۴ آذر ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • وردەکاری نوێ لەشێوازی کوشتنی سۆران ئەختەر سەمەر بەدەستی تاوانبارانی پەژاک

وردەکاری نوێ لەشێوازی کوشتنی سۆران ئەختەر سەمەر بەدەستی تاوانبارانی پەژاک

  • ۱۴ دی ۱۳۹۹
  • ۴۳۵ بازدید
  • ۰

کۆشتنی خەڵکی سڤیل، تالانکردنی ماڵی خەڵکی، هەڕەشە و توقاندن، تێرۆر و ئەشکەنجە و پاکتاوکردنی حسێب لەگەڵ کەسەکان و گرووپەکان یەکێک لە گرنگترین شێوازەکان و نانەوەی ترس لەلایەن پەژاکەوەیە.

لەیەکێک لە تاوانەکانیان کە ماوەیەک لەمەو پێش ئەنجامیان دا سۆران ئەختەر سەمەری گەنجی هورامانیان ئەشکەنجە کرد.بە پێی هەواڵەکان کە لەراگەیاندنە خۆجێیەکان بڵاو بووەوە، ئەندامانی پەژاک دوای ئەشکەنجەی گەنجی کورد دەستیان لەپشتەوە بەستووتەوە بە پاکانیەوە و دواتر لەنێزیکەوە ۶ گولەیان بە سینگیەوە ناوە. بە هۆی ئەشکەنجە بەردەوامەکان و لێدانی سۆران پێیەکانی شکابوون.

شێوازی ئەشکەنجە و کوشتنی گەنجی کوردی مەریوانی (گوندی روار) وەبیرهێنەری تاوانی ترسناک داعشە. هەرچەند کە ئەمانە (پەکەکە و پەژاک و یەپەگە) و باڵەکانی دیکەی لەنێو بەشی وێرژنی سکۆلارانی داعشدا نین.

پەکەکە و پەژاک لەرێگای باجگرتن لەقاچاخچییەکان وبازرگانی جۆرەکانی مادە هۆشبەرەکان و مرۆڤ بژیوی ژیانی بەدەست دێنێت.

بە پێی راپۆرتی یەکێک لە چالاکی سڤیلی مەریوان شێوەی تێرۆری سۆران ئەختەر سەمەر بەم جۆرە بووە:

… شەوی دووشەمە ۱۲ جۆزەردانی ۱۳۹۹ رێکەوتی ۲/۶/۲۰۲۰ کاژێر ۱۲ ی نیوەشەو، لەناوچەی هەورامانی مەریوان و لەکوێستانی کۆساڵان لەتەنیشت کەوێڵەکانی ژونی کە کەوێلی خەڵکی گوندی رواریشی تێدایە یەکێک لەگەنجانی ئەم گوندە بە ناوی سۆران ئەختەر سەمەر بەدەستی تێرۆریستەکانی پەژاک بە شێوازێکی هۆڤانە و نامرۆیانە کوژرا.

… پەکەکە و پەژاک یەکێک لەهەڤاڵانی سۆرانیان بە نێوی رامین کە لەشاخەکانی دەورووبەری کەوێڵەکانی ژونی شوانی دەکرد بەدیل دەگرن و چەک لەسەر سەری رادەکێشن و ناچاری دەکەن پەیوەندی بە سۆرانەوە بکات و داوای لێبکات کە نان و پێداویستی دیکەی بۆ ببات. سۆران لەرووی دڵسۆزی و بنەمای کلتووری هەڤاڵێتی لەگەڵ یەکێک لەهەڤاڵانی کەرەستەی پێویست بە ئۆتۆمبێل دەبەن بۆ ژونی.

گێرەوەر بە پشتبەستن بە قسەکانی هەڤاڵانی سۆران دەڵێت: پێش ئەوەی کە بگەینە ژونی چەند کەس لەهیزەکانی پەکەکە و پەژاک ئۆتۆمبێلەکەیان راگرت و دایانبەزەندن. ئەوان سەرەتا مۆبایلەکانی ئێمەیان لێ ستاندنی و سۆرانیان لەگەڵ خۆیان برد. {تێرۆریستەکانی پەژاک و پەکەکە} بە هەڤاڵەکانی وتیان چەن چرکەیەک لەلای ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕی بن ئیشێکی بچووکمان بە سۆران هەیە و دواتر دێتەوە لاتان.

بەقسەی ئەم گێڕەرەوە دوای چەند کاژێر چاوەڕی بوون دەرئەنجام هەڤاڵی سۆران گۆمان دەکات و بە پێی خۆی دەگەینێتە کەوێڵەکانی ژونی و لەخەڵکی ئەوێ داوای یارمەتی دەکات. بەڵام کاتێک خەڵک دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی دەستگیری سۆران و دوای ماوەیەک گەڕان، لاشەکەی سۆران لەکاتێکدا کە ۶ گولەی بەرکەوتبوو بە دەست و پێی بەستراو و لاقی شکاوە لەشوێنی نێزیکی دەستگیرکردنەکەی دەبیننەوە و دواتر لاشەکە دەگوازنەوە بۆ پزشکی داد.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *