۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیکی گەلی کورد پیشاندەری نیەتی دابەشکردنی پەژاکە

کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیکی گەلی کورد پیشاندەری نیەتی دابەشکردنی پەژاکە

  • ۲ خرداد ۱۴۰۰
  • ۲۱۱ بازدید
  • ۰

یەکێک لەو گرووپانەی کە لەم ساڵانەی دوایدا خەریکی چالاکی تێرۆریستی لەناوچە کوردنشینەکاندا بووە، گرووپی پەژاکە کە لەساڵی ۲۰۰۳ لەسەر هزری نەتەوەپەرەستی عەبدۆڵا ئۆجالان (ئاپۆ) دامەزرا. پەژاک بەکردەوەی جۆراوجۆر لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوا چالاکە و بە ئەنجامدانی تێرۆریستی جیاواز کیشەی بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ناوەتەوە. پەرەسەندنی چالاکی تێرۆریستی پەژاک لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران و هاوسنوور لەگەل تورکیا و ئێراق، وەک ناکۆکی ئاسایشی هەژمار دەکرێت. پەژاک، شوێنێکی دیاریکراوەی نییەو لەسنوورەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران وەک گرووپی تیمی چالاکە. ئەم گرووپە کردەوە تێرۆریستیەکانی خۆی زۆرتر لەناوچەکانی کوردستان و ورمێ و ئیلام و کرماشان و شارە سنووریەکانی خۆی و سەلماس و ماکۆ رێکدەخات. پێکدادان لەگەڵ هێزە سەربازیەکان، هێرش بۆ سەر دەزگا و شوێنە گشتیەکان لەوانە هێڵی گواستنەوەی گاز لەگەڵ بانگەشەی توندی دەروونی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ولات بەشێکە لەکردەوەکانی ئەم گرووپە. پەژاک بە ئارمانجی دزە لەکوردستانی ئێران دامەزرا. روونکردنەوەی ئەوەیە کە پەژاک وەک گرووپەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن و چەکداری دژە شۆڕش کە لەسەرەتای شۆڕشەوە دژایەتی و تێکۆشانی چەکداریان لەدژی کۆماری ئیسلامی کردووە، دژایەتیەکی تایبەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە. جگە لەم ئارمانجانە جیایی خوازانە کە لەئەنجامدا پێکدادانی چەکداری بەدوادایە، روانگەیەکی تایبەتی سەرکردەکانی ئەم گرووپەش دەسەڵاتی ئیسلامی و لەوە زیاتر تەنانەت بوونی ئائینزا لەژیانی کۆمەڵایەتی بەتوندی رەت دەکاتەوە و بەخراپی دەزانێت. لەدیدی ئایدیۆلۆژی ئەوانەوە ئائینزا پێکهاتووە لە نرخە مێتۆلۆژیە کۆنەکان کە لەئەنجامدا پێوەرێکی دواکەوتووانەوەی لەبەرانبەر رێڕەوی پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەپێناو ئارمانجە سوسیالیستی و دێمۆکراتیکەکان. ئەوان ئائینزا وەک ناوەندی سیستمێکی نرخدانەری بێ کەڵک و دواکەوتوو لەبەرچاو دەگرن و زۆربەی هەڵەکان و دواکەوتوویەکان لەچاو ئەوەوە دەبینن.

هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی سیستمی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی کۆماری فیدراڵی دێمۆکراتیکی ئێران، رێگا چارەی پرسی کورد لەچوارچێوەی یەکێتی دێمۆکراتیکی ئازادی گەلانە و لەناوبردنی کاریگەریەکانی سیستمی دەرەبەگایەتی و پێشوەبردنی ژیانی ئازاد و دێمۆکراتیک لەرۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارمانجە سەرەکییەکانی ئەم گرووپەیە کە راگەینراوە. دابەشکردن تایبەتمەندی سەرەکی کردەوە تێرۆریستیەکانی پەژاکە و ئەم گرووپە لەپێناو کردەوە هاوشێوەکانیدا لەگەڵ پەکەکە، لەساڵی ۲۰۰۳ تائێستا دەیان کەسی لەهاوڵاتیانی بێ تاوان لەکردەوە دژە مرۆیانەکەیدا بەتایبەت لەناوچەی باکووری رۆژئاوی وڵات کوشتووە. بوونی دەستەواژەی کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیکی گەلی کورد لەپەیڕەوەی پەژاکدا بە جوانی دەریدەخات کە نیەتی پەژاک دابەشکردنە بۆ دامەزراندنی کوردستانی گەورە. هەڵبەت پەژاک بۆ ئەوەی بەجارێک پێی نەگوترێت جیایی خواز، لەشوێنی دیکەی پەیڕەوەکەیدا لەوەی کە بە فەرمی مافی جیا بۆ نەتەوەی کورد لەژێر ناوی مافی چارەی خۆنووسین و یەکێتی فدراتیڤی دێمۆکراتی ئێران باس دەکات کە سیاسەتەکانی فریوکارانەیە و دوفاقی ئەندامانی پیشان دەدات. باوبوونی شەڕی تێرۆریستی لەنێوان گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک پەژاک، سیاسەتێکی هاوسەنگی هەیە، بەم واتایە کە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر لاوازیەکانیاندا لەبەرانبەر هێزی دەوڵەتەکان و دانانی هاوسەنگی، بەشێوی شەڕی تێرۆریستی دەجووڵێنەوە. لەلایەکی دیکەوە سەرکردەکانی ئەم گرووپە بەدوای گەیشتن بەدەسەڵات و بەزانابوون لەمەڕ کاریگەری بانگەشەی لەم چەشنە، بەدوای ورووژاندن و گەورە پیشان دانی هەرچی زیاتری داخوازیەکانی گرووپە تێرۆریستیەکانن. ئەنجامێکی دیکە کە لەم جۆرە شەڕ بۆ پەژاک دەردەکەوێت نانەوەی ترس و تۆقاندن لەنێوان کۆمەڵگا و جۆرێک پیشان دانی هێزە. بەم شێوە کە ئەنجامی کردەوە تێرۆریستیەکان لەدژی کۆمەڵگاکان لە دوجای کاریگەری بانگەشەییان، جۆرێک لاوازی بۆ دەوڵەتەکان و لەبەرانبەری گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەت لەنێوان هزری گشتی نمایش دەدرێت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین