۳۱ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • کەمپی مەخموور مۆڵگەی ئەندامانی گرووپە تێرۆریستیەکانی پەکەکە و پەژاک

کەمپی مەخموور مۆڵگەی ئەندامانی گرووپە تێرۆریستیەکانی پەکەکە و پەژاک

  • ۲۴ مرداد ۱۴۰۰
  • ۲۲۳ بازدید
  • ۰

کەمپی ئاوارەکانی مەخموور لەساڵی ۱۹۹۸ لەتەنیشت شاریم مەخموور لەهەرێمی کوردستان دامەزرا. خەڵکی ئەم کەمپە زۆربەیان کوردی تورکیان. ئەم کەمپە لە ۶۵ کیلۆمەتری هەولێردایە و لەبواری یاسایی لەدەرەوەی دەسەلاتی هەرێمی کوردستاندایە. کەمپی مەخموور شاخەکانی قەرەچۆخ وەک شاخێکی ستراتژی کە لەنێوان هەولێر و کەرکووک هەڵکەوتووە و تا نێزیکی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک درێژەی هەیە و لەلایەکی دیکەوە پارێزگای مووسڵ و کەرکووک لێک جیا دەکاتەوە، هەڵکەوتووە.

تا ساڵی ۲۰۰۳ و سەردەمی دەسەڵاتداری حزبی بەعس لەئێراق، مەخموور لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی سەدام دا بوو و هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ هەولێر نەبوو و کەمپی مەخموور لەلایەن سەدام حسێنەوە درابوو بە پەکەکە. ئارمانجی سەدام ئەوە بوو کە لەڕێگای پاڵپشتی پەکەکەوە وەک گورزێک لەدژی بارزانیەکان و یەکێتی بەکاریان بێنێت و بۆیە چالاکییەکانی پەکەکە لەشارەکانی ئێراق ئازادانەتر بوو. دوای رووخانی رژیمی سەدام حسێن لەساڵی ۲۰۰۳، رێگای پەیوەندی نێوان هەولێر و مەخموور کرایەوە و هەرچەند ئەم ناوچە بە یاسایی بەشێک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم هەژمار ناکرێت بەڵام دەسەڵاتی هەرێم وەک بەشێک لەخاکی هەرێم مامەڵەی لەگەڵ دەکرد وێڕای ئەوەی کە کردارێکی نایاسایی هەژمار دەکرێت بەڵام دەسەڵاتی هەرێم رێگەی خوێندنی بە دانیشتوانی کەمپی مەخموور دا و ژمارەیەکیا لەزانکۆکانی کوردستان درێژەیان بە خوێندن دا.

بە گشتی حەشیمەتی ئەم کەمپە نێزیکی ۸ بۆ ۱۲ هەزارکەسن کە بەڕێوەبەرایەتی کەمپ لەهەر بوارێکدا لەدەستی پەکەکەدایە.

لەساڵی ۲۰۰۴، کاتێک کە هێشتا دەسەڵاتی ناوەندی ئیراق پێک نەهاتبوو، یەکێک لەبەرپرسانی پلەبەرزی هەرێمی کوردستان داوای لەپەکەکە کرد تا کاتیک کە دەسەڵاتی ناوەندی پێک نەهاتووە رێگا بدەن ئاوارەکانی مەخموور کە دژواری زۆریان بینیوە وەک هاوڵاتیا ئێراقی ناسنامەیان بۆ دەربکرێت. سەرکردەکانی پەکەکە ئەم پێشنیازەیان رەت کردەوە و رێگایان نەدا دەسەڵاتی کوردستان ئەمە بکات. هەڵبەت ئارمانجی پەکەکە دیارە، ئەوان دەیانەوێت کێشەکان کەمپی مەخموور وەک خۆی بمێنێتەوە تا ئەم گرووپە بتوانێت ئاوارە دانیشتوەکان لەم کەمپەدا وەک کارتێکی گوشار لەدژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن.

لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتی تورکیا بە هاوئاهەنگی و چاودێری یەکێتی ئەورووپا لەبەشێک لەپرۆژەی ئاشتی ناسراو بە (گەڕانەوەی بۆ گوندەکان) کۆمەڵێک مافیان بۆ دانیشتوانی ئەم کەمپە لەبەرچاو گرتبوو کە بەو پێیە دەکرا مەرجی باشتر بۆ دانیشتوانی ئەم کەمپە بڕەخسێت، بەڵام پەکەکە لەگەڵ ئەم پرۆژەیە کە دواتر دەرکەوت ژمارەیەک لەئاوارەکانی کەمپ بێ لەبەرچاو گرتن بە ویستەکانی پەکەکە، بەویستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا و زۆرێکیان وەک سەرباز بەخزمەت گیرااون و هەندێکیشیان گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکانیان و بۆ سەر ژیانی ئاسایان. پرسێک کە پەکەکە لەئەنجامدا هەوڵی دا تا بیشارێتەوە.

کەمپی مەخموور پێگەیەی ستراتژیکی خۆی کە لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و موسڵ دا هەیە کە دەورێکی گرنگی لەسەر چالاکییەکانی پەکەکە هەیە لەوانە پەروردە رامیاری و سەربازیەکان کە لەوێ بەڕێوە دەچێت و پەکەکە بە هەموو توانایەوە دەیەوێت کە گەنجانی کەمپ تەڤلی خۆی بکات و کەمپ بە واتایەکی دیکە وەک کارخانەی بەرهەمهێنانی هێزە بۆ پەکەکە و لە هەر ماڵباتێک یەک تا چوار کەس تەقلی پەکەکە دەبن.

رەهەندێکی دیکە ئەمە بوو کە پەکەکە کەڵکی رامیاری و مافی لەئاوارەکان لەدژی تورکیا وەردەگرت و هەرچەندە ئەم کەمپە لەژێر چاودێری رێکخراوی نێودەوڵەتیدایە بەڵام بە هۆی دزەی پەکەکە لەژێرخانەکانیدا بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم رێکخراوە نەتوانێت هیچ بکات. چوونکە کەمپەکە روخساری کۆمەڵایەتی خۆی لەدەست داوە و بۆتە کەمپێکی سەربازی و هەموو شتی لەژێر چاودێری پەکەکەدا بوو و ئیرادەی بڕیارداینی سەربەخۆی کۆمەڵگا بوونی نەبوو و یا ئەوەی کە نوێنەر هەڵبژێردراوەکان لەلایەن پەکەکەوە وەک نوێنەری خەڵک دەستنیشان دەکران و کەسانێک دادەنران کە سەر بە پەکەکە بوون و رێگایان نەدەدا چارەنووسی خەڵک بگاتە سەرئەنجام.

کەمپی مەخموور بەو پێگەیەوە کە هەیبوو هاتۆ چووی پەکەکەی بۆ شارەکانی ئێراق لەوانە کەرکووک و موسڵ ئاسانتر کردبوو چوونکە هاتۆچووی پەکەکە بۆ شارەکانی ژێر دەسەڵاتی ناوەندی ئێراق بێ کێشە بوو و رامیاری دەسەڵاتی ناوەندی ئێراق ئەوە بوو کە هەردەم کراوە بێت بۆ پەکەکە و دەیویست کە لەپەکەکە وەک گورزێک لەدژی بارزانیەکان و حزبەکەی تاڵبانی کەڵک وەربگرێت و هەروەک چۆن لەرابردوودا ئەنجامی داوە و تەنانەت لەکاتی پێکدادانی پەکەکە لەگەڵ بارزانی و تاڵبانییەکاندا هێزە سەربازیەکانی پەکەکە لەنێو خاکی ئێراق جێگیر و لەلایەن ئێراقەوە پاڵپشتی دەکران.

کەمپی مەخموور بۆ گواستنەوەی هیز بۆ سوریا و شنگال و کەرکووک دەورێکی گرنگی بینیوە و هەرچەند لەبازنەی دەسەڵاتی ناوەندیدایە پەکەکە چالاکی جۆراوجۆری لەوانە چاپخانەی پرتووک و گۆڤار و بڵاوکردنەوەی تێدا رێک خستووە و هەروەها شوێنێکی گونجاو بۆ دەرمانی زامارەکانی پەکەکەیە و پەکەکە لەڕێگای ئەو رەوا بوونەوە کە لەکەمپی مەخمووردا هەیەتی زۆربەی چالاکییە رامیاری و دیپلۆماتیکەکانی خۆی لەوێ ئەنجام دەدات و زۆربەی مێوانە دەرەکییەکان لەم کەمپەدا لەگەڵیان دیدار دەکات تەنانەت پەکەکە لەم کەمپەدا کارگەی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەدری داناوە کە بۆتە هۆی چالاکی مافیاییش و پەکەکە بۆ لەناوبردنی دژبەرانی خۆی بەرنامەکانی لەم کەمپەدا دادەڕژێت و لەڕێگای ئەو دادگایانەی خۆیەوە لەم کەمپە دەیان کەسی لەسێدارە داوە و بۆتە ئاستەنگ لەپێش گەشەی سروشتی کەمپەکە و هەمیشە بەڕێوەبەرایەتی کەمپ لەلایەن پەکەکەوە دەستنیشان دەکرێت و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەکەکە لەکەمپەکدا جێگیرن و کەمب رەهەندی سەربازی هەبوو و هەردەم ترس و توقاندن زاڵ بوو بە سەر ژینگەی کەمپەکەدا.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین