۹ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • برای بیگلەر یۆسفی ئەندامی پێشووی پەکەکە/ پەژاک: بکوژان، تووشبووانی مادەهۆشبەرەکان و تاوانبارە هەڵاتووەکان دەبنە ئەندامی ئەم گرووپە

برای بیگلەر یۆسفی ئەندامی پێشووی پەکەکە/ پەژاک: بکوژان، تووشبووانی مادەهۆشبەرەکان و تاوانبارە هەڵاتووەکان دەبنە ئەندامی ئەم گرووپە

  • ۱۵ اردیبهشت ۱۴۰۰
  • ۳۶۱ بازدید
  • ۰

بیگلەر یۆسفی خەڵکی ورمێیە کە لەساڵی ۹۱ تەڤلی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک و لەساڵی ۹۷ بە پێی راگەیاندنی پەژاک لە ناوچەی خواکورک کوژراوە.

بیگلەر یۆسفی منداڵی فەرزندە لەدایکبووی ۵۴ و لەناوچەی سێرۆی ورمێی لەدایکبووە.

بەبینینی وێنەی بیگلەر دەتوانرێت مەزندە بکرێت کە تەمەنی کەم بووە. بەڵام ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە چۆن دەکرێت کەسێک بەم تەمەنەوە تەڤلی ئەم تێرۆریستانە بووبێت.

وتووێژێکی کورتمان لەگەڵ بەڕێز ئیدریس یۆسفی یەکێک لەبرکانی بیگلەر ئەنجام دا کە بۆ گەیشتن بە وڵامی پرسیارەکانمان یارمەتیمان دەدات و بڕێک شتی نادیاری دیکە لەمێشکمان بەدی دێنێت.

ئیدریس کە کەسێکی ناسراوە لەشوێنی ژیانیدا بەداخەوە گلەیی لە براکەی بیگلەر تەنانەت دوای مردنیشی هەیە.

ئەو دەڵێت بیگلەر لەسەرەتاوە بە داخەوە رێگەی ژیانی بە باشی هەڵنەبژارد و مردنیشی بەداخەوە لەگەڵ نێوی خراپ تێکەڵاوە.

ئیدریس دەڵێت بیگلەر دوای تەواوکردنی سەربازی بۆ خۆی ئیش و کارێکی دەست پێکردبوو بەڵام بەداخەوە رێگای خراپی گرتە پێش و ویستی رێگای سەد ساڵە بە شەوێک بڕو. هەرچەند نەبوونی باوکیش لەسەردەمی منداڵیدا لەسەر هۆکارەکان کۆ دەبێتەوە.

بیگلەر دوای سەربازی لەرێگای هاندانی هەندێک لە هەڤاڵانی رۆشت بۆ رۆژهەڵاتی وڵات و لەیەکێک لەشارەکانی رۆژهەڵاتی خەریکی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بوو کە گیرا و سزادرا بە دە ساڵ گرتووخانە.

دەساڵ گیران بەس بوو بۆ ئەوەی تا بیگلەر بە خراپترین شێوە تووشی مادەهۆشبەرەکان بێت و ژیانی لەناو بچێت.

بەقسەی ئیدریس لەساڵی ۹۱ دوای تەواوبوونی ۱۰ ساڵ سزای لەگرتووخانە ئازاد دەبێت و هەر ئەو ساڵە دوائین جار بوو کە ماڵبات بیگلەریان بینی.

تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکان مێشک و ورەی و ئیرادەی لەبیگلەری ستاندبوو و بۆ دوائین جار لەساڵی ۹۱ لەماڵ رۆشتە دەرەوە.

بەدواداچوونەکان و هەوڵەکانی ماڵباتیشی بۆ دۆزینەوەی بیگلەر سەرکەوتوو نەبوو و بیگلەر هێدی هێدی لەبیردەکرێت.

تا ئەوەی کە دوای ۶ ساڵ یەکێک لە ناسراون ماڵباتی ئاگادار کردەوە کە وێنەی بیگلەری لەمیدیاکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ پەژاک بینەوە و چەند مانگ پێش کوژراوە.

ئیدریس دەڵێت ئەوەی کە بیگلەر خۆی نەیویست رێگای ژیانی بەباشی هەڵبژێرێت و لەکۆتایدا وەها لەم دونیایە رۆشت بەرپرسیاری خۆیەتی.

بەڵام پرسیارێک کە بۆ من و کوردانی دیکە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە چۆن دەبێت تێرۆریستانی پەکەک بە قسە و باسی بریقەدا ژمارەیەک کەسی تووش بووی مادە هۆشبەرەکان بو بکوژ و تاوانبار لای یەک کۆ دەکەنەوە و دەیانەویت وەک خۆیان دەڵێن ئازادی بۆ کوردان دەستەبەر بکەن؟!

دیارە هیچ مرۆڤێکی ژیر و گەورە و تەندرووست کە بڕیک بەحسێب بێت تەڤلی ئەم تێرۆریستانە نابێت.

سەرکردەکانی گرووپ خۆیان دەزانن کە کەسانی ژیر و خوێندەوار و بەرپرسیار هەرگیز بڕوایان پێناکەن و ناوەڕۆکیان بۆ هەمووان ئاشکرایە.

پێشتریش لەیەکێک لە گوندەکانی دەورووبەر کەسێک بوو کە دوای کوشتنی باوکی هەڵات و دواتر تەڤلی پەکەکە و پەژاک بوو و لەئەنجامی چالاکییەکی تێرۆریستی خۆکۆژیدا کوژرا.

بەس کەسانی تووش بوو بە مادەهۆشبەرەکان و ئەوانەی کە ناڕێک و پێکن دەبنە ئەندامی وەها گرووپێک و هەڵدەخەڵەتێن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *