۸ اردیبهشت ۱۴۰۳

دیمانە لەگەڵ ئیش ئافرێنەری قوربانی تێرۆریزمی پەکەکە وپەژاک

  • ۲۳ آذر ۱۳۹۹
  • ۴۴۱ بازدید
  • ۰

گرووپی تێرۆریستی پەژاک لە۴ی ئاڤرێلی ۲۰۰۳ لەساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە دامەزرا. ئەم گرووپە بە ئارمانجی دامەزراندنی دەسەڵاتی دێمۆکراتیک لەناوچە کوردنیشنەکانی ئێران و تەنانەت جیاکردنەوەی راگەیەندرا و سێ هەزار هێزی لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران و وڵاتانی ئێڕاق و تورکیا هەیە. پەژاک سەرەڕای دروشمی نەتەوەپەرەستی کوردی کە بەرواڵەت دەیڵێتەوە لە ناوخۆەوە کەرەستەیەکە لەدەستی هەندێک لەسەرکردەکانی تا سواری هەستی نەتەوەپەرەستی هەندێک لەکوردان بن و داهاتی زۆر بەدەست بێنن. بوونی پەکەکە لەناوچە سنووریە دژوارەکانی سێ وڵات بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە لەدۆخێکی زۆر گونجاوی بۆ قاچاخ هەبێت. قاچاخی کاڵا، مادە هۆشبەرەکان، جگەر و خواردنەوە ئەلکۆلییەکان لەسەرەکی ترین کردەوەکانی ناوخۆی ئەم گرووپەن لەسنوورەکان. پەژاک یەکێک لە زنجیرەکانی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانە بۆئەورووپا و بە یارمەتی پاڵپشتانی کوردی لەئەورووپا مادەهۆشبەرەکان بە وڵاتانی ئەورووپی قاچاخ دەکەن. دەگوترێت هەشتا لەسەدی بازاری مادە هۆشبەرەکانی ئەڵمانی لەدەستی پەکەەدایە. جگە لەمانە پەژاک هەوڵ دەدات کەڵک لەیارمەتیەکانی چەک و تەقەمەنی ئەمریکا و عەرەبستان و رژیمی سەهیۆنیستی وەربگرێت. ئەم گرووپە لەبەرانبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆرەوە هەوڵ دەدات ناوچە سنوریەکانی ئێڕان ئاسایشیان لێ بڕۆێنێتەوە و بە ئەنجامی کردەوەی تێرۆریستی پارەی چالاکی لە ئەمریکا و عەرەبستان وەربگرێت. پەکەکە هەڵبەت بەلەبەرچاوگرتنی کردەوە سەربازیەکانی خۆی هەوڵ دەدات باج لەگوندە سنورنشینەکانی نێوان ئێڕان و ئێڕاق وەربگرێت. جگە لەوە پەژاک گرووپی تێرۆریستی حزبی دێمۆکراتی کوردستانیش لەم ناوچەیە چالاکە. ئەم گرووپەش  جگە لەم سەرچاوە دارایانە لەهەرێمی کوردستان لەلایەن کنسولگەری سەعودیا و ئەمریکا تێر دەکرێت.

رەحیم محەمەدزادە خەڵکی سەلماس سەر بە ئازەربایجانی رۆژئاوا کە لەساڵی ۸۹ بە پارەیەکی زۆری تاکەکەسیەوە لەگەڵ یارمەتیەکانی بانک لەگەڵ دوو هاوڕێ رۆشتن بۆ گوندی لیلوسی سەلماس تا دەست بە هەنگداری بکەن و ژێرخانەکانی ئەم ئیشەیان دانا.

هەروەها مەرامی باشی محەمەدزادە بۆ پەرەپێدانی ئیش و کار و بەکارهێنانی گەنجان لەئیشەکەیدا بوو بە تامی ئیشەکەی.

خەڵکی گوندەکەش پێشوازیان لە هاتنی وەبەرهێنەر و ئیش کردنی گەنجەکانیان کرد و بۆ پەرەپێدانی ئەم چالاکییە یارمەتی محەمەدزادەو هاوڕێیەکانیان دا هەرچەند کێشەش هەبوو.

ئیشەکە وای لێهات کە ژمارەی سندۆقەکان لە ۷۰۰ ەوە گەیشتە ۱۶۰۰٫

لیلوس گوندێکە سەر بە بەشی کۆسار لەسەلماس لەئازەربایجانی رۆژئاوا.

ئەم گوندە سەر بە بەشی چریقە و بە پێی سەرژماری ساڵی ۱۳۸۵ حەشیمەتەکەی ۳۳۵ کەس (۶۴ خانوادە) بوون.

درێژەی بەسەرهاتەکەو و تاوانەکانی ئەندامانی پەژاک لەزمانی محەمەدزادەوە

گوندی لیلوس بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی سنووریە جارجار باسی بوونی ئەندامانی پەژاک و پەکەکە دەبیسترێت. بەڵام قسەی ئەوەی کە تێرۆریستەکان بتوانن خەڵکی گوندەکە بکەنە ئاماجی تاوانە تێرۆریستیەکانیان لەهزرەوە دوورە.

چیرۆکەکە لەوێیەوە دەستی پێکرد کە دوای ژماردنی هەندێک لە سندۆقەکان بینیمان ۵ سندۆق کەمن. سەرەتا بیرمان کردەوە کە لەوانەی دەورووبەر دزیبێتیان.

بە باس کردنی ئەمە لەگەڵ بەرپرسانی دیسیپلین بەدواداچوونی بۆ کرا.

ماوەیەک تێپەڕ بوو….

بەیانێەک نامەیەکمان لە یەکێک لەرەشماڵەکان بینیوە. لەنامەکەدا بینیمان نووسرابوو گەر تا ۲۴ کاژێر بڕی ۱۵۰ ملیۆن تۆمەن لەو شوێنەی کە نامەکەی لێدانرابوو دانەنێن ئەوە ئاگرتان لێبەردەدەین.

دوای خوێندنەوەی نامەکە تێگەیشتم کە ئەم لەلایەن ئەندامانی تێرۆریستی پەژاکەوەیە.

لەنامەکەدا جەخت کرابووەوە گەر بۆ بەرپرسانی بەشی دیسیپلین و خۆجیی باس بکەن ئەوە گیانتان دەکەویتە مەترسیەوە.

وەک هاوڵاتییەک و بەمەبەستی پێشگرتن لە کردەوەی دواتر سەردانی بەرپرسانی ئینتزامیم کرد بەڵام بابەتەکە ئەمە نییە کە گەر ئەم دەزگا بزانێت کارەکە کۆتایی دێت. لەوانەی خراپترییش بێت. ئەمانە بەزیان نییە ئاگر لەژیانت بەردەدەن.

لەنامەکەدا هاتبوو کە هەرچەند ئێوە ناماناسن بەڵام ئێمە ئێوە باش دەناسین. دەبێت پێکەوە هاوکاری ئابووریمان هەبێت. یارمەتیدانی ئێوە بۆ ئێمە مافی خۆتان و رەوایە کە هەرهاوڵاتیەکی کورد دەبێت یارمەتی بدات.

ناکرێت لەناوچە کەسێک تۆزێک داهاتی هەبێت و باجی لێوەرنەگیرابێت. ئەوان باج لەهاوڵاتیانی ئاسایش وەردەگرن چ بکات بە خاوەندارانی کارگەکان.

ئەو کات بۆ ئێمە ئەم بڕە پارەیە کە تازە دەستمان بە ئیش کردبوو زۆر بوو و نەماندەتوانی دابینی بکەین. هەرچەند تەنانەت گەر دابینیش دەکرا دوای ماوەیەک دووبارە دەهاتنەوە داوایان دەکرد.

بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نەبوو. بە تێپەڕبوونی ۲۴ کاژێر ئەوەی کە نەدەبوو رووی دابا رووی دا.

بەداخەووە سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە خێرا بڕیارمان دا دوای هەڕەشەی تێرۆریستەکانی پەژاک سندۆقەکانمان کۆ کردەوە و بردیانمان بۆ شوێنێکی دیکە، ئەندامانی پەکەکە شەوانە ۳۰۰ سندۆقیان گڕ دا و زیانی زۆریان بەوانی دیکە گەیاند.

هەروەها یەکێک لە هەڤاڵانمان بە هۆی تاوانەکانی پەژاکەوە تووشی سووتان بوو و ئێستا ناتوانێت ئیش بکات و لەماڵەوەیە.

بە لەبەرچاوگرتنی یارمەتی خەڵکی ناوچەکە و کوژانەوەی ئاگرەکە، بەداخەوەی سەروەتێکی زۆر لەکیس چوو و بە لەبەرچاوگرتنی بەشێک لەو داهاتە کە لەرێگای قەرزی بانکییەوە بوو هەموومان مایە پووچ بووین و لەماڵێ دانیشتین.

جگە لەئێمە ۸ گەنجی گوندیش کە هاوکاریان دەکردین بەداخەوە بێکار بوون و دەستیان بە ئیشی بێ ئیشی کرد.

گرووپە تێرۆریستییەکان لەکاتێکدا کە پەرە بەم تاوانانە دەدەن کە دروشمی تێکۆشان بۆ ئازادی کوردان سەردەدەن. لەکاتێکدا کە زۆرترین قوربانیانی تاوانەکانی گرووپە تێرۆریستەکان بەتایبەت پەکەکە و پەژاک خەڵکی کوردن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین