۳۱ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • شاردنەوەی هەواڵی کوژرانی دوو بەرپرسی پلەبەرزی پەکەکە

شاردنەوەی هەواڵی کوژرانی دوو بەرپرسی پلەبەرزی پەکەکە

  • ۱۳ دی ۱۳۹۹
  • ۳۵۲ بازدید
  • ۰

ئاژانسی ئاناتۆلی تورکیا نووسی کە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەبارەی کوژرانی دوو بەرپرسی پلەبەرزی خۆی بێدەنگە و دەیشارێتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە سەرچاوەکانی ئاسایش بەم ئاژانسەیان وت کە لەئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی دەرەوەی سنوورەکانی دەزگای هەواڵگری ئۆرهان ئوراک بەرپرسی ناوچەی وانی پەکەکە و جمهوور کارومان بەرپرسی بواری کرداری ئەم گرووپە کوژراون.

ئەم راپۆرتە لەدرێژەدا دەڵێت کە پەکەکە جێگرەوەی بۆ ئەمانە دەستنیشان نەکردووە و ئەم دۆخە بۆتە هۆی نادیاری و ترسی لەنێوان هێزەکانی ئەم گرووپەدا.

ئەم ئاژانسە جەختی کردەوە کە راپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا پیشان دەدات کە پەکەکە بۆ ئەوەی کە هەواڵی کوژرانی ئەم دوو بەرپرسی نەدرکێنێت هێشتا جێگرەوی بۆ دەستنیشان نەکردوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە ئەم کردەوەی دەزگای هەواڵگری بۆتە هۆی ئەوەی کە پەکەکە ئامادە نەبێت لەسوریا و ئێراقەوە هێز بگوازێتەوە بۆ تورکیا یا گەر گوازرانەوە ئەوە خۆیان رادەست دەکەن.

بە پێی ئامارەکانی تورکیا ئەمساڵ تائێستا ۲۳۴ ئەندامی پەکەکە خۆیان رادەست کردووە کە زۆرترین ئامارە لەچوار ساڵی رابردوودا.

پێش بینیەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پیشان دەدات کە ژمارەی هێزەکانی ئەم گرووپە لەچوارساڵی دوایدا ۸۹ لەسەد کەمی کردووە وێڕای ئەوەی کە ژمارەی تەڤلی بوونیشی لەم چوارساڵەدا کەمی کردووە.

تورکیا جەختی کردۆتەوە کەلەساڵێ ۲۰۱۶ تائێستا گرووپی تێرۆریستی پەکەکە ۷ هەزار و ۹۰۱ هێزی خۆی لەدەست داوە کە ۳۳۲۷ یان لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ هیزەکانی تورکیا کوژراون و ۲۷۰۷ یشیان دەستگیر کراون و ۱۸۶۲ کەسییشیان خۆیان رادەست کردووە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین