۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • گزارشگر
  • >
  • بازرگانی رەشی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک (۲)

بازرگانی رەشی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک (۲)

  • ۲۹ شهریور ۱۴۰۰
  • ۳۸۰ بازدید
  • ۰

قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، بەگشتی لەلایەن باڵە بچووکەکانی سەر بە پەکەکە ئەنجام دەدرێت. بە قسەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا یەکێک لە بالەکانی پەکەکە ناسراو بە کۆنگرەی گەل تۆڕەکەی لە ئەورووپا بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بەکار دێنێت. بە پێی راپۆرتی گرووپی نێونەتەوەیی ئاژانسی تەسنیم، بەردەوام یەکێک لە رژدترین سەرچاوەکانی داهاتی تێرۆریستانی پەکەکە بازرگانییە بە مادە هۆشبەرەکانەوە. لێکدانەوەی پێشینە، شێوە و ڕێڕەەوکانی مادە هۆشبەرەکانی ئەم گرووپە تێررۆیستیە پیشان دەدات کە ئەم شێوازەی بەدەست خستنی داهاتی تێرۆریستەکان چەند رەهەندێکی تێکدەرانەی بۆ ناوچەکە و هەروەها ئامانجەکانی دابەشکردنی ئەم مادەیە هەبووە.

پێشینەی پەکەکە لەبواری قاچاخی مادە هۆشبەرەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی ۸۰٫ گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ئەم گرووپە لەدەیەی ۸۰ واتە سەردەمێک کە لەچۆمی بەقاعی لۆبنان بوو، ئیشی دەڵاڵی و بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان بوو. لەسەردەمی جێگیر بوونی پەکەکە لە بەقاع نێزیکەی %۸۵ بەرهەمە کشت و کاڵییەکانی چۆمی بەقاع خەشخاش بوو و پەکەکە لەپاڵ مادە هۆشبەرەکان قاچاخی ئاسەوارە کۆن و مێژوویەکانیشێ رێکدەخست و لەڕێگای بازرگانی لەڕێڕەوی تورکیاوە ئەنجامی دەدا ساڵانی ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو.

جگە لەمە بە پێی بڕیارێک کە کۆنگرەی سێیەم گرتبووی گرووپێکی بەرپرسی وەرگرتنی باج لە خاوەن ئیش و دەوڵەمەندەکانی کورد کرد. (کازمی، ئەحمەد پرتووکی ئاسیا ۴، دەزگای چاندی و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەبراری هاوچەرخی تاران، ل ۲۸۵)

قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، بەگشتی لەلایەن باڵە بچووکەکانی سەر بە پەکەکە دەکرێت. بە قسەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا یەکێک لەو باڵانەی ناسراوی پەکەکە کۆنگرەی گەلە کە لەتۆڕەکەی خۆی لەئەورووپا بۆ بەرهەمهێنان، گواستنەوە و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان کەڵک وەردەگرێت و بەوە چەک دەکڕێت.

لەساڵی ۲۰۱۰، توێژەرانێک لە دەزگای “واشنگتۆن بۆ رامیاری رۆژهەڵاتی نێزیک” رایگەیاند کە پەژاک و پەکەکە بە ئەنجامی قاچاخی رێکخستن کراوی مادەی هۆشبەر، ئاسایشی نێوەدەوڵەتیان رووبەڕووی مەترسی کردۆتەوە. لەڕاستیدا مادە هۆشبەرەکان سەرچاوی گرنگی دارایی پەکەکە و پەژاکە.

یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی بواری دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکانی بۆ پەکەکە ئەورووپایە کە پشکێکی بەرچاوی دابەشکردنی لەئەستۆیە. پەکەکە بۆتە یەکێک لە گەورە راستییەکانی مادەی هۆشبەر کە لەنێوان هیلالی زێڕین (پاکستان، ئەفغانستان، ئێران و تورکیا) تا ئەورووپا رەقیبێکی نییە. شایانی باسە ۸۰ لەسەدی مادەی هۆشبەری بەکارهێنراو لەئەڵمانیا لەلایەن ئەندامانی پەکەکە و پەژاکەوە دابین دەکرێت.

پۆلیسی تورکیا تائێستا چەندین جار بار مادەی هۆشبەر هی پەکەکەی دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەردا گرتووە. لە سێی خەزەڵوەری ۱۳۸۹ زیات لە ۶ تۆن مادەی هۆشبەر هی پەکەکە لە ۷ گوندی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا. لەسۆباتی ۲۰۰۹ش لەشاری ئەستەنبۆل ۱۴۰ کیلۆ هێرۆئین لە لای ئەندامانی پەکەکە دۆزرایەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ۳۰ی جۆزەردانی ۲۰۰۸ پەکەکەی لەنێو پێرستی رێکخراوە چالاکەکان لەبواری قاچاخی مادە هۆشبەرەکان دانا. هەرچەند دەوڵەتی ئەمریکا دەزانێت کە پەکەکە لەبواری تاوانە رێکخراو کراوەکاندا چالاک، بەکردەوە هیچ هەنگاوێک بەرچاو لەدژی ئەم گرووپە هەڵناگرێت و لەماوەی ۳ ساڵی دوایدا لەڕێگای هەناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ باڵی پەکەکە لەسوریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش راستەوخۆ یارمەتی پەکەکەی داوە. هەڵبەت ئەم کردەوە بە جۆرێک وەک داردەستی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ باسی تێرۆریزم.

بە پێی راگەیاندنی دەزگای ستراتژیکی چاودێر لەنێوان ۱۹ ڕێکخراوی تێرۆریستی کە دەوری سەرەکیان لەنێوان ۴۲ ڕێکخراوی تێرۆریستی و قاچاخی مادە هۆشبەرەکاندا هەیە و زۆر رژد ئیش دەکەن، پەکەکە گرنگترینانە لە ئەورووپا و لەڕاستیدا بازاری قاچاخ لەئەورووپا لەبەردەستیاندایە. ئەم رێکخراوە نەتەنیا مادەی بەرهەم هێناوە و بەشێوەی ناچاری و توندوتیژ یارمەتی کۆکردووتەوە، بەڵکوو بەشێوەی راستەوخۆش مادەی فرۆشتووە.

خەڵات شێخ موراد سەرۆکی دەزگای چاندی، کۆمەڵایەتی کوردانی ئیزدی ناسراو بە “ناوەدنی لالەش” لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ۱۸ی رەشەمەی ۱۳۹۵ لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی باس نیوز لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەکەکە لەژێر ناوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکان و قوربانییەکانی کارەساتی شنگال، ملیۆنان ئەورۆ یارمەتی کۆکردووتەوە و بەڵام تائێستا ئەم یارمەتیانە نەگەیشتوونە دەستی ئاواورەکان.

پەکەکە دابینکەری نیوەی مادەی هۆشبەری ئەورووپا لەسەرەتای خەرمانانی ۱۳۹۶ تۆڕێکی سەر بە پەکەکە لە بواری قاچاخ و دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان چالاکی دەکرد و دابینکەری نیوەی مادەی هۆشبەری ئەرورووپا بوو کە تێکدرا.

ئاژانسی فەرمی بەلژیک لەبارەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە راپۆرتی دا:”لەئۆپراسیۆنێکی هاوکاتی پۆلیس لەوڵاتانی ئۆتریش و بەلژیک تۆڕێکی قاچاخی مادەی هۆشبەر سەر بە پەکەکە لەناو بردراوە. ناوەندی ئەم تۆڕ لە شاری حاسلتی بەلژیک بووە کە لەڕێگای کەناراوی ئانورسا لە بەلژیک و روتردام لەهۆلەند مادەی هۆشبەریان لەئاست ئەورووپا دابەشکردووە.”

بە پێی ئەم راپۆرتە ئەندامانی تۆڕی پەکەکە دوای گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ شاری حاسڵتی بەلژیک، مادەکان لەبەستەی ۵ کیلۆیی لەنێو ئامێرەکانی گواستنەوە بەجێ کردووە و لەڕێگای پیاوانی خۆیانەوە بردوویانە بۆ ئەڵمانیا، ئۆتریش، فرانسا، هۆلەند و سوئیس.

هێزەکانی پۆلیسی بەلژیک لەماڵێک کە وەک ناوەندی ئەم تۆڕە لە شاری حاسڵت ناسراوە، ۳۰ کیلۆ کۆکائین، ۱۲ کیلۆ مادەی هۆشبەری پیشەسازی، چەندین چەک و ۸۰۰ هەزرا ئەورۆ و پارەی نەختیان دۆزیەوە.

بە پێێ یەکێک لەبەڵگەکان کە ماڵپەڕی ویکی لیکس بڵاوی کردۆتەوە، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ناوی هەندێک لە سەرکردەکانی پەکەکەی لەنێو لیستی رەشی بازرگانانی مەترسیداری مادە هۆشبەرەکان داناوە.

بە پێی بەڵگەی ویلی لیکس ۵ کەس لەسەرکردەکانی پەکەکە بە نێوەکانی جەمیل بایک، دوران کاڵکان، رەمزی کارتاڵ، سەبری ئۆک و ئادەم ئۆزۆن بە تاوانی بازرگانی، گواستنەوە و ئاسانکاری لەقاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەپێرستی رەشی مەترسیدارترین بازرگانەکانی مادەی هۆشبەری جیهاندان.

لەم بەڵگەیەدا هاتووە: بەرپرسانی پەکەکە لەڕێگای مادە هۆشبەرەکان وەک یەکێک لەسەرچاوە داراییەکان و لۆجستیکی رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە کەڵک وەردەگرن.

لەڕاپۆرتی ویکی لیکس دا دەخوێنینەوە: کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە کەجەکە درێژەدەری رامیاریەکان و ستراتژیەکانی پەکەکەیە کە پەکەکەش بە پێی پەسەندکراوەی ژمارە ۱۳۲۲۴ی وەزارەتی ئەمریکا لەساڵی ۱۹۹۷ وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسراوە. هەروەها ناوی دەزگایەکی پەکەکە بە نێوی کۆنگرەی گەل (بەرزترین دەزگای یاسادانانی کەجەکە)ش لەساڵی ۲۰۰۸ کەوتە نێو پێرستی رێکخراوە تێرۆریستیەکان و دواتر هەر سێ رێکخراوەی (پەکەکە، کەجەکە، کۆنگرەی گەل) بە تاوانی وەک بەکارهێنانی تیرۆر، توندوتیژی چەکدارانە، بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان، بازرگانی بە کەرەستە قەدەخە کراوەکان، سوود بردن لەڕیگای قاچاخی مرۆڤ و گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران لەسنوورەکان تاوانبار کران.

“سەدات لاچینر” مامۆستای زانکۆی چاناک قەلا لەتورکیا و لێکۆڵەری دەزگای نێودەوڵەتی توێژنەوەی ستراتژی لە  (USAK) بابەتێکی لەژێر ناونیشانی “مادەی هۆشبەر سەرچاوەی سەرەکی داهاتی پەکەکە” دەنووسێت: ڕێکخراوەی تیرۆریستی کەڵک لەهەڵەکانی دەوڵەت وەردەگرێت واتە ئەو بوارانەی کە دەوڵەت تێدا دەسەڵاتی نییە، هەرچەندی ئەم بەکارهێنانە زۆرتر بێت، ئەوەندە ئەم ڕێکخراوە گەورە دەبێت، کۆڵەکەی گرنگ و دووەمی ڕیکخراوە رێکخستن کراوە تێرۆریستیەکان لەسەر بنەمای ژێرخانی ئابووریە.

ناوبراو دەنووسێت: گرووپە جیاخوازەکان پارەیان بۆ کڕینی چەک، مادەی هۆشبەر، پێداویستیەکانی رۆژانەی تێرۆریستی و …. دەوێت، بە پێچەوانەی ئەوەی کە خەڵک بۆی دەڕوات، زۆربەی پارەکە بە شێوازی راستەوخۆ لەوڵاتەکانی دیکەوە نایەت. کاتێک وڵاتێک دەیەوێت یارمەتی بکات، پێ باشتر لەشێوازی سرووشتی کەڵک وەربگرێت. واتە پارەکە بەشێوازی راستەوخۆ دەداتە تێرۆریستەکان. بۆ پاراستنی ژێرخانە ئابووریەکانی تێرۆریزم چەند پێوەری سەرەکی هەن: ۱-کەرانە سەندن/ سپیکردنەوەی پارە/ وەرگرتنی یارمەتی ۲-دزی ۳- مادەه هۆشبەر ۴- بابەتەکانی دیکەی داهاتی نایاسایی.

بە پیی قسەی دۆکتۆر سەدات لاچینەر لەم نێوەدندا، مادەی هۆشبەر ئاسانتر و بەردەوامترین رێگایە بۆ بەدەست خستنی پارە کە سەرەنج راکێشە. گەر وا وێنای کەین کە بازاری مادە هۆشبەرەکان لەجیهاندا نێزیکی ۴۰۰ تا ۵۰۰ ملیار دۆلارە، ئەمە نەتەنیا بۆ درێژەی ژیانی رێکخراوە تێرۆریستیەکان بەڵکوو بۆ درێژەی ژیانی وڵاتانیش بەسە.

ئەم پارە کە لەبازاری مادە هۆشبەرەکاندا دەسووڕێتەوە، ئەوەیندە تێچووی بەرەڤانی ئەمریکایە لەساڵێکە و کەمێک زیاتر لە بەرهەمێنانی ناپاڵاوی نەتەوەیی تورکیا، لەئەورووپا کە یەکێک لەناوچە گرنگەکانی بازاری گەورەی مادە هۆشبەرەکانە، پەکەکە هەندێک جار ۸۰ لەسەدی بازارەکەی لەژێر رکێفداریە بۆیە ئیشێکی دژوار نییە گە بمانەوێت بزانین کە بۆ پەکەکە چەندین دەیەیە درێژەی هەیە و ژیاوە.

پەکەکە ماوەیەکی کورت دوای دامەزراندنی دەستی بە مادەهۆشبەرەکان وەک سەرچاوەی دارایی کرد. لەسەرەتای دەیەی هەشتای زائینی، هەم بەرهەمی دەهێنا و هەمیش گواستنەوەی لەدەستدا بوو. لەساڵی ۱۹۸۲ پەکەکە لەتەنیشت کەمپەکانی لەلۆبنان (بەعلەبەک و حرمن) کە لەوکاتەدا لەژێر دەسەڵاتی سوریا بوو مادەی هۆشبەری دەچاند.

کەناراوەکانی بەیرووت، سەیدا، سور، میراین و ترابلۆس خاڵی گواستنەوەی سەرەکی بوون. مادەکە لەوەێیەوە دەنێردرا بۆ قوبرسی یۆنانی و یۆنان و ئیتالیا. ئەم ڕێکخراوە لەڕێگای هەناردنی مادەی هۆشبەروە پارەیەکی یەکجار زۆری بەدەست دەخست. جێگای داخە کە قوبرسی یۆنانی و یۆنان بۆ پاڵپشتی لەم رێکخروە تێرۆریستەی لەدژی تورکیا یا پشتیوانی بازرگانی بە مادەهۆشبەرکانیان دەکرد لەلایەن ئەم گرووپەوە یا پشت گوێیان دەخست.

تورکیا یەکێک لەگرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی مادەیە بۆ ئەورووپا. ماوەیەکی زۆری پێناچێت تا پەکەکە بزانێت چ پێگەیەکی گرنگی بۆ قاچاخی مادە لەرۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا هەیە. تێرۆریستەکان زانیان چ سوودێکی هەیە. سەرەتا رێگایان دا بە قاچاخچییەکان هاتۆ چوو بکەن و ئاسایشیان دابین دەکردن. لەدەیەی هەشتاد دابینکردنی ڕێڕەوی مادە هۆشبەرەکان لەناوچەکە دژوار نەبوو چوونکە لەگوندەکان و ناوچە سنوورەیەکان رۆژهەڵاتی تورکیا رێکخستنی هەبوو. کاتێک رێکخستنی گەیشتە ئەستەنبۆل و شارە گەورەکانی تورکیا و ئەورووپا، گواستنەوە و دابەشکردنی بۆ پەکەکە ئاسانتر بوو.

بی بی سی دەڵێت ۸۰ لەسەدی بازار لەدەستی کوردانی تورکیادایە و پەکەکە بەڕێوەی دەبات. بی بی سی هەرورها ڕاپۆرتی دا کە زیاتر لە هەزار ئەندامی پەکەکە لەگرتووخانەکانی بەریتانیان. بە پێی قسەی بەرپرسانی تورکیا، لەنێوان ساڵانی ۱۹۸۴ تا ۲۰۰۰ ژمارەی ۷۰۰ کەس لەئەندامانی پەکەکە بە تۆمەتی قاچاخ و دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان لەئەرووپا دەستگیر کراون ئەم پیشان دەدات کە پەکەکە لەهەموو وڵاتانی ئەورووپایی لەڕێگای سەدان کەسەوە چالاکە لەبواری مادە هۆشبەرەکاندا.

کاتێک هەموو دەیتاکان لێکدەدەیەوە، جێگای سەرسووڕمان نییە گەر بڵێین پەکەکە بە مادەی هۆشبەر گەورە بوو. لەهەمان کاتدا، مافیایەکی نوێی لەمادە هۆشىەرەکان، قاچاخ، باجگرتن/ دزی خۆی نواندوو. ئەم پێکهاتە دەکرێت نێوی لێ بنردرێت پەکەکە کە مێشکی خۆی زیاترە لە مێشکی کۆنی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکان.

لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەوانەی کە لەدەرەوەن ئەم تۆڕەیان داناوە و ئەم تۆڕەیان پەرە پێداوە بۆ سێ کیشوەری ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا.  سەیر ئەوەیە کە هەندێک لەڕێکخراوەکان کە قەڵمبازیان پێچەوانەی پەکەکە پێناسە دەکرێتیش هاوبەشن لەگەڵ مافیای ئەم گرووپەدا. بۆیە ئایدیۆلۆژیەکانی تورکی یا کوردی ئارمانجی راستەقینەیان سنووردار کرد و پارەی مادە هۆشبەرەکان دیسیپلینی گشتی و دەسەڵاتی دەوڵەتیان لەنێو وڵات تێکدا.

درێژەی هەیە.

بیتاوان

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *