۳۱ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • شەپۆلکی نوێی پێکدادان لەنێوان پەکەکە و بارزانییەکان؛ هۆکار و ئارمانج

شەپۆلکی نوێی پێکدادان لەنێوان پەکەکە و بارزانییەکان؛ هۆکار و ئارمانج

  • ۱۳ دی ۱۳۹۹
  • ۲۷۲ بازدید
  • ۰

پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەدوو مانگی رابردوودا چۆتە دۆخێکی قەیراناوی و ململانێیەوە. لەهەفتەی رابردوو لەچەندین جار هەواڵی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکان بڵاو بۆتەوە. لەسەرەتاوە سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان باسیان لەوە دەکرد کە پەکەکە لەناوچە سنووریەکانی دهۆک دوو فەرمانبەری دایرەی کارەبایان کوشتووە بەڵام لەگرنگترین رووداوەکە لە۱۳ی دێسەمبەری ۲۰۲۰ پێکدادانی ئاشکرا لەنێوان پێشمەرگە و چەکدارانی پەکەکە لەناوچەی ئامێدی لەپارێزگایدهۆک رووی دا کە لەئەنجامیدا پێشمەرگەیەک کوژرا و سێ دیکەس بریندار بوون.

بەڵام پێکدادنەکان بەمەوە کۆتایی نەهات بەڵکوو لە ۱۶ی دێسەمبەری ۲۰۲۰ شەپۆلێکی نوێ لەپێکدادان رووی دا کە هەڵبەت هۆکارەکەی ئەمجارە چەکدارانی کوردی سوری بوون بە سەرۆکایەتی پەیەدە یا هەر ئەو باڵەی سوری پەکەکە. لەم بارەدا سەربەست لەزگین بەرپرسی وەزارەتی پێشمەرگە وتی هێزێکی ۶۰ کەسی سەر بە پەیەدە دوای ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچە کورنشینەکانی سوریا پێشیان لێگرتن و رێگەیان نەدا نایاسایی بپەڕێنەوە کە ژمارەیان ۸ کەسی پەکەکە بووبەچەکی قورس و نیمە قورس پەلاماری پێشمەرگەیان لەسەحێلا دا.

ئێستا پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ئەم خولە نوێیەی ناکۆکی و ململانێ لەنێوان پارتی و پەکەکە چییە و هەریەک لە یاریزانان چ کەرەستە و ئامرازێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوە هەیە؟ بۆ وڵامی ئەم پرسیارە سەرەتا دەتوانرێت سێ بواری سەرەکی لەمبارەوە دەستنیشان بکرێت. سەرەتا پێویستە کە هۆکاری ئەم پێکدادانانە لێکبدرێتەوە و لەکۆتاییدا رێبازەکانی هەرێم بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ پەکەکە دەسنیشان بکرێن.

رێکەوتنی شنگال برووسکەیەک لەکۆگای بارووت

قەیران لە پەیوەندیەکانی نێوان پەکەکە و پارتی دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی نەود. پەکەکە لەساڵی ۱۹۷۸ بە سەرۆکایەتی عەبدۆڵا ئۆجالان دامەزرا. لەساڵی ۱۹۸۳ تێکۆشانی چەکداری دەستپێکرد. ئەم پارتە لەکۆتایی دەیەی ۸۰ ناوەندی سەرەکی جووڵەکەی بردە باکووری ئێڕاق و لەسەرەتای ۱۹۹۰ کە دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردستانی ئێڕاق لەساڵی ۱۹۹۱ دامەزرا، بوونی پەکەکە لەشاخەکانی قەندیل بووە کێشەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان. لەم کاتەدا هاوکاری پارتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و هێرشەکانی؛ بووە هۆی ئەوەی کە ئەم پارتە ببێتە دوژمنی سەرەکی پەکەکە و دوژمنایەتییەکەیان ریشەدار بێتەوە.

هەرچەند لەکۆتایی ۱۹۹۰ دوژمنی نێوان هەردو لا کەم بووەوە و تەنانەت لەساڵانی دوای ۲۰۰۳ لەنێوانیادا هاوکاری شاراوە هەبوو بەڵام هیچ کات رق و قینی دوو لا کۆتایی نەهات. بۆیە دوای سەرهەڵدانی داعش لەئێراق، هێزەکانی پەکەکە کە کەشی سەرچاوەگرتوو لە بۆشایی دەسەڵاتیان دەرک پێکردبوو بەرەو شنگال رۆشتن و یەبەشەیان دانا. بەڵام بارزانی بەردەوام باسی دەرکردنی پەکەکەی لەو ناچە دەکرد. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە پەکەکە خۆی وەک قوربانی یاری سیاسی نێوان بەغا و هەولێر بزانێت و خولی نوێی ناکۆکی و ململانێ لەگەڵ ئەم پارتە دەست پێبکات.

پەکەکە و هەوڵ بۆ زیادکردنی تێچووی دەسەڵاتداری بۆ بارزانییەکان

لەدۆخی ئێستادا بەلەبەرچاوگررتنی پێشهاتەکان دەتوانرێت گرنگترین ئارمانجی پەکەکە لەدەستپێکردنی پێکدادان لەگەڵ پارتی لەسێ بواردا شرۆڤە بکرێت:

  • یەکەمین ئارمانجی پەکەکە تۆڵەسەندنەوەیە لە بارزانییەکان بۆ دەستێوەردانی لەدەرکردنی چەکدارانی سەر بەم گرووپە لە شنگال لەرێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لێکدەدرێتەوە.
  • ئارمانجی دووەمی سەرکردەکانی پەکەکە دەتوانرێت وەک زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر پارتی بنرخێندرێت. لەدۆخێکدا کە بارزانییەکان بە هۆی پەیوەندی گەرم لەگەڵ تورکیا کەوەک گەورەترین دوژمنی کوردانی ئێراق و سوریا و فرۆشتنی نەوت و داینی پوانی ئابووری بۆ بەدەست خستنی بەرژەوەنی حزبی و ماڵباتی، بەردەوام لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمەتبار دەکریت بە خیانەت. پێکدادانەکانی ئەم دوایە بەدڵنیایەوە بارزانییەکانی لەناوەندی تۆمەتی شەڕی براکوژی دانا و لەلایەکی دیکەوە رەوابوونیانی لەنێو هاوڵاتیانی کورد کزتر لەپێش کرد.
  • ئارمانجی سێیەمی ئەم حزبە بەکارهێنانی کەشی قەیرانی رەوابوونە کە بە هۆی گەندەڵی و کێشەی ئابووری بارزانییەکان لەم ساڵانەدا رووبەڕووی بوونەتەوە و بۆتە هۆی ناڕزایەتی دەربڕینی جارناجاری هاوڵاتیانی کوردستان. لەمبارەوە هەرچەند پەکەکە پشتوانی لە ناڕزایەتیەکان لەدژی گەندەڵی و قەیران دەکات بەڵام هەولێر پەکەکە تاوانبار دەکات بەوەی کە دەوری چالاکی لەخۆپیشاندانەکاندا لەهێرش کردنە سەر ناوەند حزبییەکان و دەسەڵات هەبووە.

رێبازەکانی هەولێر بۆ بەرەنگار بوونە لەگەڵ پەکەکە

بە گوڕتربوونی ناکۆکییەکان لەنێوان بارزانییەکان و پەکەکە ئێستا ئەم پرسە دێتە ئاراوە کە پارتی لەئاستی بەرپرسیارتی سەرەکی دەسەڵات لە هەولێر چ رێبازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە دەگرێتە پێش؟ لەمبارەوە دەکرێت پێنج بژاردەی شیمانەکراو بخرێتە بەر باس.

  • لەسەرەتاوە وا دەردەکەوێت کە دەسەڵاتی هەرێمی کورستان بە گواستنەوەی کردەو و دەستدرێژییەکانی پەکەکە بۆ یاریزانە رۆژئاوایەکانی ئامادە لە هاوپەیمانی لەدژی داعش کە پشتیوانی سەرەکی کوردانی سوریان،خوازیاری دەستێوەردانی ئەمریکا یا یاریزانەکانی دیگە وەک فرانسا و ئەڵمانیا لەمەڕ هۆشداری داین بە مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە.
  • بژاردەی دیکە لەوانەی بارزانییەکان بکەونە وڵامدانەوەیەکی سەربازیزیرەک لەگەڵ پەکەکە لەقەندیل بە تایبەت لە ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک.
  • لەقۆناخی نوێدا ئەم شیمانە هەیە کە گەر هێرشەکانی پەکەکە درێژەیان هەبێت پارتی بە پشتیوانی و هاوبەشی تورکیا شەپۆلێکی نوێ لەهێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لەباکووری ئێراق دەست پێبکات.
  • سناریۆی دیکە لەونەیە پەیوەندی بە داخستنی سنووری سەحێلاوە بێت بە سەر کوردانی سوریا وەک تەنیا رێگای دابینکردنی پێداویسیەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە وەک کارتێکی گوشار بۆ سەر پەکەکە
  • بژاردەی دیکە دەتوانێت لەپەیوەندی لەگەڵ دەسپێکردنەوەی راستەوخۆی دانوستاندنەکان لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی ئەم پارتە لە قەندیل بە سەرۆکایەتی جەمیل بایک لەمەڕ ئاگر بەس لەئایندەدا بێت.
قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین