۱۰ فروردین ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • گزارشگر
  • >
  • بۆ یەکەمین جار لێکۆڵینەوە لەدژی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە لەبارەی قاچاخی مرۆڤەوە دەستی پێکرد

بۆ یەکەمین جار لێکۆڵینەوە لەدژی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە لەبارەی قاچاخی مرۆڤەوە دەستی پێکرد

  • ۱۰ آذر ۱۴۰۰
  • ۳۲۵ بازدید
  • ۰

کاتێک کە رێکخراوی تێرۆریستی جیایی خوازی پەکەکە و باڵە سوریەکەی یەپەگە و پەیەدە نەیانتوانی پاڵپشت بۆ خۆیان ببیننەوە منداڵانیان برد بۆ گۆڕەپانی شەڕ. یەپەگە کە لەساڵی ۲۰۱۹ پابەندی رێکخراوی نێودەوڵەتی بوو، رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە کە لەراپۆرتی قاچاخی مرۆڤی ئەمریکاشدا تۆمار کراوە، منداڵانی نەهەناردەوە بۆماڵەوە و بەشێوەی بەرچاویش زیادی کرد و راهێنانی شەڕی بەمنداڵانکرد. لەساڵی ۲۰۱۷، چاودێرانی نێودەوڵەتی راپۆرتیان دا کە یەپەگە و یەپەژە بە زۆر منداڵان لە کەمپی ئاوارەکان کۆ دەکەنەوە و دەیانبەن. بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی سوریا تەنیا لە ۶ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۰دا ۳۵۰ منداڵی ماڵباتە عەرەبەکانی ۱۳ تا ۱۶ ساڵ بە زۆر لەلایەن یەپەگە/پەکەکەوە لەحەسەکێ و دێرەزوور دەستبەسەر کراون.

فەرماندەی گشتی ژاندارمری لێکۆڵینەوەی لەبارەی “رێکخراوی تێڕۆریستی یەپەگە/پەکەکە لەبارەی قاچاخی مرۆڤەوە دەست پێکردووە. لەدانیشتنێک کە لەبەرواری ۱۲ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ لەئەنکەرە بە سەرۆکایەتی محەمەد ئوکمەن جێگری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبارەی یاسادانانی وەزارەتی داد بە ئامادە بوونی نوێنەری وەزارەتی داد، فەرمانگەی گشتی کارو باری کوشتن بەڕێوە چوو. داداگا، سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران، فەرمانگەی گشتی ئاسایش و فەرماندەی گشتی ژاندارمری، تاوانی قاچاخی مرۆڤی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکەی سەرکۆنە کرد.

دوای ئەم دانیشتنە بڕیار درا کە پێناسەی تاوانی قاچاخی مرۆڤ کە لەبڕگەی ۸۰ی یاسای تاوانەکانی تورکیادا لەبواری بەدواداچوونی داد لەلایەن بەڕێوەبەران و ئەندامانی رێکخراوە تێرۆریستیەکان لەبواری کردارەکانیانەوە لەمبارەوە تەواو بێت. سنوردارە. لەم دانیشتنە هەروەها بڕیار درا کە دوای دیار بوونی ئەوەی کەتا ئەمڕۆ هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەم رێکخراوە لەبارەی تاوانی قاچاخی مرۆڤ ئەنجام نەدراوە بە وەزارەتی ناوخۆ راپۆرت بدرێت.

لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە، دۆسیەی ۶۰۶ی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە لەلایەن فەرماندەی ژاندارمری پارێزگاوە وەک قوربانی قاچاخی مرۆڤ دەناسرێت، باسی لەسەر دەکرێت. لەبەدواداچوونەکاندا لەلایەن یەکەی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران، راپۆرتێک لەبارەی قوربانی بوونی ۶ منداڵی قوربانی قاچاخی مرۆڤ ئامادە کراوە.

فەرماندەی ژاندارمری پارێزگای شڕنەخ کە دوای دانیشتنەکە دەست بە ئیش بوو ئاشکرای کرد کە ۲ کچ لەبەرواری ۱۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ لەڕێگای رازی کردنەوە قازانج کراوەن، لەتەمەنی ۱۴ ساڵیدا بوونەتە ئەندامی پەکەکە/یەپەگە و ناچار کراون. بۆ خزمەت بە رێکخستن کاتێک دیاری کرا تا رێکخستن لەم کاتەدا ئۆپراسیۆنی ئەنجام دراو لەلایەن تیمەکانی ژاندارمری بەدواداچوون بۆ قاچاخی مرۆڤ بکەن. بۆ یەکەمین جار بە تۆمەتی قاچاخی مرۆڤ لەتورکیا، لێکۆڵینەوە لەدژی پەکەکە دەستی پێکرد. لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دادگاوە درێژەی هەیە.

پەکەکە/یەپەگە لەساڵی ۱۹۸۴ لەمنداڵان وەک سەرچاەوەی مرۆیی لەچالاکییە چەکداریەکانیدا کەڵک وەردەگرێت. لەساڵی ۲۰۱۷، چاودێرانی نێودەوڵەتی راپۆرتیان دا کە یەپەگە و یەپەژە بە زۆر منداڵان لەکەمپی ئاوارەکانی ناوخۆ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە پەنای بۆ ئەوێ بردووە کۆ دەکەنەوە.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریا، ۳۵۰ منداڵ عەرەبی ۱۳ بۆ ۱۶ ساڵ تەنیا لە ۶ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۰ لەلایەن یەپەگە/پەکەکەوە لەحەسەکێ و رەقا و دێرەزوور بە زۆر دەستبەسەر کراون.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *