۵ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • دیمانە لەگەڵ ماڵباتی منداڵ سەربازی کوژراوی گرووپی تێرۆریستی پەژاک سەجاد وەجهەت

دیمانە لەگەڵ ماڵباتی منداڵ سەربازی کوژراوی گرووپی تێرۆریستی پەژاک سەجاد وەجهەت

  • ۹ آذر ۱۴۰۰
  • ۲۹۸ بازدید
  • ۰

ئەسکەندەر وەجهەت برای سەجاد ئەندامی کوژراوی پەژاک لەدیمانەیەکدا باسی تاوانەکانی پەژاک و پەکەکەی لەناوچە کوردنشینەکاندا کرد.

سەجاد ئەندامی پەژاک لەتەمەنی ۱۲ ساڵیدا لەلایەن ئەم گرووپەوە رفێندرا و برایە قەندیل. خەڵکی سەلماس بوو. ئەم ئەندامە رفێندراوە دوای ۹ ساڵ ژیانی چەرمەسەری لەنێو ئەم گرووپەدا لەپێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە شڕنەخ کوژرا.

ئەسکەندەر برای ئەم کوژراوە دەڵێت: چەندین جار بۆ گەڕاندنەوەی سەردانی بنکەکانی ئەم گرووپەم کرد بەڵام وڵامیان نەدامەوە و زۆریشیان لێدام و دواین جار هەڕەشەیان لێکردم گەر جارێکی دیکە بڕۆمە ئەوێ دەمکۆژن.

ئەسکەندەر بەئاماژە بە تاوانەکانی پەکەکە و پەژاک لەدژی کورد وتی: ئەندامانی ئەم گرووپانە لە گوندی ئێمە ۴ منداڵی خوار تەمەن ۱۳ ساڵیان رفاندووە و تەڤلیان کردوون بەڵام خڵک لەترسی ئازارداین ناوێرن قسە بکەن و ئەم تاوانانە ئاشکرا بکەن. داوای لە ماڵباتی زیان بەرکەوتووەکان لەتاوانەکانی پەژاک کرد کە نەترسن و تاوانەکانی پەکەکە و پەژاک باس بکەن.

ئەسکەندەر لەکۆتایدا داوای لەکۆماری ئیسلامی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ کرد تا مەرجێک بڕەخسێنن کە ماڵباتەکەی بتوانن بۆ پاراستنی خوێنی برا کوژراوەکەی لەدژی پەژاک لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار بکەن.

بە پێی ئامارەکان پەژاک کادیرە ئێرانیەکان بۆ ئەوەی هەڵنەێن دەنێرێت بۆ تورکیا و یا سوریا و لەئێستاشدا زیاترین هێزی ئێرانی پەژاک لەتورکیا و سوریا دا دەکوژرێن.

دایکی سەجادیش بە بیستنی هەواڵی مردنی کوڕەکەی جەڵتەی دڵ لێداوە و لەنەخۆشخانە خەوێندراوە.  ئەم دایکە رەنج دیتووە بە چاوانی گریانەوە کە توانی قسەکردنی نەبوو وتی: کۆڕەکەم زۆر منداڵ بوو و شەوانە لەترسا لەلای خۆم دەنووست بەڵام ئەو لەخوا نەترسانە منداڵەکەیان لێ دابڕیم و ئێستا تەنانەت تەرمەکەشی نازانم لەکوێیە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین