۱۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • ئۆسمان ئۆجالان: هیچ وڵاتێک خوازیاری پەیوەندی گرتن لەگەڵ پەکەکە نییە

ئۆسمان ئۆجالان: هیچ وڵاتێک خوازیاری پەیوەندی گرتن لەگەڵ پەکەکە نییە

  • ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  • ۳۱۶ بازدید
  • ۰

ئۆسمان ئۆجالان لەسەرکردە پێشووەکانی پەکەکە لەوتارێکدا رەخنەی لەپەکەکە گرت و هەڵسووکەوتی ئەم گرووپەی وەک گورزێک بۆ سەر نرخ و بایەخی کوردان زانی.

ئۆسمان ئۆجالان، لەدیمانەیەکدا لەگەڵ باس نیوز وتی:”سەرکردەکانی پەکەکە باس لەپەیوەندی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکەن و دەڵێن وڵاتانی جیهان بەدوای دانانی پەیوەندین لەگەڵ ئەم گرووپە، بەڵام راستی ئەمەیە کە هیچ وڵاتێک خوازیاری دانانی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە نییە مەگەر ئەوەی کە بۆ ماوەیەک شەڕی نوێنەرایەتی بۆ ئەو وڵاتە بکەن.”

پێشتر جەمیل بایک، لەدیمانەیەکدا لەگەڵ یەکێک لەمیدیا کوردیەکان باسی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا کردبوو.

ئۆسمان ئۆجالان لەکاردانەوەی بۆ ئەم قسانە وەبیری هێنایەوە:”ئەمریکا هیچ کات نەلەگەڵ پەکەکە یەک بووە و نە دەیەوێت پەیوەندیەکی لەگەڵی هەبێت بەڵکوو وەک هێزێکی تێرۆریست دەیبنێت.”
ئەو وتی:”بەداخەوە پەکەکە لەهەر کوێ کە کوردی لێ بن ئامادەیە و ئەمە بۆتە نموونەیەکی نێگەتیڤ، کادیرانی خۆیان تێرۆر یا دەدەنە بەر دەسڕێژی گولە.”

ئۆجالان هەر وەها وەبیری هێنایەوە:”پەکەکە لەو ناوچانەی کە دەسەڵاتی هەیە دیکتاتۆرانە هەڵسووکەوت دەکات و هەوڵ دەدات لەناوچەی سلێمانی گرووپێکی ملیشیا پێک بێنێت و ڕێکخستنەکانی ئاسایشی سلێمانیش چاو لەم بابەتە دەگرن.”

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین