۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • لێدوانی کادیری ئێرانی پەژاک لەبارەی پەیوەندی ناڕەوای رەگەزی لەنێو گرووپ دا لەدادگای تورکیا

لێدوانی کادیری ئێرانی پەژاک لەبارەی پەیوەندی ناڕەوای رەگەزی لەنێو گرووپ دا لەدادگای تورکیا

  • ۲۵ خرداد ۱۴۰۰
  • ۴۹۲ بازدید
  • ۰

ئەحمەد گورەش ئەندامی ئێرانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک کە لەبەشی دووەمی دادگای سزا قورسەکان لەشاری ئەرزروومی تورکیا بۆ ماوەی ۲۰ساڵ سزا درا لەبارەی بوونی پەیوەندی ناڕەوا و هەروەها هاوڕەگەزبای لەنێو گرووپدا دانپێدانانی هەژێنەری کرد.

ئەحمەد گورەش دەڵێت تا ساڵی ۱۹۹۹ پەیوەندی ناڕەوا لەنێو گرووپدا شاراوە بوو و دوای دەستگیری عەبدۆڵا ئۆجالان چیتر پەیوەندی ناڕەوا ئاشکرا بوو و بکەرەکان بەجێگای سزا داین هان دەدران.

من لەبارەی پەیوەندی ناڕەوا هەندێ شتم بیستبوو، بەڵام کاتێک کە نموونەی هاوڕەگەزبازیم لەنێو ئەنداماندا بینی بەدواداچوونی زۆرتر تێگەیشتم کە زۆربەی کادیران بەتایبەت کادیرانی پلە بەرز تووشی هاورەگەزگەرایین.

نموونەی ئاشکرای بوونی هاوڕەگەزگەرایی لەنێو گرووپدا کچێک بوو بە نیوی سۆرا خەڵکی مەلاتیا کە لەکاتی هاوڕەگەز گەراییدا لەگەڵ کچێکی تەمەن خوار کە نوێ تەڤلی ببوو دەستگیر کرا بەڵام سەرکردەکانی گرووپ نەتەنیا سزایان نەدا بەڵکوو ناوبراو لەساڵی ۲۰۱۸ لەگرووپ دابڕا.

نموونەی دیکە کەسێک بوو بە نێوی برووسک خەڵکی هەکاری کە بەرپرسی رێکخستنی هاوڕەگەزگەراکان لە چۆمی رەش بوو لەناوچەی خوارکورک لەباکووری ئێراق. لەم کەمپەدا سەرەتا بەس کادیری پیاوی لێ بوو.

لەکەمپی زستانەداکە ژنان و پیاوان بە هۆی پەیوەندی ناڕەوای زۆر لێکیان دادەبڕین، بەداخەوە کادیرەکان رووی لە هاوڕەگەزگەرایی کرد. وەها کە یەکێک لەفەرماندە پلە بەرزەکان بەخەست بوونەوە لەنێو کەمپدا بەرپرسی کەمپەکەی لەسێدارە دا.

گەندەڵی ئاکاری و دەستدرێژی بۆ سەر کادیرە کچەکان لەنێو فەرماندەکانی پەکەکە و پەژاک ئەوەندی لەهەڵکشاندایە کە لەساڵی ۲۰۱۷ کچێک بەناوی دیجلە ئاندۆک خەڵکی مەلاتیا دوای ئەوەی کە لەلایەن چەند فەرماندەوە دەستدرێژی لەسەر کرا و لەکۆتایدا بە ئەنجامی چالاکی خۆکوژی دوو فەرماندەی پلە بەرزی کوشت و گرووپ بۆ رزگار بوون لەم شەرمەساریە وای پیشاندا کە بەهۆی هەڵەی تاکەوە و بە هۆی تەقینەوەی نارنجۆک کوژراوە.

بێ شەرمی و بێ ئابڕووی فەرماندەکان لەنێو پەکەکە و پەژاکدا تا ئاستێکە کە لەبەرانبەر چاوی پاسەونەکانیانەوە پەیوەندی ناڕەوایان لەگەڵ دیجلە هەبووە بێ ئەوەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیەوە لێپرسینەوەیان لێبکریت. ئەم فەرماندانە بۆتان و ئەکرەم و مەروان بوون.

یەکێک لەکادیرەکان بە نێوی دۆکتۆر عەلی بە هۆی پێگەی بەرزی بۆ ئەنجامیدانی بابەتی نائاکاری و پەیوەندی ناڕەوا لەناوچەی بۆتان لەدەورووبەری شڕنەخ بۆ خۆی مەلوانگەی تایبەتی دروست کردبوو.

لەساڵی ۲۰۱۹، ۳۰ کەس لەکادیرە کچ و کوڕەکان لەکاتی پەیوەندی ناڕەوادا دەستگیر کران. ئەمانە کە لەپلاتفۆرمدا لەلایەن ئەندامانی دیکەوە خوازیاری سزادانیان بوون و داوایان کرد کە دەربکرێن بەڵام فەرماندەکان بەجێگای سزادان هەناردیانیان بۆ ناوچەیەکی دیکە و تەنانەت هەندێکیان هان و بەرز کردەوە.

ئەحمەد گورەش هەروەها لەدانپێدانانەکانیدا وتی:

من عەبدۆڵا ئۆجالان کە پێیان دەگوت ئاپۆ قەت نەبینوە و بەس لەساڵی ۱۹۹۳ کە لەئەورووپا بووم تەلەفۆنی لەگەڵی قسەم کردووە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردم بە هۆی ئەوەی کە پارەم بۆ ئۆسمان هەنارد و من وتم کە بە فەرمانی قەرەسوو ئەم کارەم ئەنجام داوە. ئەو کات مستەفا قەرەسوو بەرپرسی ئەورووپا بوو.

دیدارەکانی من لەگەڵ قەرەسوو لەشاری ئامستردامی هۆلەند لەماڵی ماڵباتێکی کورد کرا.

عەبدۆڵا ئۆجالان بۆ خۆی کچە جوانە و خۆش لاشەکانی بە بیانووی پەروەردە لەلای خۆی دەهێشتەوە. موراد کارایلانیش هەمیشە لەگەڵ کچە پلە بەرزەکان پەیوەندی دادەنا. چوونکە کچانی پلە خوار بە هۆی ترس زۆتر دانیان پێدا دەنا.

کچێک بە نێو خەدیجە خەڵکی شڕنەخ ئەوەندە لەلایەن مواد کارایلانەوە دەستدرێژی لەسەر کرابوو کە لەکۆتایدا خۆی لە شاخێکەوە فڕێ دا خوارەوە و خۆی کوشت. دەستدرێژی موراد بۆ سەر خەدیجە ئەوەندە زۆر ببوو کە کەوتبووە سەر زمانی کادیرانی دیکە.

هەروەها یەکێک لە فەرماندەکان بە ناوی ئامەد مەلازگرد (فەهمی ئاتالا) لەگەڵ ۱۴ کچی شەرڤانی نوێ بە بیانووی پەروەردە دەستدرێژی کردبووە سەریان. ئەو لەساڵی ۲۰۱۶ لەگەڵ کچێک بەنێوی سورا کە کردبووی بەرپرسی دیدارەکانی کەمپی مەخموور کچەکانی هان دەدا بۆهاوڕەگەز گەرایی. سورا دواتر ببوو بە نوێنەری هاوڕەگەزگەراکانی لەنێو گرووپدا و هەناردی بۆ ئەورووپا.

درێژەی هەیە…

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین