۳ دی ۱۴۰۳

ئەندامانی پەکەکە دوو گەنجیان رفاند

  • ۸ آذر ۱۳۹۹
  • ۳۷۴ بازدید
  • ۰

ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە لەناوچەی شارەدێ سەر بە رواندز لەپارێزگای هەولێڕ دوو گەنجی کوردیان رفاند و تائێستا چارەنووسیان نادیار.

موسلح زرار، بەرپرسی شارەدێ لەدیمانەیەکدا وتی: رۆژی دووشەمە ۲۵ خەزەڵوەر ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە قارەمان عەبدۆڵا سۆفی مینە، دانیشتووی گوندی بوکریسکانەیان رفاند ورۆژی سێ شەمەش توانا حاجی سۆفی مینە کوڕە مامی ئەوەیە کە رفێندراوە و خەڵکی گوندی پردە شاڵێیە کە شارەوەوانییەکەی ناوچەی وەرتێ سەرقاڵی کارە بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە کەسوکاری ئەم دوو کەسە رۆشتوونە لای بەرپرسانی پەکەکە لەناوچەکەدا بەڵام هیچ وڵامێکیان دەست نەکەوتووە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لەسالانی رابردوودا چەندین گەنجی کورد لەلایەن گرووپی تێرۆریستی پەکەکەوە رفێندراون کە تائێستا چارەنووسیان نادیار.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *