۸ اردیبهشت ۱۴۰۳

شەڕی گەورەی پەکەکە و پارتی لەڕیدایە

  • ۳ مرداد ۱۴۰۰
  • ۱۹۰ بازدید
  • ۰

بابەکر زێباری لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ئین ئار تی لەبارەی پێکدادنە دوایەکانی نێوان هێزەکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان و هێنانی هێز بۆ نێو خاکی هەرێم لەلایەن تورکیاوە وتی کە تورکیا خەریکە هێزەکانی زیاد دەکات و مووشەک و شەڕکەر دێنێتە نێو خاکی هەرێمەوە و گەر پەکەکە لێرە نەبێت دووبارە تورکیا ئامادە نییە کە لەنێو خاکی هەرێم بکشێتەوە.

ناوبراو ئەندامی پلەبەرزی پارتیە. لەبارەی پێکدادانەکانی ئەم دوایە لەنێوان پێشمەرگە بەتایبەت حزبی دێمۆکرات و پەکەکە لەهەندێک ناوچە وێڕای ئەوەی کە پەکەکەی تاوانبار کرد بەوەی کە کارگێڕی رامیاریەکانی دەرکییە لەهەرێم ئاگاداری دا کە گەر هێزەکانی پەکەکە ژیر نەبن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەونە شەڕێکی گەورەوە.

هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان لەنێوان هەولێر و بەغاش وتی کە دەوڵەتی ئێراق رێگا بە گەڕانەوەی ئەو هێزانە بۆ کەرکووک نادات و وای پێدەچێت کە ئەمە بەدی نەێت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین