۱۸ مهر ۱۴۰۴
  • خانه
  • >
  • مصاحبه
  • >
  • پەکەکە ئەمین رندی دوای سێ جار هەوڵ دان بۆ هەڵاتن کوشت

پەکەکە ئەمین رندی دوای سێ جار هەوڵ دان بۆ هەڵاتن کوشت

ئەمین رندی گەنجێکی ورمێ بوو کە بەداخەوە لەساڵی ۸۸ کاتێک کە ۱۴ ساڵی بوو ئەندامانی پەکەکە و پەژاک هەڵیانخەڵەتاند و تەڤلیان کرد. دوای سێ جار هەوڵ دان بۆ هەڵاتن لەدۆزەخی قەندیل و تەحەمۆلی چەندین ساڵ لەگرتووخانە بوونی پەکەکە و پەژاک بەدەستی سەرکردە تاوانبارەکانی ئەم گرووپە کوژرا کەهەڵبەت تێرۆریستە بێ بەزەیەکان بە پێی سەدان نموونەی پێشتر بەدرۆ رایانگەیاند کە ئەمین لەسەرێکانی لەپێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژراوە.

ئەمین رندی لەساڵی ۱۳۷۴ لەماڵباتێکی ۹ کەسی لەدایکبوو لەیەکێک لەگوندەکانی ورمێ و بە پێی دۆخی ژیانی ماڵبات هەر لەو سەردەمی گەنجایەتیەوە لەرێستۆرانت ئیشی کردبوو.

تەمەنی منداڵی ئەمین، دۆخی بژیوی ماڵبات و ناپیاوەتی یەکێک لە خزمەکانی بووە هۆی ئەوەی کە تەڤلی پەکەکە بێت.

بەقسەی ماڵباتەکەی، ئەمین بەدرێژایی ۱۰ ساڵ بوون لەنێو پەژاکدا بەس یەکجار توانی پەیوەندیەکی کورت لەگەڵ ماڵباتی دابنێت و ئەویش بەدزیەوە. دایکی ئەمین لەم گفتگوەدا یەکسەر باسی دووری منداڵەکەی کرد کە بچووکترین حەزێکی لەپەکەکە و پەژاک نەبووە و لەلایەن تاوانبارانی پەژاک لەخۆڕا کوژراوە و بۆیە بەس دەگریا.

ئەو دەڵێت لەم ساڵانەدا بەس جارێک ئەمین پەیوەندی بە ماڵەوە کرد و وتی کە لەسوریایە. پەیوەندیەکە لەوانەی لەبەر ئەوە بووە کە لەسوریا بووە. سوێندم دا و وتم شیرەکەم حەڵاڵت ناکەم گەر پێم نەڵێی چۆن تەڤلی پەکەکە و پەژاک بووی؟

دایک سوێند دەخوات و دەڵێت ئەمین بەدەنگێکی گیراوەوە وتی و گریا و سوێندی دا کە دایکە منیان بە بیانووی پارە و ئیشەوە لەلایەن یەکێک لە خزمانەوەی فریو درام و بانگهێشت کرام بۆ تاران و دواتر هێنامیان بۆ ئێرە. ئەمین بە دایکی وتبوو کە ۲ جار ویستبووی هەڵبێت بەڵام دەستگیر کرابوو.

دایکی ئەمین بەدڵنیایەوە رایگەیاند کە منداڵەکەی بەدەستی پەکەکە و پەژاک کوژراوە و بەدرۆ دەڵین کە لەپێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژراوە.

خاتوون رندی دەڵێت دوای ئەوەی کە زانیم ئەمین لەنێو پەژاکدایە، چەندین جار رۆشتمە قەندیل بەڵام لەوێ لێیان دام و بێ ڕێزیان پێ کردم. ئەو لەبارەی کەسێک کە ئەمینی هەڵخەڵەتاندنبوو و بردبووی بۆ دۆزەخی قەندیل وتی: دوای ئەوەی کە سکاڵام لەسەری تۆمار کرد دەرکەوت کە ئەو کەسە بەو مەرجە تێرۆریستەکان ئازادیان کردبوو کە لەبەرانبەردا کەسانێک هەڵبخەڵەتێنێت و تەڤلیان بکات کە بەداخەوە ئەمین یەکێک لەو قوربانیان بووە.

دایکی رەنج بینراوی ئەمین گلەیی لەهەندێک لەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەبوو ئەو دەڵێت بۆ دەوڵەتی رێگا دەدات گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک پەکەکە و پەژاک منداڵەکانیان بڕفێنن و بیانکوژن؟

ماڵباتی رندی تەنانەت بۆ گەڕاندنەوەی لاشەی ئەمین هەوڵی زۆریان دا بەڵام ئەنجامێکی نەبوو. چۆنکە لەنێو پەژاک نە ڕێز بۆ زیندوو تاک دەگیردرێت و نە بۆ مردووی، چ بگات بەوەی کە کەسێک بیەوێت لەوێ هەڵبێت و بەدەستی سەرکردە هۆڤەکانی بکوژرێت.

لەکۆتایدا ماڵباتی رندی بەتایبەت دایکی ئەمین دووبارە داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد هەنگاوی پێویست هەڵبگرن و رێگە بەم گرووپە تێرۆریستیانە نەدەن وەها تاوانێک ئەنجام بدەن.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

تازه‌ترین عناوین