راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتی باس لە درێژەدان بە خراپ بەکارهێنانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەمنداڵانی سوری دەکات و ئەم گرووپە لە ماوەی دوو ساڵدا (لەجولای ۲۰۱۸ تا ژوەنی ۲۰۲۰) زیاتر لە ۴۰۰ منداڵی وەک شەرڤان بەکارهێناوە.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتی، ئەم گرووپە تێرۆریستیە هەروەها زیاتر لە ۴۷۰۰ نموونەی پێشلکاری مافی منداڵان لەوانە مرۆڤ رفاندن، دەستدرێژی و بەزۆر هەناردن بۆ شەڕی ئەنجام داوە.
لەم ماوەیەدا زیاتر لە ۲۷۰۰ منداڵ، بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکان، مادەی تەقەمەمی بەجێ ماو لەمین و بۆمبەکان کەم ئەندام بوون. هەروەها ۱۴۲۳ منداڵ لەوانی ۱۱۷ کچ بەشێوازی بەردەوامی و سیستماتیک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەکار هێنراوەن و ۱۳۸۸ منداڵ کە ۲۵۰یان خوار تەمەنی ۱۵ ساڵ بوون، ناچار کراون کە شەڕ بکەن.
بە پێی ئەم راپۆرتە، گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەژێر ناوەی هەسەدە” لەژوەنی ۲۰۱۹ بەڵێنی دایە رێکخراوە نێودەوڵەتی” کۆتایی بە خراپ بەکارهێنانی منداڵان بێنێت” بەڵام هێشتاش درێژەی هەیە.