۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • لێکدانەوەی هەنگاوە کرداریەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک لەدژی ژنان و کچان

لێکدانەوەی هەنگاوە کرداریەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک لەدژی ژنان و کچان

  • ۱۸ اردیبهشت ۱۴۰۰
  • ۴۲۰ بازدید
  • ۰

لەهەندێک راپۆرتەکاندا رەنگیداوەتە لەئاژانسەکاندا کە هاتووە: ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی و جیایی خوازی پەکەکە و پەژاک لەدرێژەی کردارە دژە مرۆیەکانیاندا گەنجان و منداڵانێک کە هێشتا بەتەمەنی گەورەیی نەگەیشتوون دەخاتە داوەوە و ئازاری رەگەزیان دەدات. ئەوەی دیارە ئەندامانیئەم گرووپە بێ لەبەرچاو گرتنی کێشەی دەروونی کە بەتایبەت لەتەمەنی گەورە بوون و گەنجیدا روو دەدات دەست پێدەکات و کەڵکی خراپیان لێوەردەگرێت. پەکەکە و باڵەکانی وەک ژێرخانێکی گەندەڵ نەتەنیا نرخی کۆمەڵایەتی دەبەنە ژێر پرسیارەوە بەڵکوو ژن و شووناسی ژنانیش بچووک دەخەنەوە. ئەم بابەتە لە دانپێدانانی ژنانی ئەم گرووپەدا کە خۆیان رادەست دەکەن بەجوانی دیارە. یس لەمبارەوە دەڵیت: بۆ ژنێک قەندیل واتە دەستدرێژی لەوێ ژن ئامێری یاری کردنە و بەکاری دێنن. قوربانیانی دەستدرێژی تەنیا ژنان نین، لەنێوانیشیاندا منداڵانێک کە لەسوریاوە رفێندراون هەن.

ئەیال یەکێک لەو ژنانەیە کە لەدانپێدانانەکانیدا باسی ئەوەی کردوو کە لەپاسەوانی شەوانەدا ئازاری زمانی و رەگەزی کراوە و تەنانەت لەلایەن یەکێک لە پیاوانی هاوڕێیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. ئەو بە خواستی خۆی خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بووە و لەبارەی هەڵاتنی جەخت دەکاتەوە کە بەس ئەمانە نەبوون کەبۆ ژنان و منداڵان رووی دەدا. بی بی یەکێکی دیکە لەو ژنانەیە کە هەڵاتووە. ئەویش دەڵێت زیاتر لە ۳۰ کچ و کۆڕی گەنجی نێوان ۹ بۆ ۱۴ ساڵی لەخاڵێکی نێزیکی جیلۆ سەر بەزاپن.

بەردەوام دەبیسترێت کە هەندێک لەکچانی منداڵ دووگیان دەگوازێرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچە بۆ ئەوەی لەناوی ببەن. م.ت یەکێکی دیکەلەژنانی ئەندامی ئەم رێکخستنە دەڵێت کە بەرپرسە گەورەکانی ئەم گرووپە زۆرجار دەستدرێژیان کردۆتە سەر ژنان بەڵام کردەوەکەیان داپۆشراوە. ک.ئیش دەڵێت دەستدرێژیان دەکردە سەر فەرماندە ژنەکان. قوربانیانی دەستدرێژی توانای بەرەنگاربوونەوەیان نییە. دوای بینینی ئەم روخسارە شەیتانییە پیاوانی گرووپ بڕیاری هەڵاتنم دا. کاتێک کە کەسێک لەپلەی سەرکردایەتی فیرقەیەک دا قسە دەکات دەبێت بەکردەوەش بیکات. ئۆجالان لەکاتێکدا نووسینەکانی خۆی لەبارەی پێگەی ژن و نرخ دائینەکانیدا دەنووسێت کە خۆی یەکەمین ئەزموونی ئاشکرای خراپی هەڵسووکەوتی لەگەڵ ژن سەلماندووە و ئەو کەسێک نییە جگە لەکەسیرە یڵدرم بەناوی فاتمە کە هاوسەری یەکەمی ئۆجالان و دامەزرێنەری پەکەکە بوو. کەسیرە بە هۆی بێ پەرەنسیبی ئۆجالان لەگەڵ کچان لەچۆمی بەقا رەخنەی لێکرد و لەچەند نموونەشدا خۆی بۆ رانەگیرا و هێرشی کردە سەرکچەکان. ئەو ناچار کرا جیا ببێتەوە لەئۆجالان و لەسوئد لەبێدەنگیدا بژیت. لەبارەی پەیوەندی رەگەزی ئۆجالان لەگەڵ کچە ئەندامەکانی پەکەکە راشکاوانە بە بەڵگە باسیان دەکات. قاچاخی کچان، پەکەکە و پەژاک لەکاتێکدایە کە باسی نرخی و پلەی ژن دەکەن. خۆیان گەورەترین تۆڕی قاچاخی کچانن بۆ گرووپە مافیایەکان بۆ فیلمی نائاکاری. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەورووپا و پۆلیسی نێودەوڵەتی زۆرجار لەراپۆرتەکانیدا ئاماژەی بە بابەتی فرۆشتنی کچان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە بە گرووپە مافیایە کۆزۆوایەکان کردووە.

لەزاری ئاژانسی ئانادۆلی تورکیاوە هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە لەبەرواری ۲۰۱۸ کلود کوواسی رۆژنامەنوووسی سوئیسیش هەفتەی پێشوو لە راپۆرتێکی دێکۆمێنتاریدا لەسەر بنەمای دیمانە لەگەڵ قوربانیانی ئەم پرسە لەژووری نووستنەکەیدا لەماڵەکەی لەلایەن مافیاکانی پەکەکە و کۆزۆوایی کوژرا. قەدەخەی هاوسەرگیری: سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک لەکاتێکدا ئەمە بۆ ئەندامانیان قەدەخە دەکەن کە بۆخۆیان پێچەوانەی ئەوە دەجووڵێنەوە. عەبدۆڵا ئۆجالان خۆی دووجار هاوسەرگیری کردووە. ئۆسمان ئۆجالان برای لەتەمەنی شەست ساڵیدا دووجار لەگەڵ دووکچی خوار ۲۰ ساڵ هاوسەرگیری کرد. یەکێکیان دواتر هەڵات و منداڵەکانی بە جێ هێشت و دووەمییەکەشیان لەشاری کوێە دەژیت.

عەبدۆلرەحمان حاجی ئەحمەدی سەرکردەی پەژاکیش لەگەڵ ئەڵمانیەک هاوسەرگیری کرد بەڵام بەهۆی گەندەڵی ئاکاری ژنەکەی لێ جیا بووەوە و تەنیا کچەکەشی بە هۆی گەندەڵی ئاکاری حاجی ئەحمەدی بەهۆی دەستدرێژی لەلایەن باوکیەوە خۆی کوشت و رزگاری بوو. گەورەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک کە بەدیل گیراون یا خۆیان رادەست کردووە دانی پێدا دەنێن کە سەرۆکەکان بەردەوام کچان و ژنانی گەنج فریو دەدەن بۆ ئەوەی لە کەمپەکاندا دەستدرێژیان لەسەر بکەن. لەکاتێکدا کە هەبوونە کەسانێک کە بەرخۆدانی بکات یا هەوڵی هەڵاتن بدەن کە لەلایەن ئەم گرووپەوە کوژراون یا خۆیان کوشتووە. ژنانێکی زۆر کە جیا بوونەتەوە یا کوژراون لەلایەن ئەندامانی پایە بەرز دەستدرێژیان لەسەرکراوە. هێزێک بۆ پێشگرتن لەدەستدرێژی بوونی نییە. ئەم ژنانە روخساری پیسی ئەم رێکخراوەیان بینی و دواتر هەڵاتن. کەوایە دەکرێت بگوترێت: هەڵخەڵەتاندنی کچان و ژنان ئەندامانی ئەم فرقەیە کە بە پێی کۆمەڵگای کلاسیک و دواکەوتوو لەترس و شەرم و یاخود ئابڕوویان هەرگیز نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسائیان و لەبارەی دەستدرێژیەکان لەسەریان قسەیەک بکەن. تا بتوانن راستییەکان دەرببڕن. ئەم فرقە بەس توانیوەیە هەندێک کەسی نەخوێندەوار فریو بدات و دوای شۆردنەوەی مێشکیان ئیشیان پێ بکات بۆ ئەوەی نەتوانن بە ئاسانی لێی جیا ببنەوە. واتە رێگای گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگا داخراوە. پەژاک تائێستا کەسانی سڤیلی زۆری تێرۆر کردووە و بە قسەی بریقەدا کچانی سادەی گوندی هەڵخەڵەتاندووە. هەڵبەت ئەوەی لەم ستراتژیەدا گرنگە ئەوەیە کە ئەم گرووپە تێرۆریستیانە کەڵکی ئامراز لەرەگەزی ژن وەک ستراتژیەکی سەرەکی رەنگی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن رەوا بوون بۆ خۆیان ببیننەوە کە لەهەندێک لەسەرچاوەکان هاتووە: سەرکردەکانیان دەڵێن بەرواڵەت رزگاری ژنان ریشەی لەقووڵایی ئایدیۆلۆژیەکەیاندایە. دەڵێن: کاتێک کە ژن ئازاد نەبێت خاکیش ئازاد نابێت. تەنانەت لەژوورە تاکەکەسیەکانی گرتووخانە بۆ ژنان درۆشمی ئازادی و … سەرکردەکان دەگوترێتەوە بەڵام لەکرداردا شتێکی دیکەیە. ئەوەی کە وەک جیایی خستنێکی دیکە لەدژی ژنان و ئەندامانی دیکەی ئەم فرقەدا بوونی هەیە ئەوەیە کە قەد دوای تەڤلیبوون مافی پەیوەندی گرتنیان لەگەڵ ماڵباتیان نییە و بۆخۆشی چارەنووسیان نادیارە. ئەوەی کە روونە ئەوەیە کە ئەم باسە کەلێرەدا دەورووژێت و بەشێک لەوە پشتی بە دیمانەی قوربانیان وەرگرتووە لەپێناو سەلماندنی ئەم دانانەدایە کە کرداری ئەم گرووپە لەبواری ژنان نەتەنیا بە پێی مافی ژنان و کچانی گەنج نییە بەڵکوو دژیەتی. ژنان و قوربانیانی دیکە کە تەڤلی ئەم فرقە دەبن چیتر مافیان نییە لەگەڵ ماڵباتەکانیان دیدار بکەن و چارەنووسی نادیار چاوەڕوانیان دەکات.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین