بە پێی راپۆرتی ئەنجوومەنی بێتاوان لەزاری سەرچاوە خۆجێیەکان، گرووپی تێرۆریستی یەپەگە/ پەکەکە لە ۴۰ رۆژی دوایدا هێرشی کردە سەر چەند گوند لە دەورووبەری پارێزگای دێرەزووری سوریا و نێزیکی ۵۰ هاوڵاتی ئەم وڵاتەی بە بارمتە گرتووە.
بەقسەی ئەم سەرچاوە ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی ناوبراو ئەم کەسانەیان بە هۆی بەشداری لەرێپێوانی نارزایەتی لەدژی ئەم گرووپە دەستگیر کردووە و گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی نەوتی عومەر لەپەراوێزی ئەم پارێزگایە.
خەڵکی عەرەبی دێرەزووری سوریا لەژێر داگیرکاری گرووپی تێرۆریستی یەپەگە/پەکەکەدان لەمانگی ئووتی رابردووەوە تائێشتا بە هۆکاری جیاواز لەوانە جیاوازی نەژادای، مەرجی خراپی ژیان و زیادبوونی دزی و گەندەڵی دارایی خۆپیشاندانیان کرد کە تایێستا لەم خۆپیشاندانانە دوو کەسی سڤیل کوژراون.