۱ اردیبهشت ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • ئەحمەد مورادپوور ئەندامی پێشووی پەکەکە قوربانی دۆخی نالەباری هەژاری و بێ ئیشی لەناوچە سنووریەکان

ئەحمەد مورادپوور ئەندامی پێشووی پەکەکە قوربانی دۆخی نالەباری هەژاری و بێ ئیشی لەناوچە سنووریەکان

  • ۵ خرداد ۱۴۰۰
  • ۱۹۵ بازدید
  • ۰

گەر ئێوە لێکدانەوەتان بۆ ناوچە کوردنشینەکان هەبێت دەبینن کە لەوێ بێ ئیشی گەنان بوونی هەیە و هەروەها جیایی خستن و کێشەی دیکە بوونی هەیە. ئەم ناوچە، کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کلتووری هەیە. کاتێک ئەم جۆرە کێشانە هەبن زەمینەیەکی گونجاو دەرەخسێت بۆ گەشەکردنی هێزە توندڕەوەکان دەرەخسێت.

ئێمە گەنجی وامان هەیە کە بەکەلۆریۆس یا مەستەری هەیە بەڵام هیچ ئیشێک و داهاتێکی نییە و شەو و ڕۆژیش رووبەڕووی بێڕێزی و بۆختان دەبنەوە. کەسێکیش نییە کە یارمەتیان بدات. لەم دۆخەدا ئێمە نابێت چاوەڕی بین کە ئەم گەنجە گوێ ڕاگر بێت.

ئەحمەد مورادپوور کۆڕی ئیبراهیم هاوڵاتی سەلماسی کە بە هۆی کێشەی هەژاری و بێ ئیشی و بێ بەشی شوێنی ژیانی بەجێ هێشت و بەرێگایەکدا رۆشت کەگەڕانەوەی نییە.

ئەحمەد لەدایکبووی ۷۶ لەساڵی ۱۳۹۷ تەڤلی پەکەکە بووە و دووساڵ دواتر لاشەی سووتاوی لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەم گرووپە لەناوچەی سنووری نێوان ئێران و تورکیا لەلایەن هێزەکانی سەربازی تورکیاوە دۆزرایەوە.

ئەحمەد دواین منداڵی ماڵبات بوو و باوک و دایکی پیرن.

دوای رۆشتنی ئەحمەد و بەتایبەت دوای راگەیاندنی مردنی باوک و دایکی زۆر نەخۆش و لاواز بوون.

منداڵەکانی دیکە ماڵبات هەر یەکەو خەریکی ئیشێکن و تەنانەت دوو کەس لەو ماڵباتە لەزانکۆ خوێندوویانە. هەرچەند ئەم شتانە کەباس کرا لەبارەی بێ بەشی ناوچە سنوریەکان و پەیوەندی لەگەڵ تەڤلیبوونی گەنجان بۆ نێو گرووپە تێرۆریستیەکان نییە، کەسانێک هەن هەر لەم ناوچە بێ بەشە دژواریەکان لەسەر شان دەگرن و لەرێگای زانست و پلەکانیەوە دەگەنە بڕوانامەی بەرز.

بەڵام نابێت لەبیر بکەین کە هەرچەند دۆخی ناوچە سنووریەکان جۆرێک دەبوو کە زەمینەی خوێندن و ئیش و کار و زاناکردنی گەنجان و لاوان و تەنانەت ماڵباتەکانی تێدا هەبا، گرووپە تێرۆریستیەکان هەرگیز رێگایان بەخۆیان نەدەدا کە ئەم کەسانە بکەنە قوربانی ئارمانجە پیسەکانیان.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سنوورنشینان زیاتر لەخەڵکی ناوچەکانی دیکەی ئێران زیانیان بەردەکەوێت گەر لەبواری ئابووری خەڵکی ئەم ناوچی دڵگەرم بن کاریگەری خراپی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئاسایش زۆر کەمتر دەبێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرژەوەندی نەتەوی و ئاسایش وڵات.

دەسەڵات ئەرکدارە لەو ئاستەی کە بە ناوەند و پایتەختا دەگەات، زەمینە و خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان و گارگەی پێشەسازی لەناوچە سنووریەکانیش جێگیر بکات و لەڕێگای دامەزراندنی بازارچە سنوریەکان دابەشکردنی دادوەرانەی سەروەت و سامان بخاتە ئەجێندای خۆیەوە.

چارەسەری ئەم پرسەش لەرێگای چاودێڕی دەسەڵات و دەستێوەوردانی دەزگا جیاوازە دەوڵەتییەکان دەکرێت. بەڵام ئایا تەنیا هۆکاری تەڤلیبوونی گەنجانی ناوچە سنوریەکان بۆ نێو گرووپە تێرۆریستیەکان، هەڵسوکەوتی دەوڵەتە؟ ئایا هەندێک کردەوەی چەکدارانە لەلایەن گرووپە چەکدار و تێرۆریستیەکانەوە دەویان لە لەکیسچوونی وەبەرهێنان و بێ ئیشی گەنجان و هاندانیان بۆ لای ئەم گرووپانە دەوریان نەبووە؟

بوونی گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک پەکەکە و پەژاک لەسنورەکان بۆخۆی هۆکاری دواکەوتوویی، لەکیسچوونی وەبەرهێنان و بێ بەشییە لەم ناوچەیە. نموونەی زۆر هەیە لەکردەوە هۆڤانەکانی ئەم گرووپانە کە هێرشیان کردۆتە سەر کارخانە و کارگەکان و کاولیان کردوون و بوونەتە هۆی لەکیس چوونی وەبەرهێنان.

هەڵبەت هۆکاری ئەم کردەوانە لەلایەن گرووپە تێرۆریستیەکانەوە دیارە.

ئەوان بەم کردەوانە هەژاری و بێ ئیشی و نەخوێندەواری بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن و زەمینەی دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان دەڕەخسێنن.

نموونەی بەرچاوی ئەم گرووپانە، گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاکە کە لەسەرتای دامەزراندنی ناڕوایانەوە هەرجۆرە هەڕیشەی گیانی و داراییان بۆ خەڵکی ناوچەکە کە کوردن بەدیاری هێناوە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین