۳ دی ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • مەسرووربارزانی: خۆسەری کوردانی سوریا دوورکەوێتەوە لە پەکەکە

مەسرووربارزانی: خۆسەری کوردانی سوریا دوورکەوێتەوە لە پەکەکە

  • ۱۰ آذر ۱۴۰۰
  • ۳۳۲ بازدید
  • ۰

مەسروور بارزانی لەلێدوانێکدا لەکۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوین لەزانکۆی ئەمریکی دهۆک لەبارەی دۆخی سوریا و بەتایبەت کوردانی ئەم وڵاتە، ئاماژەی دا بەوە کە گەر دۆخەکە لەسوریا باشتر بێت ئەوە ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی سەقامگیری ئاشتی لەناوچەکەدا سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی پێویستە خۆسەری دەسەڵاتدار لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا بۆ ئەوەی هەستیاری تورکیا بڕەوێنێتەروە دوور بکەوێتەوە لەپەکەکە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سیستمی خۆسەری زاڵ لەکوردستانی سوریا، لەپێناو پەکەکەدایە وتی کە دوور کەوتنەوە لەم سیستمەی پەکەکە یارمەتی کوردانی دیکەش دەدات چوونکە هەموو کوردانی سوریا سەر بە پەکەکە نین.

بارزانی لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان کە دوای ۲۰۱۹ کۆچیان کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و لەکەمپەکاندان وتی کە هۆکاری ئاوارەبوونیان داعش بوو بەڵام ئێستا بەهۆی نێزیک نێوان سیستمی دەسەڵات بە سەر ژینگەکەیاندا لەلایەن پەکەکەوە و داگیرکاری ئەم سیستمە ئامادە نین بگەڕێنەوە و لەلایەکی دیکەوە دڵنیا نین لە ئایندەی کوردستانی سوریا.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکارە شیمانە کراوەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سوریا وتی کە هەرێم پاڵپشتی لە هەناردنی هێز و داگیرکاری هیچ هەرێمێک ناکات و دەبێت چارەسەری لەنێوان هەموو ‌هێزەکاندا لەوانە لەسوریا و تورکیا و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا دا بەدی بکرێت و هەرێم پاڵپشتی لەوتووێژی سەرەکی و پۆزەتیڤ لەنێوان هەموو لایەنەکان دەکات و لەبیرکردنی کێشەکان رێگا چارە نییە.

ناوبراو دانوستاندنی کوردی – کوردی بە باشترین رێگا چارە بۆ دۆخی کورد لەسوریا زانی.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *