۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • دیمانە لەگەڵ خاتوون ف.ی یەکێک لەئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە/یەپەگە

دیمانە لەگەڵ خاتوون ف.ی یەکێک لەئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە/یەپەگە

  • ۲۵ مهر ۱۴۰۰
  • ۱۵۸ بازدید
  • ۰

کچێکی ئەندامی پێشووی یەپەگە لەدیمانەیەکی تایبەت لەبارەی دەستدرێژی ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک بۆ سەر خۆی دەڵێت….

کاتێک کە گەنج بووم تەڤلی پەکەکە بووم….

ئەوان وتیان گەر بە خواستی خۆت تەڤلی بیت دەتوانیت بە خواستی خۆشت جیا ببیتەوە. بەڵام ئەم درۆ بوو. من نەمبینی کەسێک بتوانێت بە خواستی خۆی بگەڕێتەوە. من یەکێک لەدەگمەن کەسانێکم کە بەخت یارم بوو و توانیم هەڵبێم.

خاتوون ف.ی لەدایکبووی ئامەد لەساڵی ۲۰۱۳ تەڤلی یەپەگە بوو. ئەو دەڵێت لەژێر بانگەشەی شەرڤانە ژنەکان دا بووم.

من لەجیهانی خۆمدا نەبووم ئەوانیش ئەمەیان بە باشی دەزانی. من کێشەی ماڵباتیم هەبوو. دانیشتنێکی هەڤاڵان کەسەر بە پەکەکە بوو دەیزانی چۆن نێزیکی من بن و خاڵی لاوازمیان دەزانی.

کاتێک گەیشتینە بنکەی پەروەردە لەنێزیکی سنوری تورکیا لەگەڵ سوریا بەچاوی خۆم خراپ بەکارهێنانەکانیانم بین.

وێنای من لەبارەیانەوە زۆر جیاواز بوو. کەشی ئەوێ، تاکەکانی بەجۆرێکی دیکە بۆ لای خۆی رادەکێشا. رۆژی یەکەمی ئەندامێتی لەنێو پەکەکەدا، تاک بە تایبەت لەگەڵ فەرماندەکان یەکدی دەناسن.

لێت دەپرسن لەکوێیەوە هاتووی لەبارەی دۆخی ماڵبات و هۆکاری تەڤلی بوونت دەپرسن. داوات لێدەکن نیوی چەند کەسی دیکە بڵێیت کە وێنا دەکەین دەیانەوێت تەڤلی بن. بۆ قسەکردنی سەرەتایی یەکەیەک تاکەکان بانگهێشتی ژوورەکە دەکرێن. ئەوان منیان برد بۆ ژوورێک و وام زانی رەوتێکی ئاساییە. فەرماندەکە لێم نێزیک بووە. من لەبارەی پەیوەندی نیزیک هیچ وێنایەکم نەبوو. ئەو وەک کەسێک بوو لەتەمەنی باوک و مامم و وام دەبینی. بە دڵنیایەوە دەبێت بڵێم کە خراپ بەکارهێنانی رەگەزی بوو. ئەوان کچان جوان و لاواز دەبەن. کەڵکیان لێوەردەگرن. کاتێک تەڤلی بووم ۱۶ ساڵم بوو. دەڵێن کەڵکی خراپ لەمنداڵان وەرناگیردرێت بەڵام بۆ خۆم ئەمەم بینی.

ئەم کچە کە لەبنکەکانیان لەئێراق و سوریا بووە زۆرجار لەلایەن فەرماندەکانی پەکەکە و پەیەدەوە دەستدرێژی لەسەر کراوە.

ئەو فەرماندەی ئیالەت بوو. ناوبراو بە نێوی پەکەکە تاوانی زۆری ئەنجام داوە. کاتێک نێوی دەبردرێت کەس ناتوانێت قسە بکات و دەبێت ئەنجام بدرێت. من چەن جاریش لەلایەن کەسێکی دیکەوە دەستدرێژیم لەسەر کرا. ئەویش فەرماندەیەکی پلە بەرز بوو. تەنانەت پلەبەرزتریش هەبوو. گەنجتر بوو لەپێشیەکە.

کاتێک ئەم کچە هەوڵی دا جیا ببێتەوە خراپ بەکارهێنانەکان خراپتر بوون.

منیان بۆ ماوەی ۹ مانگ لەگرتووخانە راگرت و نەمدەتوانی قسە بکەم. سێ یا چوار کەسی لێ بوون. ئەوانیش درێژەیان بە دەستدرێژی رەگەزی دا. کچانی دیکە لەگرتووخانەش دەستدرێژیان لەسەر دەکرا. هیچ کەس نەیدەتوانی پێکەوە قسە بکات. چوونکە هەر هەموو دەترسان.

دوای شەش ساڵ گۆڕەوشار و دەستدرێژی پەکەکە/یەپەگە هەوڵی دا لەو ناوچانەوە رزگاری بێت کە درۆنەکانی تورکیا دەسووڕێنەوە و هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بکوژرێم و رزگارم بێت.

بەڵام من زیندوو مام

هەناردمیان بۆ سوریا. من چەن جار بە هۆی نەخۆشیەوە لەسەرە خۆ دەچووم. ئەوان بەڕێکی نەیاندەزانی چیمە و هەناردمیان بۆ سوریا. ژمارەیەکی زۆر لەکچان دووگیان ببون چوون دەستدرێژیان لەسەر کرابوو. لەوێیەوە توانیم پەیوەندی بەماڵەوە بکەم. وتم دەمەوێت هەڵبیم. تەنانەت ئەوانەی کە وەک من دەستدرێژیان لەسەر نەکرابووش دەیانویست هەڵبێن بەڵام ئەمە ئیشێکی زۆر دژوارە. هەموو وەک من بەختیان نەبوو بتوانن هەڵبێن چوونکە پاسەوانی زۆر هەیە و گەر کەسێک هەڵبێت دەکوژرێت. کەسانێکی زۆر وەک من هەبوون. کاتێک چاوت لە نێو چاوانیان دەکرد دەتوانی ئەمە تێبگەیت.پەکەکە/ یەپەگە هەرچی بڵێت درۆیە. لەتەلەڤیزیۆن خۆیان وەک پاڵەوان پیشان دەدەن بەڵام کاتێک لەگەڵیانی ئەوەی دەیبینی دۆزەخە.

ف.ی لەساڵی ۲۰۱۹ لەپەکەکە و یەپەگە دابڕا و خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی تورکیا کرد. ئەو یەکێک لەو سەد کچەیە کە لەڕێگای شۆردنەوەی مێشکی تەڤلی ئەم گرووپە تێرۆریستەی بووە. ئەو دەڵێت دەیەوێت بەسەرهاتی هەمووان بیزانن تا ژیانی ژنان و کچانی دیکە رزگار بکات.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین