۶ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • دووبارە بێبەشی بەڵای گیانی هاوڵاتیانی سنوورنشین/ ئێلناز نەویدی کاتی هێنانی ئاو لەکانی گوند لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە رفێندرا

دووبارە بێبەشی بەڵای گیانی هاوڵاتیانی سنوورنشین/ ئێلناز نەویدی کاتی هێنانی ئاو لەکانی گوند لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە رفێندرا

  • ۶ تیر ۱۴۰۰
  • ۴۱۳ بازدید
  • ۰

ئێلناز نەوید هاوڵاتی ورمێیە کە ۷ ساڵ پێش واتە لەساڵی ۹۳ لەیەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سێرۆی ورمێ کاتێک کە بۆ هێنانی ئاو رۆشتبوو بۆ سەر کانی لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە رفێندرا و برا بۆ کوێستانی قەندیل کە دوو ساڵ دواتر واتە دوای پێنج ساڵ ئاوارەیی و دەربەدەری لەنێو پەکەکە دا بە هۆی بوردمانی فڕۆکەکانی تورکیا کوژرا.

لەم پێناوەدا گفتگۆیەکمان هەبووە لەگەڵ یاوەر نەوید باوکی ئێلناز کە بەکورتی لەخوارەوە هاتووە.

خۆتان بناسێنن.

یاوەر نەوید باوکی ئێلنازم کە ئەندامی پێشووی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە بوو کە لەشاری ورمێ دادەنیشم و پێنج منداڵم هەیە ئێستاش خەریکی مەڕ و ماڵاتم.

لەبارەی ئێلناز و شێوەی تەڤلی بوونی بۆمان بڵێ.

ئێلناز لەدایکبووی ساڵی ۱۳۷۷ بوو و منداڵی یەکەمی من بوو و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندبووی. لەبارەی شێوازی تەڤلی بوونیەوە دەبێت بڵێم کە تێرۆریستانی پەکەکە رفاندنیان. بەو پێیە کە منداڵی گەورەی ماڵەوە بوو و لەنێو ئیش و کاری ماڵ یارمەتی دەداین هەردەم بۆ هێنانی ئاو دەمانهاەنارد بۆ سەر کانی. جارێکیان رۆشت و نەگەڕایەوە و دوای ماوەیەک گەڕان بەدوایە یەکێک لەگەنجانی گوند کە لەگردێکی سەر گوندەکەدا خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بوو وتی ئێلنازم بینیوە کە ۴ ئەندامی پەکەکە لەخۆیان بردوویانە.

دوای ئەوەی زانیتان پەکەکە رفاندوویە بۆ گەڕانەوەی چیتان کرد؟

بەڵێ، دەستبەجێ بە نیزیکترین بنکەی پۆلیسم راگەیاند بەڵام هەموو دەزانن کە هەرکەسێک گیروودەی پەکەکە بوو بەس دەبێت چاوەڕوانی هەواڵی مردنی بیت و تەنانەت لاشەکەشی کەسێک نایبینێت.

راتان لەبارەی پەکەکە و پەژاک و گرووپە تێرۆریستیەکانی دیکەوە چییە؟

وا بۆتان بڵێم کە پەکەکە گرووپێکە کەسەرکردەکانی خەڵکی تورکیان و لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ئەو وڵاتە لەشەڕدان. هیچ ئامانجێکیان نییە. لەتورکیاش کەسێک خۆشی لێیان نایەت. گەر چەند کەسێک دەبینێت کە لایەنگرین لەبەر ترس لەکوژرانە. زۆرتری ئەو کەسانەی لایەنگری دەکەن خەڵکی ستەم لێکراوی ناوچە سنووریەکانن کە کۆڵبەرن و بۆ ئەوەی کە تێرۆریستەکان نەیانکوژن ناچارن لایەنگری لەتێرۆریستان بکەن.

هەروەک دەزانن ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچە سنووریەکان ئازاریان بینیوە لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە ئایا ئێوەش شتی واتان بینیوە؟

بەڵێ بە پێی ئەوەی کە گوندی ئێمە لە سەر سنوورە لەرابردووداش ئێمە شتی وامان بینیوە. لەدزینی مەڕ و ماڵاتەوە بگەرە تا ئاگر بەردانی باخ و کۆگای ئاڵفی ئاژەڵان بەشێک لەکردەوەکانی پەکەکە و پەژاک بووە لەساڵانی رابردوو کە زیانی زۆری گەیاندووە بە خەڵکی ناوچەکە.

جگە لەمانە تاوانبارانی پەکەکە و پەژاک هەرکەسێک لەگەڵیان نەبێت، سەر بە دەوڵەتی دادەنێن و بەداخەوە هەندێک بەم بیانووە دەکوژن.

وەک کۆتا پرسیار، چ پەیامێکتان بۆ سەرکردەی تێرۆریستەکانی پەکەکە و پەژاک هەیە؟

تێرۆریستەکان باش بزانن کە هیچ پێگەیەکیان لەنێو کوردان نییە. بەم زووانە هەموو ئەوانەی کە لەژێر ناوی کورد و کوردستان منداڵەکانمان دەدزن و بەکوشتیان دەدەن لەناو بچن و چیتر هیچ ئاسەوارێکیان لێ بە جێ نەمێنیت.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین