێکۆڵینەوە بە ئارمانجی ناسینی ستراتژیەکانی بۆ تێکدانی ژێرخانی ڕیکخراوی پەکەکە بە ئارمانجی یارمەتیدان بە وێژەوانی لەسەر هێڵی پێشکەوتن هەوڵی دژە تێرۆریزم ئەنجام دەدات. چوونکە ناسینی چەمکە سەرەکییەکان کە دەبێتە هۆی هەڵکشانی تۆڕە تێرۆریستیەکان، یارمەتی بەرزبوونەوەی روانگەیان دەدات، یەکێک لەسەرەکیترین پرسیارە ڕێ پیشاندەرەکانی ئەم لێکۆڵینەوە ئەمەیە:”تایبەتمەندیە هەمە لایەنیەکانی پەکەکە چین؟” چاوەڕێ دەکرێت وڵامی ئەم پرسیارە تایبەتمەندی سەرەکی و بەرچاوی پەکەکە بخاتە ڕوو. ئەم وڵامە بۆ خۆی پرسیارێکی گرنگی دیکە دەورووژێنێت:”ئایا دەکرێت لەڕێگای بەکار‌هێنانی ئەم فاکتەرە سەرەکیانە پەکەکە تێکبدرێت؟” ئەم لێکۆڵینەوە جگە لە باسکردنی تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی پەکەکە بەدوای رێگای بەرچاو بۆ تێکدانی ئەم فاکتەرانەیە.

ئارمانجی و پانتایی لێکۆڵینەوە

ئارمانجی سەرەکی ئەم لێکۆڵینە ناسینی چالاک بوونی زاڵ لەسەر پەکەکە و ئامادەکردنی فاکتەرە رامیاریەکان و راوێژە بەرچاوەکان لەئاست ستراتژیکدایە کە دەتوانێت لەبەرانبەر ئەم تایبەتمەندیە سەرەکیانە بەکار بهێندرێن، کە بۆ خۆی دەبێتە هۆی پێکەوە نوسان لەنێو پەکەکە و نانەوەی کێشەی تێدا، چالاکییەکان و لەئەنجامدا، رووخانیان. لەهەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی فاکتەرە سەرەکییەکانی پەکەکە، ئەم لێکۆڵینەوە پەکەکە لەروانگەی بیرۆکەی بزاڤی کۆمەڵایەتییەوە لێکدەداتەوە. دوای ناسینی تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی پەکەکە، ئەم خوێندنەوە بە مەبەستی دەست پێڕاگەیشتنی، شرۆڤەی قووڵی ئەم تایبەتمەندیانە دەکات لەپێناو هەنگاو نان بەمەبەستی نانەوەی کێشە لەناوخۆی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکەدا.

خاڵی سەرەکی لەهەرجۆرە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم، توانایەکانی لە پێکدادانی پێکهاتەیەکی تەواو لە پێکهاتەیەکی رێکخستنیە و بۆیە دەبێتە هۆی ئەوەی گرووپی تێرۆریستی نەتەوانێت یا حەزی لە درێژەدان بە ئیش نەبێت. لەگەڵ ئەمەش، ئەم خوێندنەوە بە مەبەستی ئافراندنی ستراتژیەکی نوێ و هەمە لایەنە لەدژی تێرۆریزم یا لێکدانەوەی کاریگەربوونی گشتی تێکۆشانی دژە تێرۆریستی تورکیا دانراوە. هەروەها پەیوەندی بە ستراتژیەکانی رابردووی دژە تێرۆریزم و کاریگەریەکانی نییە. ڕوون و ئاشکرایە کە دەرئەنجامی بڕیارە رامیاریەکانی و کردەوە دژە تێرۆریستیە ئەنجام دراوەکان تائێستا دەورێکی چاکیان لەبەدی هاتنی دۆخی هەنووکەیی تێکۆشانی پەکەکە و کاریگەریەکانی لەسەر تورکیا گێڕاوە. پاتنایی ئەم لێکۆڵینەوە سنوورداربە قەوارەی رێکخستنی پەکەکە لەدەلاقەی تیۆری بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامی شرۆڤەی فاکتەرە سەرەکیەکانی پێکهاتەکەی بە مەبەستی بینیبەوە و بەکارهێنانی خاڵە لاوازەکانیەتی. وێژەوانی هەنووکەیی لەبارەی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە بە هۆی راستییەکانی سەرەوە کە پەکەکە یەکێک لە رێکخراوە تێرۆریستیەکانە کە کەمتر لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی بۆ کراوە، تا ئاستێک زۆر گرێدراوی مێشکە. ئەم راستیە زۆرتر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەم راستیە کە تێکۆشانی پەکەکە درێژەیهەیە و بۆیە وێژەوانی هێشتاش بۆ بەکارهێنان و بانگەشە کراوەیە. لەگەڵ ئەمەش، ئەم خوێندنەوە بە ئارمانجی لێکدانەوەی وێژەوانی بەرچاو و پێش لە خستنە ژێرکاریگەری دروشمەکان یا کاناڵیزەکردن و دەرئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوە بگرن.

دژە تێرۆریزم شەڕێکە کە لەزۆرێک لەبوارەکاندا ئەنجام دەدرێت. بۆ سەرکەوتن لەوەها شەڕێکدا، دەسەڵاتی هەنووکەیی دەبێت لە چەندین شەڕدا لە بەرە جیاوازەکاندا سەر بکەوێت. ئەم خوێندنەوە هەندێک لە بەرەکان لەدژی پەکەکە لەروانگەیەکی دیکەوە لێکدەداتەوە. بیرۆکەی سەرەکی ئەمەیە کە چاولێکردن لە کێشەکان لەروانگە جیاوازەکانەوە دەتوانێت تێگەیشتنی باشتر لەکێشەکە بەدی بێنێت و لەسەر ئەم بنەمایە یارمەتی رێگاچارەی باشتر بدات. ئەم خوێندنەوە دەیەوێت دژە تێرۆریزم کارا ببینێتەوە هەندێک هەنگاو بۆ نانەوەی کێشە لەناوخۆی پەکەکە، گرفت نانەوە لەسەر رێگای چالاکییەکانی و لەئەنجامدا سەرکەوتن لەشەڕ لەبەرەیەکدا لەدژی پەکەکە لەپێناو کەمپەینی دژەتێرۆریزم تورکیا دا.

چاوخشکاندنێک بە سەر رێکخستنی پەکەکەدا

تورکیا لەکاتی دامەزراندنی فەرمی رێکخراو لەساڵی ۱۹۷۸ لەدژی تێرۆریزمی پەکەکە شەڕ دەکات. بەدرێژایی زیاتر لەسێ دەیە، ئەم تێکۆشان و فاکتەر بەکاریگەرانە بۆتە هۆی گۆڕینی. لەنێوان زۆرێک لە رووداوە گرنگەکان، کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، قەیرانی کەنداو لەساڵی ۱۹۹۱، کێشە رامیاریەکان لەنێوان تورکیا و دراوسێیەکان و دەستگیری دامەزرێنەر و سەرۆکی پەکەکە عەبدۆڵا ئۆجالان هەر هەموویان لەم تێکۆشانەدا دەوریان هەبووە. لەکاتێکدا کە ئەم رووداوانە کاریگەری گرنگیان بۆ سەر ستراتژیە تێرۆریستیەکان و دژە تێرۆریستیەکان هەبووە، بەڵام بە تەنیا ناکرێت درێژەی چالاکییە تێرۆریستیەکانی پەکەکە شرۆڤە بکات. ئارمانجی ئەم بەشە وێنا کردنی وێنایەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی تێڕۆریستی پەکەکەیە.

بەتایبەت، ئارمانجی باسکردنی زەمینە کۆمەڵایەتی و رامیاریەکانە کە رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە تێدا لەدایکبووە. جگە لەمە، گرنگترین تایبەتمەندیەکان و ژێرخانە جەستەیەکانی پەکەکە بۆ تێگەیشتنی باشتری چالاکبوونی زاڵ بەسەر ڕێکخراوەدا دەخاتە بەر باس. لەئەنجامدا، زیاتر لە سێ دەیە لەتێرۆری پەکەکە کورت کراوەتەوە، لەگەڵ رووداوە گرنگەکان بەمەبەستی وێناکردنی وێنایەکی هەمەرەهەندی لەشەڕی تورکیا لەدژی تێرۆریزم و جیایی خوازی.

درێژەی هەیە…

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *