۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • عەبدۆڵا ئۆجالان لەچاو میدیاکانی جیهاندا: ترسەنۆک و خائینە

عەبدۆڵا ئۆجالان لەچاو میدیاکانی جیهاندا: ترسەنۆک و خائینە

  • ۵ دی ۱۳۹۹
  • ۳۷۱ بازدید
  • ۰

ئۆجالان لەدادگا وەک کەسێکی ئاسایی بەدوای گیانی خۆیەوە بوو و هیچ هاوشێوی سەرۆکێکی شۆڕشگێڕ نەبوو!

لەژوەنی ۱۹۹۹ عەبدۆڵا ئۆجالان لەدادگا داوای لێبوردنی لەدایکی سەربازە تورکەکان کرد بۆ ئەوەی ئازد بێت. ئەو سەربازانەی کە تا ئەو کات لەلایەن پەکەکەوە دەکوژران و دایکانیان ئەو رۆژە لەکاتێکدا کە وێنەی منداڵە کوژراوەکانی لەدەست دا بوو لەدادگا ئامادە بوون.

داخوازی ترسەنۆکانەی ئۆجالان و سکاڵای دایکانی تورک، شۆکێکی گەورە بوو بۆ راگەیاندنەکانی جیهان، بۆیە رۆژێک دوای ئەوە لە ۲ی ژوەنی ۱۹۹۹ هەندێک لە گرنگترین رۆژنامەکانی جیهان ئۆجالانیان وەک ترسەنۆک و خائین ناوەدێر کرد!

داخوازی لێبوردنی ئۆجالان لەماڵباتی سەربازە تورکەکان و هەوڵدان بۆ رزگار بوون هاوکات لەگەڵ چەکداماڵینی پەکەکە و خۆ حەزکردنی شۆکێکی گەورە بوو بوو بۆ راگەیاندنەکان. زۆربەی رۆژنامەنووسە کاریگەرەکان و گرنگەکان لەو کاتە ئۆجالانیان بە سەردێڕی خوارەوە وەک ترسەنۆک ناودێر کرد.

نیۆیۆرک تایمز:

یاخی کورد بۆ رزگارکردنی خۆی پێشنیازی راگرتنی شەڕی دا. ئۆجالان هەموو تاوانی کوشتن و تاوانەکانی دیکەی لە کوردستان کە دادوەری گشتی تورکیا ئاماژەی پێدا لەئەستۆی گرت و رەتی نەکردەوە!

واشنگتۆن پۆست:

داخوازی لێبوردنی ئاپۆ هاوکات لایەنگران و دژبەرانی شۆکە کرد. ئەم رۆژنامەنووسە ئۆجالان وەک خائین ناوزەد دەکات.

کوریرەدلاسرای ئیتالیایی:

رەنگی سپی هەڵگەڕاو لەرزۆنەکا و ترسابوو، بێ دەسەڵات و لاواز بوو، کەسێک کە ۱۵ ساڵە هەڕەشە لەتورکیا دەکات ئەمڕۆ داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت: رێگا بدەن بژیم و بۆ ئازادی ئیش بکەم!

لارپوبلیکای ئیتالیایی:

ئاپۆ بەم سەردێڕە داوای لێبوردنی لە دادوەر کرد: من رزگار بکە و بهێڵە زیندوو بم تا پەکەکە چەک و بێ کاریگەر بکەم!

ژورناڵی فرانسی: ئۆجالان پەشیمان بۆتەوە و دەڵێت: رزگارم بکەن و لەدادگا داوا لە هێزەکانی دەکات چەکەکانیان دابنێن.

ئکسوسیای یۆنانی: ئۆجالان خوازیاری لێبوردنە و یۆنان تاوانبار دەکات و دەڵێت: یۆنان پشتیوانی لێ نەکردم و منی لەدژی تورکیا هان دەدا!

تینۆسی یۆنانی: ئۆجالان لەدادگا شتێکی نەوت بەس بۆ رزگارکردنی خۆی هەموو تاوانەکانی لەئەستۆ گرت.

رۆژنامەی ئینگلیزی دەیلی تلێگراف:

سەرۆکێکی کورد پەلەقاژێ بۆ ژیان دەکات.

لەندەن تایمز:

ئۆجالان لەدادگا وەک کەسێکی ئاسایی بەدوای چارەنووسی خۆیەوەیە ئەو هیچ لەسەرۆکێکی شۆڕشگێڕ ناچێت.

ئیندیپیندێتنی ئینگلیزی:

ئۆجالان کەرۆژگارێک بۆ تورکیا قەیران بوو لەدادگا پەلەقاژێ دەکات بۆ ئەوەی لەسێدارەی نەدەن.

لوفیگاروی فرانسەوەی:

ئۆجالان خوازیاری لێبوردن بوو و بە دادوەر وتی: لێگەڕێن بژیم و پەکەکە لەتورکیا دەدەکەم.

بیڵدی ئەڵمانی:

ئۆجالان خوازیاری لێبوردنە بەڵێ ئەو لەژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکاندایە؟

مسکۆفسکی نووستی رووسی:

ئاپۆ درۆ دەکات، ئەو کەسێکی بچووک و بەخیلە بەس بۆ خۆی هەوڵ دەدات.

لوسواری بەلژیکی:

ئۆجالان خۆی سووک کرد و بەس دەیەوێت گیانی قوتار بکات.

دوای دادگا ئۆجالان لەو کاتە لەبەیانییەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا هاتبوو:

ئۆجالان نابێت لەسێدارە بدرێت تا سیمبۆلێک لەبۆچوونەکانی لای خەڵکی کورد دروست بێت باشتر وایە لەگرتووخانە بهێلدرێتەوە چوونکە بەمجۆرە وەک سەرۆکی رێکخراوێکی تێرۆریستی تا هەتا هەتایە لەگرتووخانە دەمێنێتەوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *