۲۷ مهر ۱۴۰۰

تێرۆریستەکان چۆن بوونە قارەمان؟

  • ۳ مرداد ۱۴۰۰
  • ۱۱۸ بازدید
  • ۰

تەقینەوە، کوشتن، تێرۆر و چالاکی تێکدەرانە بەس سووچێک لەتاوانەکانە کە دوژمنانی دەرەکی و گرێدراوی ناوخۆیان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی خەڵک ئەنجامی دەدەن. لەلایەک بێ تاوان پیشاندانی تاوانباران و نکۆڵی لەراستییەکان، ئەو شێوازانەن کە پاڵپشتە دەرەکییەکان و میدیا بیانییەکان بۆ فریودانی خەڵک ئەنجامی دەدەن. لەم راپۆرتەدا هەندێک لەم تاوان و پشتیوانە میدیایەکانیان زۆرتر دەناسین.

زەینەب جەلالیان لەساڵی ۱۳۷۵ و لەکاتێکدا ۱۴ ساڵی بووو، لەناوچەی پێنجوێن خۆی رادەستی هێزەکانی پەکەکە کرد. زەینەب لەساڵی ۱۳۸۳ بوو بە ئەندامی پەژاک (باڵی ئێرانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە)، بەڵام دەزگاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەو وەک چالاکی کۆمەڵایەتی، پەروەردە و یاریدەدەر چالاک بوو. جەلالیان لەساڵی ۱۳۸۶ لەئێران (کرماشان) دەستبەسەر کرا و لەساڵی ۱۳۸۷ بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپێکی توندڕەو و شەرخواز وەک پەژاک، هەڵگرتنی بێ مۆڵەتی چەک و کەرەستە تەقەمەنییەکانی دیکە و هەوڵ بۆ ئەنجامی کرداری چەکدارانە لەدژی ئاسایشێ نەتەوەیی ئێران، سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لەساڵی ۱۳۹۰ کەوتە بەر لێبوردنی سەرۆکایەتی و سزاکەی کرا بە هەتا هەتایی. شایانی باسە گرووپی پەکەکە لەچاو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، تورکیا و ئێران گرووپێکی تێرۆریستیە کە باڵەکانیشی خەریکی چالاکی توندڕەوانە و نایاسایی و تێرۆریستین.

جەلالیان بەچەک و جل و بەرگی پەژاک و پەکەکەوە

 

شیرین عەلەم هۆلی لەدایکبووی ۱۳۶۰ و خەڵکی گوندی دێم قشڵاق سەر بە ماکۆ لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە.

کە لەبەرواری شەشی جۆزەردانی ۱۳۸۷ لەلایەن ئەرکدارانی دادگای تارانەوە دەستبەسەر کرا و ماوەیەک لەدەستبەسەری کاتیدا بوو.

دواتر گوازرایەوە بۆ ژووری ۲۰۹ی گرتووخانەی ئەڤین و دوای پێنج مانگ گوازرایەوە بۆ بەشی گشتی.

ئەم سزادراوە دوای تێپەڕبوونی رەوتی یاسایی دۆزەکەی، بە پێی تێگەیشتنی بەشی ۱۵ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا لەڕێگای هاوکاری لەگەڵ پەژاک  بە پێی مادەکانی ۱۸۶ و ۱۸۷ و ۱۹۰ (بڕگەی ۲)ی یاسای سزادانی ئیسلامی سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و لەهەندێک بابەتی دیکە وەک دەرچوونی نایاسایی لەسنوور بە پێی مادەی ۳۴ی یاسای پەساپۆرت دوو ساڵی گیرانیشی بەسەردا سەپێنرا. ئەم دادگایە لەبەرواری ۲۸ سەرماوەزی ساڵی رابردوو بەڕێوە چوو و سزای دەرکرد کە لە ۱۳ی بەفرانباری ئەو ساڵە بەپارێزەرەکەی راگەینرا.

ئەو زۆر لەدەستبەسەریدا بوو و مانی لەخواردن گرت و ئەمە بووە هۆی هەستیاری نێودەوڵەتی.

شیرین عەلەم هولی بەچەک و جل و بەرگی پەژاک و پەکەکەوە

 

فەرزاد کەمانگەر لەهاوینی ۱۳۸۵ لەتاران دەستگیر کرا کە کاتی دەستگیری و هاوکارانی، ۲۲ کیلۆ مادەی تەقەمەنی و ۵۷ گولەی ئارپی جی و ۳۰۰ پوستری سەرۆکی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاکیان لێگیرا. تەقینەوەی دو بۆمب لەباڵەخانی قائم مەقامی و فەرمانگەی بازرگانی کرماشان لەساڵی ۱۳۸۵ و تەقینەوەی بۆڕی گواستنەوەی گازی هەناردەکراوی ئێران بۆ تورکیا بەشێک لەکردەوە تێرۆریستیەکانی ئەم گرووپە رێکخستنیەی پەژاک بوو.

فەرزاد کەمانگەر لەگەڵ هاوکارانەی لە۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۸۹ بە تاوانی ئەندام بوون لەگرووپی تێرۆریستی پەژاک و ئەنجامی کردەوەی چەکداری لەدژی ئاسایشی نەتەوی لەسێدارە درا.

ئەم تێرۆریستە کە لەژێر ناوی مامۆستا چالاک بوو دوای دەستگیری کردنی دانی بە کردەوەکانیدا نا و هەر لەو کاتە بە هۆی ئاشکراکردنی بەربڵاوی زانیاریەکان، تووڕەیی سەرکردەکانی پەژاکی بەدوای خۆیدا هێنا.

حەبیبۆڵا گۆلپەری پوور لەدایکبووی ۱۳۶۳ ئەندامی باڵی چەکداری پەژاک کە چەندین چالاکی تێرۆریستی ئەنجام دابوو کە ببووە هۆی شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان رۆژی شەمە ۴ی سەرماوەز لەگرتووخانەی ورمێ سزا درا. ناوبراو لەرەزبەری ساڵی ۱۳۸۸ لەمەهاباد دەستگیر کرا بوو.

هەڵبەت بەردەوام هۆکاری لەسێدارەدانی ئەمانە کە دەستیان تێکەڵاوی خۆێنی خەڵکی بێ تاوانەە، لەلایەن میدیاکانەوە وەک چالاکی سیاسی ناویان دەبردرێت و لەم بارەشەوە بۆ داپۆشینی ناوەڕۆکی راستەقینەی ئەم کەسە تاوانەکی وەک ئەوەی کە پرتووکی لەگەڵ بووە راگەیاندووە!

باوکی حەبیبۆڵا لەدیمانە لەگەڵ میدکانی دژە شۆڕش وتی کە کۆڕەکەی پرتووکی لەگەڵ بووە نە چەک!

بەڵام بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەم تاوانبارە کە کاتی تێپەڕبوونی سەردەمی چالاکی تێرۆریستی لەبنکەی پەژاکە، جگە لە ئاشکرا بوونی تاوانی سەرەکی، بەجوانی دیارە کە چۆن میدکانی گرووپە تێرۆریستیە کوردیەکان بوونەتە تریبوونی تاوانباران و گرووپە تێرۆریستیەکان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی بەتایبەت ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکێڵی دوو تێرۆریست کە ویستیان لەتاران بۆمب دابنێن بابەتی گرنگی بانگەشەی پەژاکە لەمیدیاکان و کەشی ئەنتەرنێت. تەنانەت لەساڵرۆژی لەسێدارەدانی کەمانگەر لەرۆژمێری ئەم گرووپەدا وەک رۆژی مامۆستا ناونراوە و بەم جۆرە ئارمانە تێرۆریستیەکانیان بەرەو پێش دەبەن.

لەفیلمێکی دێکۆمێنتاریدا فەرزاد کەمانگەر بێ کەلەپچە و لەگەڵ پۆلیس شوێنی شاردنەوەی مادە تەقەمەنیەکە لەنێو باخی فەرهاد وەکێڵی پیشان دەدات. فەرزاد بە پێداگری لەبەرانبەر باخەوانەکەی فەرهاد وەکێڵی دەڵێت کە شوێنی شاردنەوەی مادە تەقەمەنیەکان پیشانی پۆلیس بدە و راشکاوانە دەڵێت کە هەڵەمان کردووە.

هەروەها برای فەرهاد وەکێڵی کە یەکێکە لەچالاکانی رامیاری، باسی رەوتی بۆمب دانانی فەرزاد و و فەرهاد و عەلی لەتاران دەکات و شێوەی دەستگیرکردنیان باس دەکات. هەروەها ئاشکرا باس لەوە دەکات کە پەژاک وەها ڕێڕەوێکی بۆ فەرزاد رەخساند و بەجێگای پێنووس، دینامیتی دایە دەستیەوە و بەمجۆرە رەخنە دەگرێت.

فەرهاد وەکێڵی

وێنەیەک کە دەیبینن دایە شەریفە دایکی فەرهاد وەکێڵی هەر ئەو تێرۆریستەیە کە چەند ساڵ پێش بە پاڵپشتی گرووپی تێرۆریستی پەژاک لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر ویستی چالاکی تێرۆریستی لە تاران ئەنجام بدات کە بە ئاگاداری هێزەکانی ئاسایش و پێش روودانی رووداوێکی ناخۆش و کوژرانی دەیان هاوڵاتی دەستگیر و سزا درا.

دیاکۆ رەسووڵ زادە و سابر شێخ عەبدۆڵا؛ بکۆژانی مەهاباد

ئەم دوو کەسە، ئەندامی گرووپی تێرۆریستی کۆمەلە بوون و بەفەرمانی مۆهتەدی سەرۆکی ئەو گرووپە ئەرکدار کرابوون تا چەند کردەوەی تیرۆریستی بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات ئەنجام بدەن و بەداخەوە لەنمایشی هێزە چەکدارەکان لەمەهاباد بەشێک لە ئارمانجەکانیان پێکا.

تاوانەکان:

تەقاندنەوەی بۆمبێک لەنمایشی هێزە چەکدارەکان لە۳۱ی خەرمانانی ۱۳۸۹

کوشتنی ۱۱ ژن و منداڵێک

بریندارکردنی ۴۰ هاوڵاتی

ئەم دوو بکوژە، دوای دانانی بۆمب لەساڵی ۸۹، بۆ کوردستانی ئێراق هەڵاتن. لەساڵی ۱۳۹۲ کاتێک کە دەیانویست بێنە ناو وڵاتەوە و چالاکی دیکە ئەنجام بدەن دەستگیر کرا.

میدیا بیانییەکان هەوڵیان دا تا ئەم دوو کەسە بێ تاوان و ستەم لێکراو پیشان بدەن. تاکتیکیان ئەمە بوو کە جەخت لەسەر کورد بوونی تاوانباران دەکەن و هەوڵ دەدەن بەمجۆرە پیشان بدەن کە تاوانباران بەس لەبەر ئەوەی کە کوردن و چالاکی سیاسی ئەنجام دەدەن دەستگیر کراون. سەیر ئەوەیکە بە قسەی غۆڵام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای داد، ئەم دۆسیە لەدوو قۆناخدا هەنێردراوە بۆ لێژنەی لێبوردنی دەزگای دا. لەهەردوو قۆناخدا بە ئامادە بوونی ئەندامانی لێژنەی لێبوردن، لێکدانەوە کۆمکرێتەکان ئەنجام دران  و بەهۆی تاوانێک کە کرابوو، ئەم کەسانە مافدار نەزانرا کە ئەم لێبوردنە بیانگرێتەوە. لەئەنجامدا ئەم دوو کەسە لەپووشپەڕی ۱۳۹۹ دوای تێپەڕبوونی ۱۰ ساڵ لەرووداوەکە بە ئامادە بوونی چەند کەسێک لەماڵباتی قوربانیەکان سزا دران.

مستەفا ساڵحی، بکوژی بەفرانباری ۹۶

مستەفا ساڵحی ناسراو بە مستەفا فتل یەکێک لەبکەرانی سەرەکی ئاژاوەی بەفرانباری ۹۶ بوو لەئیسفەهان. ئەو کە سزادرابوو بە تاوانی کوشتن؛ دوای سێ جار بەدوادوچوون و تێپەڕاندنی قۆناخەکانی دادوەری، لەگەلاوێژی ۹۹ سزا درا.

شەهید کردنی هێزەکانی پاراستنی ئاسایش، شەهید سەجاد شاهسنایی

بریندارکردنی ۶ کەس

ئەنجامی چالاکی چەکدارانە

لەتاکتیکەکانی میدیایی بیانی، ناساندنی مستەفا ساڵحی وەک تەنی یەکێک لە ناڕازیانی بەفرانباری ۹۶ە. ئەم میدیانە بەداپۆشینی تاونەکانی، وای پیشان دەدەن کە وەک بڵی تەنیا بەهۆی ناڕزایەتی دەربڕینیەوە دەستگیر و سزا دراوە.

سەعید مەلک پوور، دیزاینری ماڵپەڕە سێکسیەکان

ناوبراو لەساڵی ۱۳۸۴ رۆشت بۆ کەنەدا و لەوێ بە پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەستی کرد بە رێکخستن و بەڕێوەبردنی ماڵپەرە سێکسیەکان و دژە ئائینیەکان بە ناوەکانی ئاویزان، ئێران سێکس، ئیکس پێرشیا و …. دوای گەڕانەوە بۆ ئێران، لەساڵی ۱۳۸۷ دەستگیر و لەلایەن دادگای شٶڕشەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لە خەرمانانی ۱۳۹۲ راگەینرا کە سزاکەی بە کەمبوونەوە و دابەزین بووە بە هەتاهەتایی. لەکۆتایدا لە پووشپەڕی ۱۳۹۸ لەکاتێکدا لە بە بارمتەی یەک و نیو میلیاردی رۆشتبوو بۆ پشوو، هەڵات بۆ کەنەدا.

هەندێک لەتاوانەکانی:

بڵاوکردنەوەی وێنەی رووتی کچان و ژنانی ئێرانی لەڕێگای کامێری شاراوە و وێب کەمەوە

بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی کلیپی سێکسی ئێرانی بە ناوەکانی کامێرای شاراوە، هاوڕەگەزبازی، دوورەگەزەکان، پەیوەندی رەگەزی لەگەڵ منداڵان و ….

بێ ڕێزی و جوێن داین بە بێ تاوانەکان (عەلەیهۆمۆسەلام) و باوەڕە ئائینیەکان

ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی دەستدرێژی لەسەر کچان و ژنانی ئێرانی

تەنیا یەکێک لەماڵپەڕەکانی کە مەڵک پوور بەڕیوەی دەبرد، زیاتر لە ۳۰۰۰۰۰ کەس تێدا ناویان نووسیبوو و رۆژانە ۲۰ بۆ ۴۰ هەزار بینەری هەبووە و زۆرێک لەگەنجانی ئێرانی لەڕێگای ئەم ماڵپەڕانەوە کەوتنە ناو قوڕاوی ئاکاری. بەڵام میدیاکانی بیانی بێ ئەوەی کە ئاماژە بە تاوانەکانی بکەن هەوڵیان دا وەک کەسایەتیەکی رێکخراوە رۆژئاوایەکان کە باسی مافی مرۆڤیش دەکات لەرێگای دەرکردنی بەیانیە و بەڕێوەبردنی کەمپەینەکان پاڵپشتی لە بەڕێوەبەری ئەم ماڵپەرە سێکسیانەیان کرد.

زانیار و لۆقمان مورادی؛ دوو تێرۆریستی کۆمەڵە

لۆقمان و زانیار مورادی ئەندامی کۆمەڵە بوون، سێ گەنج لەوانە منداڵی بەرنوێژی مەریوانیان کوشت. ئەم دووانە پێشتریش تاوانی ئاسایشیان هەبووە. لۆقمان دوو جار دەستگیر کرابوو لەساڵەکانی ۸۶و  ۸۷ و زانیاریش سێ ساڵ لەگرتووخانە بوو بە تاوانی ئاسایشەوە.

میدیاکانی بیانی هەوڵیان دا هۆکاری لەسێدارەدانی ئەم دوو سزادراوەی ئاسایش وەک پێچەوانەی راستی، رامیاری پیشان بدەن و بێ تاوان بیاناسێنن. هاوکاتیش هەندێک لەسلێبریتیەکان لەگەڵ بێانیەکان دەنگیان یەکخست و هەوڵیان دا سەرنجی رای گشتی بۆ لای خۆی راکێشن.

رامین حسێن پەناهی و چالاکی سڤیل بە چەکەوە!

تاوانەکان:

هێرش بۆ سەر پاسەوانانی سنوور لەکاتی هاتنە ناوەوەی نایاسایی بۆ نێو خاکی ئێران

هەوڵ بۆ تەقاندنەوەی بۆمب لەرێپێوانی رۆژی قودس

پەناهی بۆ ئەنجامی ئەرکی چەکدارانە لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەئەندامانی کۆمەڵە لەبەرواری ۲ی پووشپەڕی ۹۶، چەک و تەقەمەنیان هێنا ناو ئێرانەوە. لەم کاتەدا دوای پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، دەستگیر دەکرێن. دوای دەستگیریان، دوو کڵاشینکۆف و چەند ژارژووری کڵاش، دوو چەکی بچووک، ۴ نارنجۆکی لێ گیرا. لەگەڵ ئەمەش میدیاکانی بیانی وەک چالاکی سڤیل و رامیاری ناساندیان!

دووڕوەکان، پالەویەکان و ئامەدنیوز و بی بی سی زۆر تایبەت پارێزوانیان لیکرد. سەیر ئەوەیە کە میدیاکانی بیانی بۆ ئەوەی کە نەخشەکەیان ئاشکرا نەبێت، وێنەکانی حسێن پەناهیان دەقرتاند تا چەکەکەی بشارنەوە.

محەمەد سەلاس؛ دەروێشی داعشی

تاوانەکان:

کوشتنی سێ کەس لەپارێزوانانی ئاسایش

بریندارکردنی ژمارەیەک لەهێزەکانی سەربازی

سەلاس لەکاتی ئاژاوەی دەروێشەکان لەگولستانی حەوتەم، بە پاس هێرشی کردە سەر هێزەکانی سەربازی و کردیانیە ژێرەوە. خاڵی دڵتەزێنی ئەم بابەتە لێرەدایە کە محەمەدی سەلاس بۆ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵک بکوژێت، بە پاس بۆ ڕاست و چەپ جووڵاوە.

کە سەلاس دەستگیر بوو، ئەندامانی دانیشتوو لەدەرەوەی وڵات ماتۆری میدیایان خستە گەڕ بۆ ئەوەی محەمەد بێتاوان پیشان بدەن و پاڵپشتی لەئاژاوەگێران بکەن. دەستپێکردنی ئەم بانگەشە میدیانە، بەس سنوورداری ئەم میدیانە نەبوو؛ بەڵکوو تەنانەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشی تێکەوت.

جەمشید شارمەهد؛ توندەری بکوژەکان

ناوبراو سەرکردەی گرووپی تێرۆریستی تۆندەر (ئەنجوومەنی پادشایی)ە و لەئەمریکا چالاکی چەکدارانە و تێکدەرانە لەدژی ئێران بەڕێوە دەبات. ناوبراو لەئەنجامی چالاکیەکی لێکئاڵاو، ئیستا لەنێو دەستانی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمان (عج)دایە.

هەندێک لە تاوانەکانی:

لە ۲۴ خاکەلێوەی ۱۳۸۷ لەڕێگای دانانی بۆمبی ۸ پۆندی لەنێو داخدارانی حسێنیەی شۆهەدا هی ناوەندی رەهپوویانی وساڵ شیرازی بووە هۆی کوژرانی ۱۴ کەس و برینداربوونی ۲۰۰ کەسی دیکە.

گرووپی تۆندەر رۆژی ۳۰ی جۆزەردانی ۸۸ لە زیارەتی حەزرەتی ئیمام خۆمەینیدا دەیویست بۆمب دابنێت. بەڵام مین دانەرەکە نەیتوانی بڕواتە نێو زیارەتەکەوە و بۆمبەکەی لەپێش شوێنی پێڵاوەکان تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ۸ کەس بریندار بوون.

تەقینەوە لەبەردەم ماڵی بەرنوێژی نەهاوەند لە ۲۴ی بەفرانباری ۸۸

دەوری هەبوو لەتێرۆری مەسعوود عەلی محەمەدی لەزانایانی پیشەی ئەتۆمی وڵات

جگە لەمانە، ئەم گرووپە تێرۆریستیە بەدوای ئەنجامدانی چالاکی تێرۆریستی کیمیەوەیی و میکرۆبی لەپیشانگای نێودەوڵەتی پرتووکی تاران و چالاکی تێرۆریستی لەکنسولی رووسیا لەڕەشتیش بووە؛ بەڵام بە هۆی وریای هێزەکانی ئاسایشەوە سەرنەکەوتن.

لەلایەکی دیکەوە پرۆژەی تێرۆریستی سەرنەکەوتووی ئەم گرووپە دەکرێت ئاماژە بە بەرنامەی تەقاندنی کۆگا و هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوت لەکەناراوی گەناوە، بۆمب دانان لە زیارتی مەعسوومە و پەرلماندا بکرێت. کە پێش ئەنجام پووچەڵ کرانەوە.

جیا لەمانە شارمەهد و گرووپەکەی بەردەوام لەڕێگای میدیاکانیانەوە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خەریکی پەروەردەی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕین و بابەت و فیلمی زۆر لەمبارەوە لەمیدیاکاندا هەیە کە لەوانە بابەتی  بەدەست خستنی تارانە کە پەروەردەی دەدا بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و داگیرکردنی ناوەندە گرنگەکانی دەوڵەت. لەگەڵ ئەم هەموو ئیشە تێکدەرانە، میدیاکانی بیانی گرووپی تێرۆریستی تۆندەر وەک کەناڵێکی رادیۆیی و شارمەهد وەک سەرۆکی ئەو کەنەڵە ناودێر دەکەن. هەڵبەت لەوانەی تووڕەیی ئەم میدیانە و رێکخراوی دووڕوویان لەمەڕ دەستگیری هاوکاری پێشوویان تائاستێک سرووشتی بێت.

روحۆڵا زەم، بەڕێوەبەری ئاشووب

تاوانەکان:

سیخۆڕی و گواستنەوەی زانیاری گرنگی فەرماندەکانی بەرگری بۆ دەزگا هەواڵگریەکانی دوژمن

ورووژاندنی رای گشتی بۆ ئەنجامی کردار لەدژی ئاسایشی نەتەوی

پەروەردەی دروستکردنی چەک و رێکخستنی ئاژاوەگێڕان لەناڕزایەتیەکانی بەفرانباری ۹۶

زەم لەکەناڵی تلێگرامی خۆیدا بەفەرمی بانگەشەی توندوتیژی دەکرد؛ بۆیە کەناڵی ئەمەد نیوز لەبەفرانباری ۹۶ لەلایەن کۆمپانیای تلێگرامەوە داخرا. هەڵبەت دوای ماوەیەک بەناوی دیکە وەک دەنگی خەڵک دووبارە دەستی پێکردەوە. دوای دەستگیری، میدیاکانی بیانی لەڕێگای شاردنەوەی توندوتیژیەکانی زەم، پاراستنیان بۆ رێکخست و وەک مرۆڤێکی بەورە و زیرەک پیشانیان دا.

نەویدی ئەفکاری و بوونی بکوژ بە پاڵەوان

تاوانەکان:

کوشتنی فەرمانبەری ئاو و زێراو

لەکاتێکدا کە رای گشتی سکاڵای تایبەتی هەبوو و سکاڵا تۆمارکەرانی دیکەش لەماوەی دوو ساڵ رازی نەبووبوون؛ میدیاکانی بیانی لەسەر ئەم هێڵە هەواڵە کە نەوید بێ تاوانە هەوڵیان دا تا رای گشتی هەڵخەڵەتێنن. دوای ئەوەی کە بکوژبوونی نەوید و لەسێدارەدانی مسۆگەر بوو؛ میدیاکانی بیانی ئەم هێڵە هەواڵیانە گرتە پێش کە دەبێت ماوەیەکی زۆرتر بدرێتە ماڵباتی نەوید لەدادگا تا رەزایەت لەسکاڵاکەران وەرگرن. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە دوو ساڵ بەسەر ئەنجامی تاوانەکەی نەویدی تا سزادانی تێپەڕ ببوو.

خاڵی گاڵتەجاڕی لێرەدایە کە مەریەم رەجەوی کە دەستی سوورە بە خوێنی هەزاران گەنجی ئێرانی، بۆ ڕێزنان لە نەوید بەنامەیەکی رێکخست و وەک پاڵەوان ناوی لێکرد.

و خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ئەم هەوڵانەی دوژمنان لەناوخۆ و دەرەوە، بیانوویەک دەدەنە دوژمنانی نێودەوڵەتی ئێران کە بۆ زیادکردنی گەماروەکانی مافی مرۆڤ و وەرزشی کەڵکی لێوەربگرن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین