۳ مهر ۱۴۰۰

بازرگانی رەشی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک

  • ۲۲ شهریور ۱۴۰۰
  • ۳۲ بازدید
  • ۰

پەکەکە وەک گرووپێکی تێرۆریستی باس لە نەتەوەی کورد لەبواری چالاکی لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، باکووری رۆژهەڵاتی ئێراق و هەندێک بەشی سوریا یەکێک لەگرووپە تێرۆریستیە ناسراو و هەڵبەت تێکدەرەکانی ناوچەکەیە.

یەکێک لەگرنگترین پرسی گرووپە تێرۆریستیە، شۆڕشگێڕ و چەکدار و نایاسایەکان شێوەی دابینکردنی داراییەکانیانە. لەڕاستیدا پارە دەماری ژیانی تێرۆریستانە کە بەردەوام لەشێوەی نایاسایی و بازرگانی رەشەوە بەدەدست دێت. زۆرێک لە وڵاتەکان بۆ تێکۆشان لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیەکان لەهەنگاوی یەکەم بەدواداچوون و چاودێری شێوەکانی دابینکردنی دارایەنە و لەم رێگایەوە هەوڵ دەدەن چالاکییەکانیان سنووردار و یا بپچڕێنن.

پەکەکە وەک گرووپێکی تێرۆریستی باس لە نەتەوەی کورد لەبواری چالاکی لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، باکووری رۆژهەڵاتی ئێراق و هەندێک بەشی سوریا یەکێک لەگرووپە تێرۆریستیە ناسراو و هەڵبەت تێکدەرەکانی ناوچەکەیە. ئەوان لەڕێگای دامەزراندنی باڵەکانیان لەو وڵاتانەی کە ناویان هێنرا چالاکی دەکەن لەسنوورەکانی رۆژئاوای ئێڕانیش لەرێگای پەژاکەوە چالاکن، هەرچەندە پێویستە وەبیر بهێندرێتەوە کە لەبەراورد لەگەڵ تورکیا، ئێراق و سوریا، کۆماری ئیسلامی توندتر و بەدەسەڵاتر لەدژی ئەم گرووپە تێرۆریستیە هەنگاوی ناوە و بۆیە کەمترین جوولەیان لە سنوورەکانی ئێران هەیە.

شاخەکانی قەندیل لەباکووری ئێراق کە سێ گۆشەی جۆگرافی لەنێوان سنوورەکانی ئێران، تورکیا و ئێراقدایە، شوێنی جێگیر بوونی ئەندامانی ئەم گرووپەیە. پەکەکە لەهێڵی سنووری لەنێوان ئێران و ئیراو و ئێران و تورکیا و لەهەندێ شوێن لەدەرەوەی ئەو شوێنانەش جێگیرە و گۆمریک و سەرانە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور کە جل و خواردەمەنی و سووتەمەنی و خواردنەوەی ئەلکۆلی دەگوازنەوە و تەنانەت لەخێڵە گەڕۆکەکان و گوندنشینان دەستێنێت. قاچاخی مرۆڤ، چەک و مادە هۆشبەرەکان سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی پەکەکەیە.

یەکێک لە لایەنەکانی دابەشکردنی تێرۆریزم، رەهەندی جۆگرافی تێرۆریزمە کە بە پێی ئەوە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی تێرۆریزمێکە کە لە بواری هەلبژاردنی بابەت، ئارمانجی کارگێڕان و بەکارهێنانی، رەهەندی لەدەرەوەی سنوورەکان و نێودەوڵەتییە. جێگیری پەکەکە لەناوچە ستراتژیکەکەی قەندیل لە سێ گۆشەی سنووری ئێران، تورکیا و ئێراق ئەم دەرفەتەی داوەتە ئەم گرووپە کە چالاکییەکانی لەبواری تاوانە رێکخستنکراوەکان بە حەز ا دارایی و خراپ بەکارهێنان تا ئاستی نێودەوڵەتی پەرە پێبدات و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەش بە پاڵپشتی سوودی دارایی کە لەو تاوانانە دەستی دەکەوێت کردەوەی چەکداری خۆی بە حەز و مەیلی رامیاریش خێراتر پەرە پێبدات.

کاتیک کە رکابەرایەتی و دەمەقاڵێ لەنێوان گرووپە کوردیەکان و بەتایبەت گرووپە رەقیبەکاندا گۆڕتر دەبێت، هەر یەکە هەندێ پرسی بەرانبەرەکەیان ئاشکرا دەکەن کە لەمەرجی ئاسایدا وەها پرسێک لەپشتەوەی پەردە و شاراوە دەبێت. لەمانگی گۆڵانی ۲۰۱۴ حزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کە رەقیبی کۆنی پەکەکەیە بەیانێکی دەرکرد کە تێدا ئاماژەی بە چەندین ساڵ چالاکی تاوانبارانەی پەکەکە دابوو.

لەبەشێک لە بەیانەکەدا کە بۆ پەکەکە نووسرابوو هاتووە: ئێوە دەیان سالە کە مەزرا و مڵکی خەڵک لەناوچە سنووریەکان داگیر دەکەن، باج لەخەڵک وەردەگرن، منداڵ و ژنان دەرفێنن و بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن. چ کەسێک رێگای بە ئێوە داوە کە هەرێمی کوردستان داگیر بکەن؟

پەکەکە و داهاتی لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان

“مۆرشێد برادۆستی” رۆژنامەنووسی کورد لەهەرێمی کوردستانی لەبابەتێکدا لەماڵپەڕی وشە نووسی:”پەکەکە لەناوچی سنووریەکان لەسنوورنشیان و کاسبکاران باج دەستێنێت. ئەم گرووپە بە ویستی و لێکدانەوەی خۆی نرخی کاڵا هاوردەکراو و هەناردەکراوەکان دەستنیشان دەکات و بەزۆر لە کاسبکارانی دەستێنێت. بۆ نموونە بۆ ۱۰۰ سەر مەڕ و بزن، ۳ سەر وەک گۆمریک یا هەر ئەو باجە هەڵدەگرێت.

بۆ هەر گۆزەیەکی هەنگوێن ۱۰۰۰ دینار باج دەستێنێت و بۆ هەر سەرە کارێک و بەرخێک بڕێ ۱۰ هەزار دینار دەستێنێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵانە هەزاران سەر مەڕ و بزن و ئاژەڵی دیکە بۆ لەوەڕاندن دەبردرێنە شاخ کە هەر هەموویان باجی پەکەکە دەیانگرێتەوە.”

پەکەکە بۆ هەر بارێکی چا و قۆماش ۱۰۰ دۆلار و بۆ هەر بەستەیەکی داخراو ۲۰۰ دۆلار لەخەڵک لەسنوورەکانی خواکورک وەردەگرێت. رۆژانە زیاتر لە ۱۰۰ ئۆتۆمبێل کە هەریەکە لانی کەم ۱۰۰ کارتۆنی پێیە لەسنووری نێوان تورکیا و هەرێم تێدەپەڕێت کە ئەمانە هەر هەمووی پرۆژەی باج دەیانگرێتەوە. لەبارەی داهاتی ئەم گرووپە لەباج و سەرانە وەرگرتن دەبێت بگوترێت گەر مام ناوەندی هەر بارێک لانی کەم ۱۵۰ دۆلار هەژمار بکرێت و رۆژانە ۱۰۰ ئۆتۆمبێل هاتۆ چوو بکەن پەکەکە لەمانگێکدا ۱۵۰ هەزار دۆلار لەخەڵکی ناوچەکانی سنور باج دەستێنێت.

کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری فەرمانگەی سیدەکان لەمبارەوە دەڵێت: بوونی پەکەکە بۆ خەڵکی ئەم ناوچە و ئابووری هەرێمی کوردستان، زیانی زۆری لێکەوتووتەوە و تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی دەیان کەس لەخەڵی ناوچەکە و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر. پەکەکە کێشەی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سیدەکان ناوەتەوە، چوونکە زیاتر لە ۱۰۰ گوندی ناوچەکە و زیاتر لە %۵۰ خاکی سیدەکان لەژێر کۆنترۆڵی ئەم گرووپەدایە کە خەڵک ناتوانن کەڵک لەخاکە بەپیتەکەی ئەم ناوچەیە وەربگرن.

هەرکەسێک لە خەڵکی ناوچە بۆ رۆشتن بۆ ناوچە کوێستانییەکان کە لەژێر دەسەڵاتی پەکەکەدایە، ناچارە لەخاڵە پشکنینەکانیاوە تێپەڕ بێت و بۆیە ناچارە پارە بدات کە ئەم بڕە بۆ کەلوپەلی ماڵ و ژمارەی مەڕ و ماڵاتەکان دەبێت. شایانی باسە کە خەڵکی ئەم ناوچی زۆرتر مەڕ و ماڵاتیان هەیە و ناچارن کە کۆچ بکەن بۆ کوێستان و هەریەکە ژمارەیەکی زۆر مەڕ و ماڵاتیان هەیە.

ماڵپەڕی هەواڵ پرێس لەکوردستانی ئێراق لە رێبەندانی ۹۵ نووسی: ئەندامە چەکدارەکانی سەر بە جەمیل بایەک سەرۆکی ئەنجوومەنی کەرگێڕی پەکەکە لەخاڵێکی سنوور و بەنامەی فەرمی لەلایەن لاهور شێخ جەنگیی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری یەکێتی و هێزەکانی دژە تێرۆر، سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەریان هێناوەتە نێو خاکی هەرێمی کورستانەوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵ پرێس لەکوردستانی ئێراق بەرپرسێکی ئاسایش کە نەیویست نێوی بهێندرێت وتی: زیاتر لەدوو ساڵە کە لاهوور و جەمیل بایک پێکەوە ئیش دەکەن و هاوکارن.

ناوبراو وتی: چەکدارەکان زۆرتر لەرێگرن دەکەن بە ئۆتۆمبێلی جام رەشەوە و بە نامەی فەرمی لەلایەن لاهوورەوە بەم خاڵانەدا تێدەپەڕن و سەدان کیلۆ خەشخاش، هێرۆئین و تلیاک دەگوازنەوە.

بە پێێ راپۆرتی ناوەندی چاودێری لەسەر مادە هۆشبەرەکان و تووشبووەکانی لەلێژنەی یەکێتی ئەورووپادا، تورکیا لەبواری چالاکی پەکەکە لەساڵی ۱۹۸۴ تا سەرەتای ۲۰۱۳ لەبارەی بازرگانی مادەی هۆشبەر بە ئاگاداری یەکێتی ئەورووپا و لێژنەکە لەم یەکێتیەدا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و لەم ماوەیەدا ۱۱۳۲ کەس لەئەندام و لایەنگرانی پەکەکەی دەستگیر کرد و لەگرتووخانەی کردن. لەم ماوەیەدا ۴۶۱۷۱ کیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری جیاواز و ۱۸ ملیۆن نەمانی حەشیش کە پەکەکە کێڵابووی لەناو بران.

لەم راپۆرتەدا هاتووە: گوندەکان پەراوێزی شاری ئامەد بۆتە ناوەندی کێڵان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی مادەی هۆشبەر. ئەم راپۆرتە تا کۆتایی ساڵی ۲۰۱۲ لەخۆ دەگرێت و لە ۲۳۰ لاپەڕەدا لەلایەن ئەم ناوەندەوە بڵاو بۆتەوە.

بەشێکی دیکە لەم راپۆرتە باسی ئاماری ئەو کەسانە دەکات کە لەم بازنەدا خەریکی بازرگانی کردنن. بەم پێیە پەکەکە زۆرترین کێڵان و بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری لەتورکیا هەیە. لەساڵی ۲۰۱۲ زیاتر لە ۱۱۳۲ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بەرهەم و بازرگانی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون. هاوکات کڕین و فرۆتنی هێرۆئین لە۱۰ شاری تورکیا ئەنجام دراوە کە پێنجیان لەناوەچە کوردنشینەکانن و بریتین لە وان، ئورفا و عەنتاب و ئادانا و مێرسین. لەم بارەوە لە ۵ شاری ئامەد، ئورفا، عەنتاب، ئەدەنا و مێرسین زۆرترین کڕین و فرۆتنی حەشیش ئەنجام دراوە. مێردین و عەنتابیش لەناوەندەکانی سەرەکی بازرگانی و کڕین و فرۆتنی کۆکائینن.

لەلاپەڕی ۱۷۶ی ئەم راپۆرتەدا و لەبەشێکی تایبەتدا لەژێر ناوی “دەوری پەکەکە لەکێڵانی حەشیش” دا هاتووە: سی ساڵە کە پەکەکە لەبواری کڕین و فرۆتنی مادە هۆشبەرەکاندا چالاکە و لەسەرەتا بە کڕین و فرۆتن و مامەڵە لەم بوارەدا دەستی پێکرد و ئارمانجی دەستخستنی داهات بوو. پەکەکە دواتر رێکاری دیکەی لەبەرانبەر بازرگانەکانی مادە هۆشبەرەکان گرتە پێش و لەم ڕێگایەوەش کەوتە سەر هێڵی کۆکردنەوەی داهات و دواتر دەستی کرد بە کێڵانی حەشیش و هێرۆئین و جۆرەکانی دیکەی مادە هۆشبەرەکان و لەبواری دابەشکردنیشدا دەوری گرنگ و تایبەتی هەیە.

بە پێی ئامارەکان لەمبارەوە. لەساڵی ۱۹۸۴ تا ۲۰۱۳ بە مەبەستی بەرەنگاربوونە لەگەڵ پەکەکە لەم بوارەدا هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی تورکیا ۳۷۷ ئۆپراسیۆنی تایبەتیان لەدژی ئەم گرووپە ئەنجام داوە و لە۶۰ بنکەی شاراوە و ماڵی گرووپی ئەم گرووپەدا مادەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە و بەگشتیش ۱۱۳۲ کەس دەستبەسەر کراون.

تائێستا ۴۵۸۴ کیلۆ مۆرفین، ۱۷ کیلۆ و ۹۸۵ هەزار و ۴۶۹ نەمانی حەشیش، ۲۲ کیلۆ کەتیرەی ئەفیۆن، ۷۱۰ کیلۆ کۆکائین، ۳۴۴۱۳۵ دنکە حەب، ۲۶۶۳۰ لیتر ئەسیتیک، دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە. لەمبارەدا ۱۰۰۰ کەس لەکارگێڕانی ئەم گرووپە دەستگیر کراوەن و پۆلیسی نێودەوڵەتی و ئەورووپا و زۆرتبەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەرچاوەی پەکەکە بە بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان رادەگەینن و وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاش ۱۳ سەرکردی پەکەکە و سێ کۆمپانیای گرێدراوی خستۆتە لیستی رەشی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە.

ئەم راپۆرتە لەبارەی کێڵانی نەمانی مادەی هۆشبەر لەلایەن یەکێتی ئەورووپاشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و ئاشکرا بووە کە لەساڵی ۱۹۸۴ تا ئێستا پەکەکە بە کێڵانی حەشیش لەئامەد و مەزراکانی دەورووبەری ۳۶ تۆن و ۵۵۰ کیلۆ حەشیش و ۱۸ ملیۆن نەمانی لەم ناوچە کێڵاوە کە بە هاوئاهەنگی هێزەکانی پەیوەندیداری پۆلیس لەناو بردراوە. ناوچە کشت و کاڵییەکانی دەورووبەری ئامەد بەتەواوەتی بوونەتە ناوەندی کێڵانی حەشیش لەلایەن پەکەکەوە. بەجۆرێک کە دەکرێت لەم بوارەدا لەتەنیشت ئەفغانستان دابنرێت.

درێژەی هەیە…

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *