۹ فروردین ۱۴۰۳

پەکەکە و وردەفرۆشی مادە هۆشبەرەکان

  • ۴ خرداد ۱۴۰۰
  • ۳۵۵ بازدید
  • ۰

فرۆشتنی مادە لەئاستی ورد پێویستی بە تۆڕێکی بەربڵاو و کەسانی ناسراو بە شێوازەکانی دابەشکردن و بیزنێس هەیە. بەبڕوای هەندێک لەشرۆڤەکارانی پەکەکە، ئەم رێکخراوە پێویستی بە دامەزراندنی تۆڕ نییە و بۆیە خۆی لە کوردانی دانیشتوی وڵاتانی ئەورووپی و بەتایبەت لەئەڵمانیا و هۆلەند کەڵک وەردەگرێت.  (۳۷ :۲۰۰۱ ,Lain).گوتراوە کە بەتایبەت پەنابەران، بێ ئیشان و منداڵانی بێ ماڵ و لانە بۆ دابەشکردن کەڵک وەردەگیردرێت. لەدەیەی ۱۹۹۰ کە سەردەمی گەشەسەندنی دابەشکردنی هێرۆئین لەلایەن پەکەکەوە بوو، پۆلیسی ئەڵمانیا منداڵی زۆری (لەنێوان ۸ بۆ ۱۲ ساڵان)ی دەستبەسەر کردووە کە لەلێپرسینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە مادەی هۆشبەر بۆ پەکەکە دەفرۆشن. وێنا دەکرێت کە رێکخراوە بەناو کلتووریەکانیش لەم دابەشکردنەدا هاوکارن. دابەشکردنی راستەوخۆی مادەی هۆشبەر لەلایەن پەکەکەوە بۆتە هۆی پێکدادانی لەگەڵ تۆڕە خۆجێیەکان و ئەوەی کە دوو گرووپ یەکتریان کردە ئامانج و یەکتریان ئاشکرا کرد. یەکێک لە نموونە بەناوبانگەکان، گرووپی مافیایی بۆمباجی لار بوو کە لەژیر چاودێری ماڵباتی بای باشین دامەزرا بوو و بۆ دابەشکردنی مادەی هۆشبەر و باجگرتن لەهاوڵاتییە کوردەکان و تورکەکانی لەندەن چالاکی دەکرد. لەنۆڤەمبەری ۲۰۰۲ پێکدادان لەنێوان دوو گرووپدا بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی عالیشان دۆغان.

(۲۰۰۶ ,Summers).وای پێدەچێت کە شەڕی سەرەکی لەسەر قورخکردنی فرۆشی هێریئین بووە. دادیاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە هەشتا لەسەدی مادە دەست بەسەرگیراوەکان لەئەورووپا هی پەکەکە و ئەو گرووپانەی دیکەی تورکیایە.  (۲۰ :۲۰۰۲ ,Glenn and Karacan).لەیەکێک لەنوێترین هەنگاوە مافزانیەکان لەدژی چالاکییەکانی پەکەکە (۱ی سێپتەمبەری ۲۰۱۷) دادگای ئۆتریش و پۆلیسی بەلژیک لەهاوری لەگەڵ یەکتر، باندێکی نێودەوڵەتیان لەناوبرد کە بۆ ماوەی دەسال هێرۆئیین و کۆکائین و ئامفتامینی نیوەی ئەورووپا لەوانە (سویس، فرانسا، ئەڵمانیا، هۆلەند و ئۆتریش)ی دابین دەکرد و ناوەندەکەی لە هاسلتی بەلژیک بوو. ئەم باندە لەکەناراوەکانی روتردام و ئانتۆرپ هاوردەی دەکرد و دەگوازرایەوە بۆ سەرۆکی گرووپەکە لە هاسلت. دواتر دابەش دەبوو بە سەر بەشی بچووکتر و بەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەستکاری کرابوون دەگوازرایەوە. لەهەندێک نموونەدا لەژێر داشبۆردی ئۆتۆمبێل بینراوەتەوە ئەو شوێنانەی کە تا پێنج کیلۆ تێدا جێگای بۆتەوە. چوار ئەندامی ئەم گروپە دەستبەسەر کران و لەورێگایەوە تۆڕەکە ئاشکرا بوو. لەم گرووپە چەندین ئۆتۆمبێل و پارەیەکی نەختی زۆر دەستی بەسەردا گیراوە و بەپێی مەزندەکان، لەسوودی ساڵانە و چەندین ملیۆن یۆرۆیی ئەم تۆڕە، بەشێکی گرنگی هەنێردراوە بۆ تورکیا و پەکەکە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *