اخبار

بوونی ئەندامانی پەکەکە بۆتە هۆی چۆڵ بوونی بەشێک لە گوندەکانی دهۆک

سکێرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت: بە هۆی بوونی ئەندامانی پەکەکە حەشیمەتی دهۆک کەمی کردووە و گوندە پەراوێزەکانی ئامێدی و زاخۆ بە تەواوەتی چۆڵ کراوەن.

رۆژی شەمە شەشی بەفرانبار رزگار سدقی سکێرتێری ئەنجوومی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: بە هۆی بوونی تێرۆریستەکانی پەکەکە ژیانی دانیشتوانی گوندەکانی دهۆک رووبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە بە تایبەت دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری ئامێدی و زاخۆ کە ناتوانن بڕۆنە سەر زەوی و زاریان و ناچار بوون گوندەکەیان بە جێ بهێڵن و لەشارەکان دابنیشن.

ناوبراو وتی: لەئەنجامی بوونی هێزەکانی پەکەکە و شەڕ و ململانێ سەربازی ئەم گرووپە لەگەڵ تورکیا و هەروەها بوردمانی فڕۆکە شەڕیەکانی تورکیا زیاتر لە ۲۷۵ گوندی دهۆک بەتەواوەتی چۆڵ کراون و حەشیمەتەکەشی بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا