۵ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە

هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە

  • ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  • ۲۹۱ بازدید
  • ۰

لەپەراوێزی دهۆک ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج.

کۆتایەکانی شەوی رابردوو لەجادەی گوندی دیلیا لەپەراوێزی بەشی مانگیش سەر بە پارێزگای دهۆک فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پەکەکەیان کردە ئامانج.

مشتاق عسمەت، بەڕێوەبەری مانگیش، لەمبارەوە وتی:”کۆتایەکانی شەوی پێنج شەمە، ۳۰ی بانەمەڕ، لەجادەی گوندی دیلیا لەپەراویزی بەشی مانگیش سەر بە دهۆک فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردە ئامانج. ”

زیانی ئۆتۆمبێلەکەی پەکەکە کە لەپەراوێزی دهۆک کرایە ئامانج تاهیر غلیبیشی بەرپرسی شاندی ناوچەیی پارتی لەپەراوێزی بەشی مانگیش، رایگەیاند: دوا بەدوای هێرشەکەی شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانی پەکەکە لەمانگیش و دوو تۆیۆتا کە ژمارەیەک هێزی پەکەکەی تێدا بوون و تەقەمەنیان دەگواستەوە و بەتەواوەتی لەناو چوون. ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی دوا بەدوای یەکێک لەم دوو ئۆتۆمبێلە کە چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە تا ماوەیەک دوای هێرشەکە بەردەوام بوو.

تاهیر غلبیشی وتی کە بەهۆی ئەو هێرشەوە چوار هێزی پەکەکە کوژراون و هەندێکی دیکەش بریندار بوون کە لەلایەن پەکەکەوە لەشوێنی پێکدادانەکە دوور خرانەتەو و گوازراونەتەوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین