۴ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • شرۆڤەی ناوەڕۆکی بابەتە بڵاو کراوەکان لەلایەن ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

شرۆڤەی ناوەڕۆکی بابەتە بڵاو کراوەکان لەلایەن ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

  • ۴ تیر ۱۴۰۰
  • ۳۸۵ بازدید
  • ۰

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شوێنێکە لەجیهانی ناڕاستیدا کە خەڵکی بەکورتی خۆی دەناسێنێت و کۆڵەکەی دانانی پەیوەندی لەنێوان خۆیان و رۆشنبیرانیان لەبوارە جیاوازەکاندا کە حەزیان لێیە دەرەخسێنێت. لەڕاستیدا قەوارەی نوێی لەدانانی پەیوەندی و دابەشکردنی ناوەڕۆکە لەئەنتەرنێت. تٶڕە کۆمەڵایەتییەکان پێگەی کۆمەڵایەتی نوێێە لەناوەندی سەرنجی بەکارهێنەران. تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام یەک لەو تۆڕە ناڕاستیانەیە کە بەکارهێنەری زۆری لەجیهاندا هەیە. ئەوڕۆکە تاک و گرووپە جیاوازەکان بۆ بەیانی روانگەی و هزرە تایبەتەکانی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. گرووپی تێرۆریستی پەژاک وەک گرووپێکی دژی سیستمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی یەک لەو گرووپانەیە کە لەچەند ساڵی دوایدا کەڵکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەوانە تلێگرام بۆ بڵاو کردنەوەی هزر و کردەوەکانی وەرگرتووە.

تەکنۆلۆژیە نوێیەکانی پەیوەندی دانان لەڕێگای لادانی مەودای کات و شوێن، زەمینەی پەیوەندی خێرای تاک و گرووپەکانی لەهەر خاڵێکی گوێ زەویدا لەهەر کاژێر لەشەو و رۆژدا رەخساندووە. لەسەر بنەمای ئەم تایبەتمەندیانە سرووشتی مرۆڤ (کۆمەڵایەتی بوون) و پێویستی بە داندانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە بۆ ئەنجامی ئیش و کارە جیاوازەکان، لەتەنیشت پێکهێنانی گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی رۆژانە، زەمینەی پێکهاتنی گرووپە کۆمەڵایەتییە ناڕستییەکان بۆتە بابەتێکی بەربلاو و بەکاریگەر لەژیانی تاکدا.

ئەوڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لەکۆمەڵگای مرۆڤایەتییە و بەهۆی ئەو خزمەتگوزاریانە کە دەیدا بە بەکارهێنەرانی خۆشەویستییەکی بەرزی هەیە و هەموو ڕۆژێک بەکار دەهێندرێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەئێستادا بەهێزترین راگەیاندنی ئانلاینن لەجیهاندا. ئەم تۆڕانە بە هۆی زۆر و جۆراوجۆری لەناوەڕۆک و توانای زۆری سافتوێردی و ئەنتەرنێتی، پێشوازی بەربڵاوی بەکارهێنەرانی لێدەکرێت. تایبەتمەندی هاوبەشی ئەم تۆڕانە، هێزی دانانی سیستمی تۆڕی لەنێوان هەڤاڵان و هابیرانی بەکارهێنەردا بە شێوازی رێک و پێک و بەردەومە.

لەکۆمەڵگای تۆڕیدا، کۆمەڵگا رووبەڕووی ناکۆکییەکانی وەک نایەکسانی کۆمەڵایەتی، شووناسی نوی، پەژراندنی جیاوازی و لادانی داب و نەڕیتی دەزگاکانی وەک دەوڵەت و دەرفەتی وەک دەوری ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لێکۆڵینەوە، توانامەندی، پێکەوە ژیانی جیهانی، پێکهاتنی شووناسی شل و ….بۆتەوە.

تلێگرام وەک بەرنامەیەک بۆ گەیاندنی پەیامەکان چالاکە لەژینگەی ئەنتەرنێتدا؛ بەکارهێنان لە بەرهەمهێان و وەشانی ناوەڕۆک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر و جۆری بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک لەم ژینگەدا رۆژ لەدوای رۆژ لەهەڵکشاندایە؛ بۆیە ئەم لێکۆڵینەوە بەدواداچوونی بۆ جیاکردنەوە و چین بەندی ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکان لەلایەن پەژاکەوە وەک گرووپێکی دژی سیستم کردووە.

لێکدانەوەی بابەتەکان و پەیامە بڵاوکراوەکان لەلایەن گرووپی تێرۆریستی پەژاکەوە پیشانی دا کە جیاوازی لەبواری هەڕەشە بۆ تێکدانی دیسیپلین و ئاسایشی گشتی، تێکدانی رای گشتی، سیاسی، نەتەوەیی، رەگەزی، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوی، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی، تێکدانی روخساری سیستم، پەرەپێدانی لات و لووتی و هەڵگەڕانەوە لەسیستم، راگەیاندن، هەواڵی ناوخۆی پارتی، گەورە و رەش پیشان دانی رووداوەکانی دەورووبەر، بڵاو کردنەوەی هەواڵی گیراوە سیاسییەکان، بڵاو کردنەوەی چالاکییەکانی گرووپ، بانگهێشت کردن بۆ ناڕزایەتی بەکۆمەڵ و بابەتی دیکەی لەم جۆرەیە.

رووی ناوەڕووکی پەیامە هەناردەکراوەکان لەلایەن پەژاکەوە لەتلێگرام

لێکدانەوەی رووی ناوەڕۆکی بابەتەکان پیشان دەدات بابەتەکانی بە ناوەڕۆکی سیاسی نەتەوەییەوە ۳۶٫۵۱ لەخۆ دەگرێت کە زۆرترین ئاستە؛ بابەتی سیاسی، نەتەوەی، ئائینی و ئائینزایی، سیاسی رەگەزی، راگەیاندن و ئەندام گرتن و … لەو بابەتانەیە کە لەنێوان پەیامەکاندا بڵاو بۆتەوە و پەژاک ئیشی لەسەر کردووە؛ دەرئەنجامەکان دەریدەخست کە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەبارەی دانیشتنەکان و بەرنامە حزبییەکان، جووڵەی تێکدەری دیسیپلین و ئاسایش و جەخت لەسەر شووناسی نەتەوی و خێڵگەرایی زۆرترین بابەتن کە لەبواری سیاسی نەتەوەییدا لەلایەن ئەم گرووپەاوە رووماڵ کراوەن.

ج) رووی ناوەڕۆکی پەیامەکانی پەژاک لەتلێگرامدا رووی ناوەوڕۆکی پەیامە بڵاو کراوەکانی لەلایەن پەژاکەوە پیشان دەدات بابەتی وەک ۱- شڵەقاندنی رای گشتی ۲- راگەیاندن ۳- درزی ئائین و ئائینزایی ۴- درزی سیاسی ۵- رەوتی جیایی خوازی و ۶- پەرەپێدان بە لادانی نرخەکانی کۆمەڵگا و لات و لووتی ناوەڕۆکی پەیامە بڵاو کراوەکان پێک دێنێت.

لەنێوان پەیامە بڵاو کراوەکاندا پەیامی شڵەقاندنی رای گشتی ۲۹٫۶ لەسەدی بە خۆیەوە بینیوە کە زۆرترین پەیام بوون. رەوتی ناوەڕۆکی پەیامەکانی ئەم گرووپە زۆرتر بەرەو هەواڵی گرێدراوی گیراوی سیاسی، کۆبوونەوە ناڕزایەتی سەر شەقام، بانگهێشت کردن بۆ تێکۆشان و خۆڕاگری لەبەرانبەر سیستم و گەورە و رەش پیشان دانی کێشەکان لەناوچەکەدا هان دراوە، پەیامی بە ناوەڕۆکی راگەیاندنیش ۹۸٫۲۵ لەکۆی گشتی پەیامەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. بڵا کردنەوەی هەواڵی گرێدراوی هەواڵی ناوخۆی پارتە کوردیەکان بە ۶۴٫۳۱ زۆرترین پەیام لەم بوارەدایە. پەیامەکان بە ناوەڕۆکی هان دان بەرەو جیایی خوازی ۲۳٫۸، پەیامی لادانی داب و نەریت و نرخەکانی کۆمەڵگا ۳۸٫۲۱ و ۱۹٫۱۰ بووە کە ئەمە لەو پەیامانەن کە بەشێکی زۆریان بە خۆیانەوە تەرخان کردووە. پەیامەکان لەچوارچێوەی شێواندنی روخساری سیستم کە زۆرتر لەبارەی بابەتی وەک گەورە و رەش پیشان دانی شێوەی هەڵسووکەوتی سیستم لەگەڵ ژنان، پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی کۆم بوونەکان، دۆخی گیراوە سیاسیەکان، چالاکییەکانی دەرەوەی سنووری ئێران لەناوچە کوردنشینەکان، گەورە پیشان دانی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەبواری لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ، دۆخی گیروەکان و …. گەورە پیشان دان و رەش پیشان دانی رووداوەکان لەنێو وڵاتدا، تێکدانی روخساری دەزگا هەواڵگریەکان لەسەر بنەمای زانیاری خەیاڵی و شرۆڤەی ناوچەیی لەچالاکییەکانی ئێران لەو پەیامانەن کە لەم بوارەدا جێ دەگرن.

هەروەها دەکرێت بەم ئەنجامە گەیشت: – لەزۆرترین پەیامە بڵاو کراوەکانی پەژاکدا ئەم گروپە ویستوویە بە کردەوە تێکدەرانەکانی رەوایەتی ببخشێت. – بەهێزکردنی دەروونی هەڵگەڕانەوە و نەتەوە گەرایی کورد لەدەسەڵاتی ناوەندی بەشێک لە بەشە ناوەڕۆکییەکانن کە گرووپی تێرۆریستی زۆر ئیشی لەسەر کردوون. – هەواڵی گیراوانی سیاسی کەسانێک وەک فەرزاد کەمانگەر، ستار بێهێشتیی، نەرگس محەمەدی، سابر نادری، زانیار و لوقمان مورادی و زۆرترین پێداگری و دووبارە لەنێوان گیراوە سیاسیەکاندا ناویان براوە لەتلێگرامدا. گەورە و رەش پیشان دانی رووداوەکان و پەیوەندی داینیان بە ناتوانی و ناشایستە بوونی سیستمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی لەو بەشانەن کە گرووپی تێرۆریستی پەژاک زۆر جەختی لەسەر کردوون.

-هەواڵی گرێدراوی کۆڵبەران و هەروەها رووداوەکان لەبارەی مانەوەیان لەنێو بەفر و تۆفان یا کوژران و برینداربوونیان لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی و دەزگا هەواڵگریەکانی دیکە بەشێکە کە پەژاک وەک پەتێک خۆی پێ هەڵواسیوە تا لەدژی سیستم کەڵکی لێوەر بگرێت.

-بانگهێشت کردن بۆ کۆبوونەوە و ناڕزایەتی دەربڕین و بڵاو کردنوەی هەواڵەکان لەمبارەوە بە ئارمانجی کەڵک وەرگرتنی سیاسی یەکێکی دیکە لەو بەشانەیە کە پەژاک زۆمی لەسەر کردووە.

-پشت بەستن بە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران وەک پەتێک بۆ دەست پێوە گرتن بە مەبەستی تێکدانی روخساری سیستم. – ژنان و ئازادیەکانیان وەک یەکێکی دیکە لە بابەتەکان بووە کە پەژاک جەختی زۆری لەسەر کردووە. – بابەتەی وەک شووناسی هاوتەریبی کوردی، کوردستانی گەورە و … لەو رەستانەن کە بانگەشەی بۆ هەڵگەڕانەوەی کۆمەڵایەتی کوردان لە ئێران و رووکردن لە جیایی خوازی کردووە. – هەواڵی ناوخۆی حزب و باس کردنی کردەوە و هەنگاوەکانی گرووپی تێرۆریستی پەژاک و پەکەکە بە ئارمانجی رەوا داین بە کردەوە و هەڵسووکەوتی ئەم گرووپە زۆر جار جەختی لەسەر کراوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *