۶ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • گزارشگر
  • >
  • قوربانی کردنی گەنجانی کوردی ئێرانی لەپێناو سیاسەتەکانی داردەستی گرووپی تێرۆریستی پەکەکەدا

قوربانی کردنی گەنجانی کوردی ئێرانی لەپێناو سیاسەتەکانی داردەستی گرووپی تێرۆریستی پەکەکەدا

  • ۳۰ خرداد ۱۴۰۰
  • ۳۴۴ بازدید
  • ۰

پەژاک بە دروشمی بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردی ئێرانی گەنجان و لاوان هەڵدەخەڵەتێنێت و کە تەڤلی بوون بە ناچار لەپێناو سیاسەتەکانی خۆیدا وەک کەرەستە بەڕێیان دەکات بۆ تورکیا و سوریا کە بەداخەوە دەرئەنجامیان جگە لەمردن هیچ نییە.

گەنجانی کوردی ئێرانی زۆرێکیان لەشەڕ لەگەڵ تورکیا لەباکووری ئێراق و باکووری سوریا لەنێو پەکەکەدا دەکوژرێن کە زۆربەیان دوای چەند ساڵ کوژرانیان رادەگەیندرێت.

بە پێی بەڵگەکان و بە قسەی زۆربەی ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان لەنێو پەکەکە و پەژاکدایە دەردەکەوێت کە زۆربەی ئەندامانی پەکەکە لەتەمەنی منداڵی و گەنجی دا رفێندراون و بەزۆر کراون بە ئەندام.

هەروەها بە ورەوە دەکرێت بگوترێت ۹۸ لەسەدی ئەندامانی پەکەکە و پەژاک ئەوانەن کە شوێنی ژیانیان گوندە دوور و سنووریەکانن کە یا رفێندراون یا بەزۆر و هەڕەشە تەڤلی کراون.

زۆربەی زۆری ماڵباتە کوردەکان پێیان وایە کە پەکەکە و پەژاک  باڵەکانیان ئامرازی دەستی وڵاتانی رۆژئاواین و هیچ ئارمانجێکیان نییە و کەڵکی خراپ لە هەڵدانی دروشمی کورد و کوردستان بە مەبەستی بەدیهاتنی مافی خۆیان وەردەگرن.

بێتاوان لەدیمانە لەگەڵ ۱۷ ماڵبات لەساڵی ۱۴۰۰ کە منداڵەکانیان لەنێو پەکەکەدا کوژراون بەدڵنیایەوە رایانگەیاندووە کە منداڵەکانیان گروپیان نەناسیوە و حەزیان لەو پرسانەی گرووپ نەبووە و بوونیان لەنێو گرووپدا بەو هۆیەوە بووە کە بە پێی شوێنی ژیانی خۆیان لەناوچە دوورەکانی سەر سنوور لەلایەن تێرۆریستانەوە رفێندراون.

ئەم ماڵباتانە بە رژدی بەدوای تۆمار کردنی سکاڵا لەسەرکردەکانی تێرۆریستان لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتیدان تا زەمینەی سزادان و سڕینەوی چالاکیەکانیان بڕەخسێت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین