۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • گیان لەدەست دانی لانی کەم ۶۵ ئەندامی پەکەکە و پەژاک بە هۆی کڕۆناوە

گیان لەدەست دانی لانی کەم ۶۵ ئەندامی پەکەکە و پەژاک بە هۆی کڕۆناوە

  • ۱۹ آذر ۱۳۹۹
  • ۲۸۴ بازدید
  • ۰

لەمەرجێک کە دەزگای درۆوەشاندنی تێرۆریستەکانی پەکەکە و پەژاک ئامار و ژمارەکانی کڕۆنا لەئێران کە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستیەوە زۆر زەڵاڵ بەیان دەکرێت دەیان جار دەیشێوێنێت و دەیکاتە خۆراکی بانگەشە بۆ لایەنگرانی، لابارەی گیان لەدەست دانی کڕۆنایی لەگرتووخانەکانی قەندیل پەنا بۆ شاردنەوە دەبات و بە رووداریەوە بوونی ئەو نەخۆشییە رەت دەکاتەوە.

فەرشاد یۆسف پوور کە بەم تازەیانە لە رێکخراوی تێرۆریستی جیا بۆتەوە بە هۆی کڕۆنا لەیەکێک لەشارەکانی رۆژئاوایی خەوێندراوە، لەدیمانە لەگەڵ بێتاوان باسی شاردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکەوە لەبارەی تووشبوونی ئەندامان بە کڕۆنا باسی کرد.

بەقسەی ئەوە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لانی کەم ۶۵ ئەندامی پەکەکە و پەژاک بەس لە ناوچەی قەندیل بە هۆی کڕۆناوە گیانیان بەخت کردووە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی ئەم رێکخراوە تێرۆریستیە بە هۆی تووشبوون بە کڕۆنا و نەبوونی کەرەستە و ئامێری تەندروستی و پزشکی لەدۆخێکی ناجێگیردان.

یۆسف پوور دەڵێت سەرکردەکان و فەرماندە پلەبەرزەکان لەترسی ئەم دۆخە و بێ بەرپرسیاری ماوەیەکە لەنێو کادیرە پلە نزمەکاندا نابیندرێن و هەواڵێک لەبارەیانەوە لەبەردەست نییە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *