دانیشتوانی ناوچەی ئەلکەسرە لەریفی دێرەزووری رۆژئاوا رێپێوانی ناڕزایەتیان لەمەڕ کردەوەکانی ملیشیاکانی هەسەدە کەئەمریکا پشتیوانیان دەکان بەڕێوە برد کە دۆخی بژیو و سەرکۆنەکردنی سەرچاوەنەوتییەکانی ئەم دوورگەی سوریایان کرد.
هەندێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند ناوچەی ئەلکەسرە چاوی لە رێپێوانی ناڕزایەتی دەربڕین لەدژی کردەوەکانی ملیشیاکان گەندەڵ و کەمبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بە دانیشتوان بە هۆی گەندەڵی کەسانی چەکدار و فەرماندەکانیان و تاڵان کردنی سەروەتی نەوتی و قەیرانی دۆخی بژیو و تەندروستین.
ئەم سەرچاوە دەڵێت: خۆنیشاندەرەکان رێگای سەرەکی نێوان ناوچەکەیان بە تایر و بەر داخستووە بەڵام ملیشیاکانی هەسەدە هەوڵی سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکە دەدەن.
لەهەواڵێکدا هاتووە کە سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی سەربازی عەین عیسا سەر بە هەسەدە وتوویە: هێزەکانی رووسیا بە فەرمی داویان لە هەسەدە کردووە کە ناوچەی عەین عیسا لەباکووری رەقا رادەستی هێزەکانی سوریا بکەن.
رۆژنامەی ئەلشەرقۆلئەوسەت لەزاری فەرماندەیەکەوە وتی: دوو رۆژ پێش دانیشتنێک لەبنکەی رووسیا لەناوچەی عەین عیسا لەگەڵ هەندێک لە فەرماندەکانی هەسەدە لەگەڵ رووسیا بەڕێوە چووە و ئەفسەرێکی رووسی بە فەرماندەی هەسەدەی وتووە: هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە رژدن و داوای لێکردن تا رادەستی سوپای سوریای بکەنەوە.
رووسیا پێشنیازی دا چوارگوشەیەکی ئاسایش لەناوچەی دەزگا رێوەبەری و نووسینگەکان هاوشێوی چوارگۆشەی ئاسایشی دەوڵەتی سوریا لەدوو شاری قامشلوو و حەسەکێ بە مەرجی هەڵکردنی ئاڵای دەوڵەتی سوریا و کردنەوەی دەزگای گرێداوی بە مەبەستی پێشگرتن لەهێرشەکانی تورکیا و هەڕەشەکانی بکریتەوە.
فەرماندەی هەسەدە مۆڵەتی بۆ لێکدانەوەی ویستەکە ویستووە بەڵام ئەلشەرقۆلئەوسەت دەڵێت دژایەتی ئەم پێشنیازە دەکرێت چوونکە تورکیا داوای لەرووسیا کردووە تا چەکدارانی هەسەدە تا ۳۲ کیلۆمەتر بکشێنەوە و عەین عیسا لە ۳۷ کیلۆمەتری سنووری تورکیا هەڵکەوتووە.