۱۰ فروردین ۱۴۰۳

پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لەپەژاک

  • ۱۳ اردیبهشت ۱۴۰۰
  • ۱۶۶ بازدید
  • ۰

لەراپۆرتێکی نهێنیدا رۆز ویڵسۆن باڵوێزی ئەمریکا لەئەنکەرە لەبەرواری دێسەمبەری ۲۰۰۷ لەبارەی مەترسی پەرەسەندنی پەژاک وێڕای جەخت لەسەر پشتیوانی ئەم گرووپە لەلایەن پەکەکە و پشتڕاست کردنەوەی بەشداری پەژاک لەئۆپراسیۆنە تێرۆریستیەکان؛ بێ هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرکردانی ئەم گرووپە بە هۆکارێک دەزانێت کە ئەمریکا پاڵپشتی پەژاک لەدژی بەرژەوەندیەکانی ئێران هەژمار دەکرێت. ناوبراو ئەم خاڵەی وەبیر هێناوەتەوە کە چۆن سەرکردەی پەژاک ڤیزی ئەمریکا وەردەگرێت. ئەو لەراپۆرتێکی نهێنیدا لەمەی ۲۰۰۸یش بەئاماژە بە وتاری دژە ئەمریکی ئەندامانی پەژاک، بوونی راپۆرتە هەستیارەکان لەبارەی چاودێری پەژاک لەلایەن پەکەکەوە کە بەیەک زانینی ئەم دوو رێکخراوە لەڕاستیدا و بەکارهێنانی ئەم دوو گرووپە لە کەرەستە و کەلوپەلی یەکسان لەشاخەکانی قەندیلی ئێراق، دانەنانی پەژاک لەلیستی رێکخراوە تێرۆریستیەکانی ئەمریکا بۆ خۆی پیشان دەری ئەم روانگە رەخنەگرانەیە کە ئەمریکا خەریکی هاوکاری لەگەڵ پەژاکە یا خەریکی بەنامەداڕشتن بۆ بەکارهێنانی لەدژی ئێرانە. مێهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئیران لەسەفەرێک بۆ ئەڵمانیا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە خوازیاری رادەستکردنەوەی عەبدۆلرەحمان حاجی ئەحمەدی سەرکردەی پەژاک بوو. شاندێکی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش لە ۲۲ و ۲۳ی ئاڤریل سەردانی تارانی کرد. یەکێک لە چوارچێوەکانی باس و دانوستاندنی دوولایەن لەبارەی سەرکردی پەژاکەوە بوو. لایەنی ئەڵمانی وتی کە پاریزەری فیدراڵی ئەڵمانیا خەریکی بەدواداچوونی ئەم بابەتەیە و بەمەبەستی گوشار هێنان پێویستە بەڵگەی زۆرتر هەبن. لەم نێوەندەدا سیمور هێرش وتی کە ئەمریکا و پەژاک لەچالاکییەکی نهێنی لەدژی ئێران پێکەوە هاوکاری دەکەن. کۆنگرێسی ئەمریکاش بوودجەی چوارسەد ملیۆن دۆلاری لەسەربنەمای داخوازی جۆرج بۆش بۆ ئەنجامدانی چالاکی تێکدەرانە لەدژی ئێران داوەتە دەوڵەتی ئەمریکا. ئەم چالاکییە شاراوانە بەمەبەستی ورووژاندنی عەرەبەکانی ئەهواز، گرووپە بەلووچ و رێکخراوەکانی دیکە تەرخان کراوە، چوونکە سەربازانی ئەمریکا رێگای هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەدژوار و دەرئەنجامی نێگەتیڤ لێکدەدەنەوە. سەی ئیبراهیم رەئیسی جێگری یەکەمی ئەو کاتەی دەزگای داد لە ۳۰ ژوولای ۲۰۱۱ لەدیمانەیەک لەگەڵ ئیرنا وتی هەندێک وڵاتی ئەورووپی پاڵپشتی لە کردەوە تێرۆریستییەکانی پەژاک لەدژی ئێران دەکەن. ئەڵمانیا بە هۆی رادەست نەکردنەوەی عەبدۆلرەحمان حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پەژاک کە پەنابەرە و لەپێش گرتنی هەڵوێستی دووفاقی لەمەڕ تێرۆریزم رەخنەی لەسەرە. لەمبارەوە و پێشتر زۆهرە ئەلهیان سەرۆکی ئەو کاتەی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئێران لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا چالاکی ئازادانەی ئەندامانی گرووپە تێرۆریستییەکانی لەو وڵاتە کە دەڵێ دژی تێرۆریزمە وەبیر هێنایەوە و داوای لەدەوڵەتی ئەڵمانیا کرد حاجی ئەحمەدی دەستبەسەر بکات و رادەستی ئێرانی بکات. عەلی ئەکبەر ساڵحی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتە لەدیدار لەگەڵ گیدۆ وسترۆلە ئاماژەی بە هەڵوێستی دووفاقی برلین لەگەڵ گرووپە تێرۆریستەکان کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەڵمانی کرد تا رێگا بە تێرۆریستەکانی پەژاک نەدەن و لەم ئەنجامی کردەوە دووری بکەن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *