۴ آذر ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • یادداشت روز
  • >
  • عەبدۆڵا ئۆجالان؛ گەورەترین کێشە لەسەر رێگای ئازادی، ماڵبات و هاوسەرگیریە. ئەم دوانە وەک بیرێکی قووڵ و بێ بنن.

عەبدۆڵا ئۆجالان؛ گەورەترین کێشە لەسەر رێگای ئازادی، ماڵبات و هاوسەرگیریە. ئەم دوانە وەک بیرێکی قووڵ و بێ بنن.

  • ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  • ۴۴۶ بازدید
  • ۰

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی (گرووپی پەژاک) لەو هێزە تێرۆریستیانەن کە لەسنووری رۆژئاوای وڵات چالاکن. هەرچەند پیاوە بە خیرەتەکان و پارێزوانانی ئاسایش سنوور تا ئێستا گورزی دژوار و قورسیان لەئەندامانی ئەم گرووپە وەشاندووە و ناچاریان کردوون بکشێنەوە، بەڵام پێداچوونەکان بۆ پێشینەی دامەزراندنی ئەم گرووپە و قسە لەگەڵ ئەندامانی بە وەفای لە خوێندنەوەی پێشینەکانی بڕوا، هزر و ئارمانجەکانی ئەندامانی پەکەکە یارمەتیەکی باش دەدات. بەتایبەت چاوێک دەخشکێنین بە زەمینەکانی دامەزراندنی ئەم گرووپە و هەروەها لەگەڵ هەندێک ئەندامی دابڕاو و هەڵخەڵەتاوی ئەم گرووپە وتووێژ دەکەین تا لەنێزیکەوە راستی و تاوانەکانی ئەم گرووپە و حەزەکانی لادەری ئەندامانی هەڵخەڵەتراو بناسێین.

بە پێی پێناسەی کۆمەڵناسی، چەمکی فرقە بە هەر گرووپێک دەگوترێت کە شێوەکانی خستنە ژێر رکێفی مێشک و شێوە هەڵخەڵەتاندنەکان بۆ ئەندامێتی بەکار دەهێنێت. ئەم شێوانە لەرەوتی هەڵخەڵەتاندنی تاکەکان بە مەبەستی تەڤلی بوونی فرقە و رازی کردنیان بۆ مانەوە لەفرقە و کردنیان بە ئەندامی گوێرایەڵ ئەنجام دەدرێت. وشەی فرقە لەڕاستیدا باسی رێکخراوی ئیستاتیک و ئیستایە.

زانایان ئەۆڕۆکە، فرقە تێکدەرەکانی مێشک وەک هەڕەشەیەکی سەرەکی هەزارساڵەی سێیەم دەناسێنن. فرقەکان، لەڕێگای فریودانی کەسانی نەزان و بێ ئەزموون بەڵام راستگۆ و وەفادار، بە دوای ئارمانجە تێکدەرانەکانیانن. ئەمە دیاردەیە پێی دەڵێن کۆێلایەتی نوێ. ئارمانجە سیاسییەکان وەک ئاسایشی گشتی کۆمەڵایەتی یا گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی بێ چینیان کردووە بە بەنیشتی دەمیان و کەسانی راستگۆ و بەرزەفڕ کە ئەزموونی کۆمەڵایەتی و سیاسیان نییە رادەکێشن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە خراپە بەکاریان دێنن. زۆربەی گرووپە مارکسیستی و چەپەکان لەنێو ئەم ریزدەدان.

لەپرتووکی” لەژێر دەسەڵاتی سێبەرەکان، گەڕانێک لەنێو دەروونناسی فرقەکان” دا کە ئێحسان ئەحمەدی و سۆمەیە شاحسێنی [۱]دا هاتووە:”لەمێژووی فرقەکاندا کە لەئارمانجە رامیاریەکانیان وەک بنەمای ئیشەکانیان کەڵک وەرگرتووە، زۆر بەناوبانگن نموونەی کلاسیکیان، ئەڵمانیای نازی هیتلەر و سۆڤیەتی ستالینی کمۆنیستە کە مێشکیان لەئاستێکی بەرزدا کۆنترۆڵ کردووە. لەرەهەندی بچووکتردا سووپر ماسیستە رەش و سپییەکان، تێرۆریستەکان و گرووپە شۆڕشگێڕەکان زۆربەیان لەشێوازی کۆنترۆڵی مێشک بۆ بەکارهێنان و زاڵ بوون بەسەر ئەندامانیاندا کەڵک وەردەگرن.”

گرووپە چەکدارە جیاخوازەکان لەڕێگای رێبازەکان وشێوازە جۆراوجۆرەکان بەردەوام لەهەوڵدان تا ناوەڕۆکی فرقەیان بشارندوە و خۆیان وەک حزب و گرووپێکی رامیاری بناسێنن.

لێکدانەوەی شێوەی هەڵسووکەوتی پەکەکە و پەژاک و باڵەکانی دیکەی ئەم گرووپە تێرۆریستیە و چەواشەکارە لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی و هەروەها دەور و پێگەی سەرکردەی ئەم گرووپە یارمەتیمان دەدات تا ناوەڕۆکی سەرەکی ئەم گرووپە بناسێین بەرپرسانی پەکەکە لەڕێگای ستایش کردنی عەبدۆڵا ئۆجالان، وەک رزگارکەرێک دەیناسێنن و گەر کەسێک لەناخۆی گرووپی پەکەکە رەخنە لەئۆجالان بگرێت، یا بیەوێت لەهزر و رامانەکانی تێپەڕ ببێت، بەتوندی سەرکوت و دەسڕدرێتەوە.

پەکەکە تا پێش دەستگیری ئۆجالان جەختی لەسەر دامەزراندنی کوردستانی گەورە دەکرد دوای دەستگیری ئۆجالانیش هەرکات پەکەکە تووشی گێرەو کێشەی وەک: کەمبوونەوەی ئەندام، دابەزینی ورەی ئەندامان و سست بوونی کۆڵەکە ئایدیۆلۆژیەکان لەلای ئەندامان دەستی داوەتە کەرەستەی پاوانخوازی درۆ و هەڵخەڵەتێنەر (کەتایبەتمەندی فرقەکانە).

ئەوەی کە لەسەرەوە لەبارەی پێگەی عەبدۆڵا ئۆجالان لەنێو پەکەکەدا ئاماژەی پێدرا دەسەلمێنێت کە یەکێک لەفاکتۆرەکانی ناسینی فرقەیە. لەنێو رێکخستنی پەکەکەدا پێوانی هەموو راستییەکان، سەرکردەی گرووپ عەبدۆڵا ئۆجالان ناسراو بە (ئاپۆ)یە و هەموو ئیشەکان لای ئەو تەواو دەبن و رەوبوونی ئەندامانی گرووپ پەیوەندی بە ئاستی نێزیکی و دووری بە ئاپۆوە هەیە. بەم پێیە ئاپۆ هەرگیز هەڵە ناکات و هەرچی بڵێت راستە.

لەزۆرێک لە نموونەکاندا کەسێک لەسەرەوەی ژێرخانی فرقەدایە و بڕیارداین لەناوخۆدایە. تایبەتمەندیەکانی سەرچاوە بریتن لە:

خۆ هەڵبژێر و رازیکەر کە دەڵێن ئەرکی تایبەتیان هەیە

حەز لە سەپاندنی ئیرادە و زاڵ بوون و هەوڵ دان کە بۆ خۆی وەک کاریزما بناسێنێت.

سەرکردەکانی فرقە ستایش لەسەر خۆیان زەق دەکەنەوە

سەرکردەکانی فرقە رەخنە ناپەژرێنن و دیکتاتۆرن

بەرزەفڕی ناڕاستیانە، خەون و خەیاڵ بەشێک لەتایبەتمەندیەکانی سەرکردەکانی فرقەیە.

لەنێو فرقەکاندا سەرکەوتن هی سەرکردەکانی فرقەیە و شکست بە هۆی کەموکۆڕیەکان و باوەڕی کز و لاوازی ئەندامانی فرقە بەشێک لەچەمکە داگیرکراوەکانن لەلایەن سەرکردەی فرقەوە.

پەکەکە لەبواری ژێرخانەوە گرووپێکە خۆی هەڵقووڵیو لە ئیرادەی کوردان دەناسێنێت و دەڵێت بریارداین لەنێو پەکەکە لەخوارەوە (خەڵک) بەرەو سەرێیەو و لەچوارچێوەی سیستمی کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیکدایە کە ئەم خەڵکە لەڕێگای ئەنجوومەنەکانی گوند و شارەکان لەرەوتی بڕیارداین بەشدارن. بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە بڕیارەکان لەسەرەوە دەردەچن و ئەندامانی گرووپ، بەس کارگێڕ و گوێڕایەڵی تەواون.

لەنێو ژێرخانی پەکەکە جارجار هەندێک هەواڵ بڵاو دەبنەوە کە وەک بڵێی لەنێو پەکەکەدا هەرچەند مانگ جارێک هەڵبژاردنێک دەکرێت و کەسانێک هەڵدەبژێردرێن و دەبنە بەرپرس. نێوی وەک پەرلمان، ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، ئەندامی کۆردیناسیۆن، هاوسەرۆک و …. بەردەوام دووبارە دەبێتەوە بەڵام دیار نییە کە ئەم هەموو ناو و چەمکانە کە لەسیستمی دێمۆکراتیک قەرزی کردووە بە چ ڕێباز و چۆن دەخرێتە بواری جێبەجەێ کردنەوە. ئەو وێنانەی کە لەکۆبوونەوەکاندا بڵاو دەبێتەوە هەر هەموویان بێ ئەوەی کە زانیاری زەڵاڵ و زۆرتر لەوێنەی ئارشیڤین کە بڵاو دەبنەوە. لەنێو نووسراوەکان و وتووێژەکاندا هیچ زانیاریەکان نادرێت و گوێگرانی راگەیاندنەکانی پەکەکە هیچ تێگەیشتنێکیان لەوەی کە لەنێو پەکەکە تێپەڕ دەبێت نییە. لەڕاستیدا پەکەکە چەمکی وەک دێمۆکراتیک، پەرلمان، هەڵبژاردن و هتد یان قورخ کردووە و هیچ هۆکارێک نابین بۆ ئەوەی کە وڵامی ناڕوونیەکانی دەوروبەریان بدەنەوە.

ئەم ناڕوونیانە جیا لەوەیکە لەسەر بنەمای بەڵگە و بینراوە بۆ خۆی پیشاندەری خەڵەتاندن و خۆنواندنە لەلایەن پەکەکەوە کاتێک ئاشکراتر دەبیت و دەبێت بە بەڵگە کە دابڕاوەکان لەم فرقە ستالینیە و داخراوە باسی بینینەکان و بیرەوەریەکانیان لەبارەی ڕێوڕەسمەکانی زاڵ دەکەن. ئەم شایەتحاڵان کە دوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەرفەتی چاکردنەوەی و ژیانەوەی رابردوو و گەڕانەوە بۆ ژیانی مرۆیی دەبیننەوە دوای ئەوەی کە ئاگاداری ناکۆکییەکانی سیستمی بانگەشە و پرۆپاگەندی رەشی پەکەکە دەبن هەوڵ دەدن تا زەمینەی هەڵخەڵەتاندن بۆ گەنجان و لاوانی وەک خۆیان ئاشکرا بکەن.

سەرکردەکانی فرقەکان بۆ کۆنترۆڵی ئەندامانی خۆیان هەندێک رێبازی دەروونناسی بەکار دێنن کە پێی دەگوترێت شێوازی کۆنترۆڵی مێشک و شۆردنەوەی مێشک.

پەکەکەش لەکاتی فریودانی تاکەکان و راکێشاناین بۆ نێو گرووپ و دوای ئەوەیکە لەقۆناخی پەروەردە و هەروەها لەکاتی بەکارهێنان و بێگاری کردن لەئەندامانی لەڕێبازەکانی خستنە ژێر رکێفی مێشک کەڵک وەردەگرێت.

سەرکردەکانی پەکەکە بە نانەوەی ترس لەمێشکی ئەندامانیان پێش لەهەڵاتنیان دەگرن. بە ئەندامە ئێرانییەکان دەڵێن کە گەر هەڵبێن ئەوە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دەدرێن و یا بە ئەندامانی تورکیا دەڵێن کە گەر جیا بنەوە گۆڕەوشار و لەگرتووخانە دەکرێن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

چۆنییەتی راکێشانی هاوڵاتیان و گەنجانی کوردیش نموونەیەکی دیکەیە کە دەسەلمێنێت پەکەکە فرقەیە. لێکدانەوەکان پیشانیان داوە کە هەرکات هاوڵاتیانی کورد بەتایبەت توێژی ناسک و زیان بەرکەوتووی کۆمەڵگا لەتورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا لەژیانی تاکەکەسی خۆیان تووشی قەیرانی وەک: بێ ئیشی، جیابوونە و دابڕان، بۆشایی کلتووری، شکست لەخوێندن، شکستی سۆزداری و …. دەنبەوە، دەکەونە نێو چنگی تاکتیکە دەروونییەکانی پەکەکە بۆ تەڤلی کردن. پەکەکە توێژی ناسک و زیان بەرکەوتووی کۆمەڵگای کوردی ئامادەی تەڤلی بوون بۆ نێو پەکەکە دەبینێت.

“هادی جەلالی” یەکێک لەو کەسانەیکە لەلایەن پەکەکەوە هەڵخەڵەتێنرا و بە بیانووی ئیش و کار راکێشرا بۆ باکووری ئێراق و لەساڵی ۱۳۸۹ تا ۱۳۹۲ دیلی ئەم گرووپە بوو. چیرۆکی تەڤلی بوونی هادی بۆ نێو پەکەکە جەخت لەسەر فرقەیی بوونی پەکەکە دەکاتەوە.

“من لەگاراژ ئیشم دەکرد. لەوێ لەگەڵ دووکەس لەگەڕەکی خۆمانم ناسی. ئەوان پێشنیازیان پێکردم بۆ ئیش بڕۆم بۆ ئێراق و منیش پەژراندم. کاژێر ۲ی دوانیوەڕۆ گەیشتمە سنوور و دواتر کەسێکی چەکدار ئێمەی برد بۆ قەندیل (شوێنی جێگیربوونی پەکەکە لەباکووری ئێراق)”[۲]

هادی دوای باسکردنی قۆناخەکانی دواتر و هەناردنی بۆ شوێنی جێگیربوونی ئەندامانی ئەم گرووپە دەڵێت: لەوێ کەسێکی سنەیی لێی پرسیم: بۆ چی هاتووی بۆ ئێرە؟ وتم: بۆ ئیش. دواتر من لەبارەی مەرجی ئیش و کار و خۆراک و شوێنی حەسانەوە پرسیارم لێکرد. پێکەنی.

وتم: پێکەنینی هەیە ئێمە لەئێرانەوە هاتووین ئێرە بۆئیش کردن.

وتی: ئیشی چی؟ ئێرە شوێنی پەکەکە وپەژاکە.

ئەو لەدرێژەدا لەهادی پرسیار دەکات کە چەند خۆشک و بران.

هادی دەڵێت: ئێمە سێ براین

وتی: ئێستا کە سێ بران، با یەکتان فیدای کوردستان بێت.

“ئێحسان ئیبراهیمی” یەک لەوانەی کە دوای شکستی سۆزداری لەژیان و خەمی ئەوە، کەوتە نێو داوی تاکتیکەکانی پەکەکە. ئێحسان دەڵێت: لەنێو کافتریا لەگەڵ کەسێک بەنێوی مەسعوود دانیشتبووم. من بڕێک پەرۆش بووم. قسەی لەگەڵ کردم.

وتی: بۆ پەرۆشی؟

وتم: بڕێک کێشەم هەیە.

وتی: گەر دەتەوێت ئاسوودە بیت پەکەکە و پەژاک بۆ تۆ چاکە. وەرە با بڕۆین بۆ قەندیل لەوێ لەبواری هزریەوە ئازادی. کەس هیچت پێ ناڵێت.

ئێحسان لەدرێژەدا دەڵێت: ئەو وا بۆمی باس کرد کە وام دەزانی قەندیل بەهەشتە. رۆشتمەوە ماڵێ و بێ ئەوەی هیچ بە ماڵەوە بڵێم، بەدزیەوە هەڵاتم و تەڤلی پەکەکە بووم.

پەکەکە و پەژاک لەهەڵسووکەوتی لەسەربنەمای فرقەیی زۆر دژی ماڵباتن و وەک گرفتێک لەسەر رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەیبنینن. هاوسەرگیری لەم فرقەدا قەدەخەیە. ئەندامانی گرووپ لەژینگەیەکی داخراو و توندو تۆڵی ئاسایشێ خۆلەکانی پەروەردە تێدەپەڕێنن و هەرجۆرە پەیوەندیەکی ئەندامان لەگەڵ ماڵبات لەهەر مەرجێک قەدەخەیە.

لەمبارەوە “مستەفا بەشارت نیا” ئەندامێکی دیکەی هەڵخەڵەتاوی پەژاک دەڵێت: کاتێک کەسێک کە هاوسەرگیری کردبێت لەگەڵ هاوسەرەکەی تەڤلی دەبێت ئەوان لێکیان دەکەنەوە و هەریەکیان دەنێرن بۆ شوێنێک. دەیانگووت هاوسەرگیری دەبێتە هۆی شێوا و سەرقاڵ بوونی هزر کە مرۆڤ مێشکی لای لای ماڵبات بێت و پرسە رامیاریەکان بنێیتە لاوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *